riklam

كتێبی "جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و رۆڵی كورد تێیدا" چاپكرا

جینۆساید‌‌ 09:06 PM - 2020-06-16
.

.

كتێبی "جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و رۆڵی كورد تێیدا" چاپكرا و به‌م زووانه‌ ده‌گاته‌ زۆرینه‌ی كتیبخانه‌ گشتییه‌كان و شوێنه‌كانی كتێب فرۆشی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سوودی لێ ببینین.

كتێبه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نووسه‌ر مامۆستا "محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق"ه‌ سه‌باره‌ت به‌ مێژوو و هۆكاره‌كانی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن كه‌ له‌ ساڵی 1915 له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ به‌رانبه‌ریان كراوه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی تێیدا كوژراون.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و كتێبه‌ دوازده‌یه‌مین چاپكراوی ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ و له‌ چاپخانه‌ی كارۆ چاپكراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket