riklam

ئیتر بۆچی؟؟

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2020-06-17
.

.

ئیتر بۆچی؟؟


*نە مەسئولە، نە دەوڵەمەندە، نە کچە ئیتر بۆچی دڵی بۆ ئەنێری؟

*نە پاشەڵی پاکە نە پێشەڵی جوانە ئیتر بۆچی دەنگتان دایە؟

*نە فڕی بەسەر سۆسیالیستییەوە ھەیە نە بڕوای بە دیموکراسییە ئیتر بۆچی سۆشیالیست دیموکراتە؟

*نە پێشمەرگەی کۆنە نە ماستاوچی تازەیە ئیتر بۆچی لە دەوری مەقەڕە؟

*نە رێگری لە تورکیا ئەکا نە بە ئێران ئەڵێ ئیست ئیتر بۆچی نایکەن بە دابەستە؟

*نە شەھادەکەی تەزویرە، نە سێ چوار سەنگەری گواستووەتەوە ئیتر بۆچی تەرفیعی پێ بکەن؟

*نە تەنازول بۆ کەس ئەکات، نە حەزی لە گەندەڵییە ئیتر بۆچی ھیچ پڕۆژەیەکی بدەنێ؟

*نە سێ مانگە مەعاشی وەرگرتووە، نە بەشەرێک پێی ئەڵێ ماندوو نەبی ئیتر بۆچی دەوام بکات؟

*نە رێزی ئینسانی تیا ئەگیرێ، نە نانێکی حەڵاڵی تیا پەیدا ئەکرێ ئیتر بۆچی حەوت بەردی بە دوادا نەھاوێژم؟

*نە ئیستیفادەی دینارێکی پێ گەیاندوویت نە زەلامێک فیکەی بۆ لێداوە ئیتر بۆچی سیلیکۆنی تێ ئەکەیت؟

*نە بەکەڵکی مەتعەم دێت، نە بۆ سەوزەفرۆشتن دەست ئەدات ئیتر بۆچی نایکەیت بە دەرمانخانە؟

*نە سەری ھەیە نە حساب ئیتر بۆچی نایناسیتەوە؟ موشکیلەی کوردە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket