riklam

سیاسەت لەپێناو ئابووریی و تەندروستیدا

بیروڕا 03:18 PM - 2020-06-17
.

.

عەتا تەها

سیاسەت هۆكارێكی سەرەكی و هەرە گرنگە لەپێناوی ئابووریی و تەندروستییەكی باش. ئەوانەش سێ پایەی گرنگی گرێدراون پێكەوە، هەریەكەیان كاریگەیی بەسەر ئەوی دیكەوە هەیە.

لێرەوە شرۆڤە و شیكاری ئەو بابەتە دەكەین و لە ناوەڕوەكی ئەم وتارەدا هۆكار و ئامانجەكانی دەخەینەڕوو لە سەرەكیترین هۆكاری كە سیاسەتە دەستپێ دەكەین. بێگومان سیاسەت زانستێكە كە فرە رەهەند و گشتگیرە و لە زۆر بواردا رۆڵ و كاریگەریی گرنكی هەیە لەسەر پێشكەوتن و گەشەكردنی دەوڵەتداریی و ئابووریی و دارایی و یاسایی و كارگێڕی و … هتد.

وشەی سیاسەت دەبێتە پێشگری هەریەك لەوانەی كە ئاماژەمان بۆكرد، چونكە سیاسەت بۆخۆی زانستێكە كە پێناسەی جۆراوجۆری لەسەرە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەم زانستە لە خوێندنی باڵاو ناوەندە زانستی و رووناكبیرییەكاندا دەخوێنرێت و كۆمەڵێك یاساو رێسای تایبەتی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هونەر و سیاسەت دوانەیەكی دانەبڕوان، هەروەها هونەر رۆڵی كارا دەبینێت لە سیاسەتدا.

هەندێكجار لەدەرەوەی ناوەندە زانستی و رووناكبیرییەكاندا ئەزموونیش كاریگەریی هەیە لەسەر تاك و شارەزابوونی لە سیاسەتدا، لێرەوە بەسەرهاتێكی وینستۆن چێرچڵ-ی گەورە سیاسەتمەدار و ناوداری سەدەی بیستەمی بریتانیام بیركەوتەوە كە بەم بەسەرهاتەی خوارەوە پێناسەی سیاسەتمان بۆ دەكات، بەسەرهاتەكەش بەم شێوەیە بووە: «دەوترێت رۆژێك كۆمەڵێك خەڵك كۆدەبنەوە و پێداگریی لە چەرچڵ دەكەن كە پێناسەی سیاسەتیان بۆ بكات، بەهەرحاڵ و بەناچاری چەرچڵ بەداواكەیان قایل دەبێت و بازنەیەك دەكێشێت و دواتر كەڵەشێرێك دەهێنێت ‌و دەیخاتە ناو بازنەكەوە و پێیان دەڵێت: بـێ ئەوەی ئەو كەڵەشێرە لەبازنەكە بچێتە دەرەوە، دەمەوێت بۆم بگرن، زۆر هەوڵیاندا، بەڵام نەیانتوانی كەڵەشێرەكە لەناو بازنەكەدا بگرن، چونكە كە دوای دەكەوتن كەڵەشێرەكە دەچووە دەرەوەی بازنەكە، لەكۆتاییدا بە چەرچڵیان وت ئەم كارە ئەستەمەو ناكرێت، ئایا خۆت دەتوانی ئەوكارە بكەیت؟ چەرچڵ بەشێوەیەكی كردارەكی وەڵامی دانەوە و وەڵامەكەش بەم شێوەیە بوو: كەڵەشێرێكی تری هێناو خستیـیە ناو هەمان بازنەوە و لەتەنیشتی كەڵەشێرەكەی ترو لێگەڕا تا بەشەڕهاتن، دواجار هەردوو كەڵەشێرەكە بەشەڕهاتن، ئەوكات چەرچڵ بەئاسانی ملی هەردوو كەڵەشێرەكەی گرت و بەرزی كردنەوە بەبێ ئەوەی لەبازنەكە دەربچن، لەوەڵامدا پێی وتن ئەمەیە پێناسەی سیاسەت».

ئەم چیرۆكە ئەوەمان پێدەڵێت كە سیاسەت پێویستی بە هونەرە.

كاردانەوەی سیاسەت لەسەر ئابووریی

زۆرجار سیاسەت بەئامانجی بەدەستهێنانی ئابورییە، جا ئابووریش لەچەند رێگەیەكەی جیاوازەوە دەستدەكەوێت، هەندێكجار لەلایەن دەوڵەتانەوە سیاسەت دەكرێت بەمەبەستی داگیركردنی سنووری جوگرافیا و زەوتكردنی زەوی و خاكی دەوڵەتێكی تر بەتایبەتی ئەو خاكەی كە بەپیت و بەرەكەتە بۆ كشتوكاڵ، هەروەها لەڕووی جۆرەكانی كانزا و نەوتی رەشەوە، هەندێك جاریش سیاسەت دەكرێت بەهەڵگیرساندن و دروستكردنی جەنگێك بەئامانجی ساغكردنەوەو فرۆشتنی كەرەستە جەنگییەكان و هەندێكجاریش دروستكردنی گرژیی و ئاڵۆزیی لە سنووری دەرەوی دەسەڵاتی دەوڵەتێكەوە بۆ لەبیربردن و فەرامۆشكردنی بابەتێكی تر و هەندێكجار سیاسەت دەكرێت بەمەبەستی رووخاندنی دەوڵەتێكی تر و دواجار قەیرانی دارایی و ئابووریی لێ دەكەوێتەوە.

هەربۆیە سیاسەتی ئەرێنی دەبێتە هۆكاری خۆشبەختی و مانەوە لەژیانێكی شایستەو بەپێچەوانەشەوە سیاسەتی نەرێنی قەیرانی دارایی و تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

قەیرانی دارایی و ئابووریی

دروستبوونی ئەم قەیرانە وەك باسمانكرد زۆرجار لەئەنجامی سیاسەتەوە دێتە ئاراوە، كە هۆكارەكەی دەستكردی مرۆییە و لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەوە سەرچاوە دەگرێت، هەندێكجاریش كارەساتە سروشتییەكانی وەك لافاو یاخود تێكچوونی ژینگە و كەشوهەوا دروستی دەكات و لەكۆتایدا قەیرانی مرۆیی و تەندروستیی لێ دەكەوێتەوە.

تەندروستی

وەك سەرەتا ئاماژەمان پێكرد كە سیاسەت و ئابووریی هۆكارێكی هەرە سەرەكین بۆ تەندروستی مرۆیی و مامەڵەكردن و پیادەكردنی سیاسەتی ئەرێنی، ئەوا بێگومان لێكەوتەكانی بووژانەوەی ئابووریی باش و گەشەكردنی مرۆیی و ژیانێكی تەندروست و باش فەراهەم دەبێت بۆ تاك و بەپێچەوانەشەوە مامەڵەكردن و پیادەكردنی سیاسەتی نەرێنی، ئەوا لێكەوتەكانی بە قەیرانی دارایی و داڕووخانی ئابووریی كۆتایی دێت و كاریگەریی نەرێنی لەسەر بوژانەوەی وڵات و كۆمەڵگە و تەندروستیی تاكیش بەجێ دەهێڵێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket