riklam

فەرەنسا دەستی خۆی دەشكێنێتەوە!

بیروڕا 04:13 PM - 2020-06-17
.

.

بە پێی شارەزایی و خوێندنەوەمان بۆ حوكمڕانیەتی عەرەبی زۆربەی هەرە زۆریان لەسەر بنەمای مەلەكیەت و فەرمانڕەوایی عەسكەرین، ئەوانەی مەلەكین هەروەكو خۆیانن لەگەڵ چەند گۆڕانكاریەك لە عێراق و  سوریا و میسر لە چلەكان و پەنجاكان كە بوونە كۆماری، عەسكەریەكانیش بە روكەش گۆڕان، بەڵام لە جەوهەردا هەروەكو  مەلەكیەكانن، ئەوانیش كەسیان بە ویستی گەل وازیان لە دەسەڵاتەكانیان نەهێناوە، یان كوژراون یان كوڕەكانیان لە شوێنی خۆیان داناوە،

پایزی عەرەبی لە  2011 دەرفەتێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو بۆ گۆڕانكاری زیاتر، لە هەندێك وڵات بە ئاشتیانە بەڕێوەچو و سەریگرت، بەڵام لە هەندێكیان بە زەبری چەك و بە جۆرەها پلان و بە مەبەستی جیاجیا ئەنجامدرا، بۆیە تا ئەم ساتە هەر بە كراوەیی  و لەبەردەم شەڕ و كاولكاری ماونەتەوە، لیبیا نمونەیەكی زیندووی  ئەو وڵاتانەیە، لە 2011 كە پایزی عەرەبی دەستی پێكرد، بەشێك لە خەڵكی ئەو وڵاتە بە چاولێكەری وڵاتەكانیتر جولانەوەكیان بەرپاكرد، بە تایبەت لە شاری بەنغازی و دەوروبەری، هەر زوو ئەوە لەلایەن هەندێك لە وڵاتە زلهێزەكان قۆزرایەوە بۆ یەكلاكردنەوەی حساباتەكانیان،  لەبەر تایبەتمەندیكانی، فەرەنسا  دەستپێشخەر بوو، لە لایەك بۆ دەرچواندنی بڕیارێك  لە نەتەوە یكگرتوەكانەوە، 

تایبەت بە لیبیا و حكومەتەكەی قەزافی بە مەبەستی پەلبەستكردنی، لە لایەكیتربۆ باوەڕهێنانی وڵاتەكانیتر لەوەی هاوكار بن بۆ دانانی سنورێك بۆ دەسەڵاتی قەزافی دواجاریش لە ناوبردنی، فەرەنسا ئەو هەڵمەتەی لە ژێر ناونیشانی كۆمەڵێك دروشمی بریقەدار، لەوانە مافی مرۆڤ و دیموكراسیەت و پاراستنی هاو وڵاتیان بەڕێوەبرد، كەچی لە جەوهەردا لەبەر هیچ كام لەو دروشمانە نەبوو، بەلكو بۆ دوو ئامانجی گڵاوی خۆی بوو كە لە پشتی پەردەوە بەرنامە رێژی بۆ كردبوو، راستی ئەو بەرنامە و پلانگێڕیە لە بەڵگەكانی ویكلیكس كە لە پەڕەی فەرمی ئەلیكترۆنی هیلاری كلنتۆن وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەو كاتە  لە ساڵی 2017 كە زیاتر لە 3000 بەڵگە بووە دزەی پێكراوە دەسەلمێنێت كە دەڵێت روخانی دەسەڵاتی  قەزافی لەبەر زێڕ و یەدەگی نەوتی  وڵاتەكەی بوو، بە جۆرێك دەڵێت قەزافی 143 تەن زێر و بە قەد ئەوەش زیوی هەبوو، بە نیاز بوو دراوێك بە ناوی دینار دەربكات و پشت بەست بەو هەموو زێڕە بێت،

بۆ ئەو وڵاتانەش بێت كە دراوی فەرەنسی (فرەنك) جۆری(CFA)بەكار دەهێنن، ئەوە راستە و ڕاست لێدان بوو لە بەرژەوەندیەكانی فەرەنسا ئەوەی نیگەرانیەكانیشیی  زیاتر كردوو، دەوڵەمەندی لیبیا بوو بەو هەموو یەدەگەی نەوت ، بۆیە نیقۆلا سەرەكۆزی سەرۆكی ئەو  كاتەی فەرەنسا هەموو رێگایەكی گرتەبەر بۆ داتەپاندنی ژێرخانی لیبیا  هەروەها روخانی رژێمەكەش، سەرەتا بە بیانوی پاراستنی هاووڵاتیان، 

بە بڕیارێكی(UN) ،قەدەغەكردنی فڕینی فرۆكەیان راگەیاند، پاشان دەستیان بە لێدانی بنكە و بارەگا سەربازیەكان كرد ، لە هەمان كاتیشدا پارەیەكی زۆریان  بۆ كڕینی بەشێك لە سەركردە سەربازیەكان هەڵڕشت، بەوە سەرەنجام  حكومەتەكەیان روخاند،لە بۆردمانێكی ئاسمانیش لە شاری سرت قەزافیان گرت و پاشانیش كوشتیان،لە راستیدا كوشتنی ئەو پیاوە بە بەرنامەی چەند وڵاتێك بوو كە هەریەكەیان بۆ خۆیان ئامانجێكیان هەبوو، بینیمان لەسەروبەندی روخاندنی حوكمەتی جەماهیری لیبیا  تا ئەم  ساتە  بۆ یەك رۆژیش ژیان ئاسایی نەبووە، كوشت و كوشتاریش بەردەوام بووە، جاران خراپ و چاك  هەر قەزافی بوو كە حوكمی وڵاتەكەی دەكرد ، لە دوای ئەو تا ئەم ساتە چەندین دەستە و باند و  خاوەن میلشیا لەو وڵاتە هەن، هەر یەكە و بۆ خۆی حكوم دەكات، بەوەشەوە تێر نەبوون تاقم و باند لەملا و لەولاش دەهێنن تەنها لە سوریا 13 هەزار جاش و بەكرێگیراویان بۆ هێنراوە،  نموزەجی  وا جگە لە لیبیا لە هیچ شوێنێكی جیهاندا نیە، ئەوەی زەرەرمەندی سەرەكیە گەلانی لیبیایە ، دڵنیام زۆربەی هەرە  زۆریان خەون بە سەردەمی قەزافیەوە دەبینن، لەوەش زیاتر دڵنیام فەرەنساش ئێستا دەستی خۆی دەشكێنێتەوە بۆ ئەو شەڕەی هەڵیگیرساند كە لە بنەڕەتدا بۆ ئەو ئامانجانە بوو:

1- بەدەست كەوتنی بەشی زۆری نەوتی لیبیا.

2- دەستەبەركردنی دەسەڵاتداریەتی ئەو دەڤەرە.

3- بەرزكردنەوەی ناوناوبانگی سەرەكۆزی چونكە لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكاندابوون.

4- دڵنیابوونەوە لە  توانای هێزی سەربازی فەرەنسا.

5- رێگرتن لە پاوانخوازی قەزافی لە وڵاتانی (فرانكۆفۆنی). كە دەكاتە پاشماوەكانی ئیستعماری فەرەنسی لە ئەفەریقا.

كەچی هیچیانی لەوانە نەچنیەوە ، بە پێچەوانەوە لە بری ئاشتی و ئارامی  بۆ گەلی لیبیا بۆتە گۆڕەپانێكی گرنگی ململانێی  چەند وڵاتێكیتر  كە هاتونەتە سەر حازرەكی، لەوانە توركیا، دەیەوێت ئەوەی فەرەنسا و هاوبەشەكانی بەدەستیان نەهێنا، ئەو بە دەستی بێنێ كە من بۆ خۆم بڕوام وایە ئەمەیش بەدەستی بەتاڵەوە لێیەوە دەردەپەرَێنرێت، دواجار هەر خەڵك و هێزە رەسەنەكانی سەردەكەون.

ن: عەبدولواحید محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket