به‌داخه‌وه ئه‌مه راستیه‌كه‌یه !
بیروڕا 03:26 PM - 2020-06-16.
ئێستا نه‌ك ئه‌وه‌ی ھه‌یه خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌چێت، به‌ڵكو كار گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ژیانی خه‌ڵك وا خه‌ریكه تیائه‌چێت، پێشتر ھه‌ڕه‌شه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر بژێوی و لایه‌نی دارایی خه‌ڵك بوو به‌ڵام ئێستا به‌ھۆی بێ باكی حكومه‌ت وا نزیكه ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و نه‌مان و فه‌وتان ده‌چێت و له‌لێواری كاره‌ساتێكی مرۆیی نزیك ده‌بینه‌وه ،
له‌لایه‌ك كۆرۆنا بووه‌ته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و رۆژ له‌دوای رۆژ ھه‌ڕه‌شه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌لایه‌كی تریش حكومه‌ت ده‌ستی ناوه‌ته ھه‌ناوی خه‌ڵك و ده‌یه‌وێت ئه‌و تۆزه ھه‌ناسه‌یه‌ی كه ماویانه نه‌یان مێنێ و به‌یه‌كجاری كاول ببن و شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی به‌رده‌وامی ژیان.
تۆ سه‌یركه‌ن گه‌یشتووینه‌ته چ قۆناغێك فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ی پێ نادرێت ژیانی له‌و په‌ڕی خراپیدایه، كرێكار كار نیه بیكات ، ھه‌رچی جموجوڵی بازاڕ‌و كار ھه‌یه وه‌ستاوه، كاسبكار و پیشه‌وه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه یان ئه‌وه‌نده كز بووه ناتوانێت پێی بژی، كرێچی كرێی چه‌ند مانگێك قه‌رزداره، ھه‌زاران خاوه‌نكارو به‌ڵێنده‌ر مایه پوچ بوون ، ھه‌ژاری خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ، به‌كورتی و به‌كوردی ھیچ ده‌رفه‌تێك بۆژیان نه‌ماوه، ئه‌ی پێمان ناڵێن خه‌ڵك ده‌بێت به‌چی بژی و چۆن به‌رده‌وامی به ژیان بدات ، ئاله‌م ساته دژواره‌دا حكومه‌ت ھه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كات و شان نه‌داته‌به‌ر چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ده‌بێت كه‌ی به‌خه‌به‌ر بێت و كاتی ئه‌وه‌بێت ئاوڕله‌ژیانی خه‌ڵك بداته‌وه.
ئێمه ته‌نیا میله‌تی سه‌رزه‌وین له‌م خاكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا به‌كه‌مترین مافی ژیان رازین كه ئه‌ویش پێدانی موچه‌و دابینكردنی ژیانێكی ساده‌یه به‌و ئاسته‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌نده بژین ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا حكومه‌ت ئه‌و مافه‌شمان پێ ره‌وا نابینێت، خه‌ڵكی ئێمه ئه‌وه‌نده باش و ئارام و خوێن سارده كه خه‌ریكه له دان به‌خۆدا گرتندا بێتامی ده‌كه‌ن كه‌چی ھێشتا حكومه‌ت لێیان توڕه‌و ناڕازییه‌و له‌بری ستایش ھه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ره‌خنه ده‌گرن و داوای مافی ژیان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌و تروسكاییه كه‌مه‌ی كه ھه‌یه له‌باری به‌رن و ھیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئازادی راده‌ربڕین نه‌مێنێت كه له‌ئێستادا تاكه رێگه‌ی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ناخی په‌نگ خواردویانه.
ئه‌وه‌ی له‌م ھه‌رێمه رووده‌دات ئه‌گه‌ر له ھه‌ر قوژبنێكی دونیا كه تۆزی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و دیموكراسی تێدا مابێت رووبدات به‌ڵنیاییه‌وه حكومه‌ت ھه‌موو رۆژێك دنیایه‌ك سوپاس و ستایشی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ناردو به‌رده‌وام ئومێدی پێده‌به‌خشین كه ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێت و دڵنیایی ده‌دا قه‌ره‌بوی ھه‌موو زیان لێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه و ھیچ كه‌س مافی ناخورێت، به‌ڵام لێره له كوردستان له‌بری ستایش و پێدانی مافی خه‌ڵك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆزێك ده‌نگ به‌رزده‌كه‌نه‌وه و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن به خیانه‌تكارو خاك فرۆش ناویان ده‌ھێنرێت.
ھاوڵاتیانی ئێمه چه‌ند ساڵێكه داوای شتێكی مه‌حاڵ له حكومه‌ت ناكه‌ن داوایان نه‌كردووه شه‌قام و رێگه‌و بانه‌كان گوڵ رێژ بكرێن و یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكی ھه‌ژاردا دابه‌ش بكرێت ، داوای دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی ھه‌لی كاریان نه‌كردووه، ده‌ستیان له بیمه‌ی ھاوسه‌گیری و نیشته‌جێبون و قه‌رزی بچوك و موچه‌ی كابانی ماڵ و ھه‌موو پاڵ پشتیه‌كی حكومه‌ت شۆردووه، ھه‌رگیز نه‌یان ووتوه بیمه‌ی ته‌ندروستی و رێگاوبان بیان گرێته‌وه، نه‌یان ووتووه حكومه‌ت ھاوشێوه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی دونیا سیستمی سۆشیال بۆ خه‌ڵكی بێكارو كه‌م ده‌رامه‌ت جێبه‌جێ بكات ، ھیچ كات ئه‌و خه‌ونه‌شیان نه‌بووه خزمه‌تگوزاری گشتی بكرێت به به‌بێ به‌رامبه‌ر و دا‌واشیان نه‌كردووه له باج ببه‌خشرێن ، داوای ئه‌وه‌شیان نه‌كردووه پڕۆژه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی ده‌كه‌وێت بخرێته خزمه‌ت باشكردنی ژیانی خه‌ڵك، ته‌نیا داوای ساده‌ترین مافی خۆیان ده‌كه‌ن موچه‌كانیان پێ بدرێت و رێگه‌نه‌ده‌ن خه‌ڵك به‌ھۆی ھه‌ژاری و بێكارییه‌وه به‌بێ ده‌نگی بمرێت.
كۆرۆنا بۆخۆی ده‌ردو به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی جیھانییه ئێمه پێشتر دڵخۆش بوین به‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته له كوردستان به‌و قه‌باره‌یه نیه به‌ڵام دوای دووباره سه‌رھه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌شێك له خه‌ڵك و خه‌مساردی حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ئێستا كۆرۆنا ڤایرۆس زیاتر له به‌ڵاو كاره‌ساتێكه به‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستانی گرتووه ، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك به‌شێك له خه‌ڵك به‌ھۆی بێمتمانه‌ی باوه‌ڕیان به‌كۆرۆنا نیه‌و به‌شێكی تر له قین و داخی حكومه‌ت خۆیان ناپارێزن و مردنیان له‌م ژیانه‌ی ئێستا پێ باشتره، ئه‌وه دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان له‌و لاوه بوه‌ستێت كه ھیچ كات ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م دۆخه نایه‌ن ، له‌وه‌ش خراپتر بایكۆتكردنی ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانه به‌ھۆی پێنه‌دانی موچه، چه‌ند رۆژی داھاتوو زۆر سه‌ختر و كاره‌ساتبار تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كرێت له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دۆخه نوێیه‌ی كه سه‌ری ھه‌ڵداوه، له‌لایه‌ك ژماره‌ی تووشبوان به‌جۆرێك زیاد ده‌كات كه له‌توانادا نامێنێت له نه‌خۆشخانه‌كان چاودێری بكرێن و ژماره‌ی مردوانیش بۆ چه‌ند ھێنده به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تر به‌ھه‌زاران خه‌لك به‌ھۆی داخستنی ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان ژیانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه ئه‌وكات ھیچ شتێك نامێنێت له‌مه خراپتر و كاره‌ساتبارتر كه رووبدات.
له‌كاتی نوسینی ئه‌م ووتاره ڤیدیۆیه‌كی ئه‌رشیفی مام جه‌لالم به‌رچاو كه‌وت كه رێنمایی و سه‌رزه‌نشتی ستافی نوسینگه‌كه‌ی ده‌كات به‌ھۆی وه‌ك پێویست مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رووی تێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانیان ببه‌نه لای مام جه‌لال ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا دڵنیام ھیچ كام له‌به‌رپرسانی ئه‌م ھه‌رێمه ناتوانن تۆزێك له ئه‌و بچن، به‌ڵام ھه‌ر ھیچ نه‌بێت رێز له ھه‌ستی خه‌ڵك بگرن و مه‌ھێڵن ئه‌و رێچكه‌یه‌ی ئه‌و ره‌نگ رێژی كردووه كوێر ببێته‌وه.
له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر شتێك مابێت به‌ناوی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به ئه‌ركی خۆی ھه‌ستێت و ھه‌رچۆنێك بێت و به‌ھه‌ر نرخێك بێت به‌ر به‌وكاره‌ساته چاوه‌ڕوانكراوه بگرێت ، ئێستا كاتی موزایه‌ده‌ی سیاسی و شه‌ڕه جوێنی تۆڕه‌كۆماڵایه‌تیه‌كان و قسه‌ی باق‌و بریقی سه‌ر شاشه‌كان نیه ، ئه‌وه‌ی كه كاتییه‌تی چركه‌یه‌ك زووتر فریای ئه‌م دۆخه بكه‌ون تا كار نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ھه‌موو شتێك له ده‌ست بچێت ، ئه‌وكات نه خودا‌و نه خه‌ڵك و نه‌مێژووش چاو له‌و كاره‌ساته نا‌پۆشێت...
مه‌ریوان عه‌بدوڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26