riklam

كاركردن بەیەكەوە بۆ سەركەوتن بەسەر سەختییەكاندا

بیروڕا 12:30 PM - 2020-06-16
.

.

پەتای كۆڤید-19ی جیهانی كە زۆرترین بڵاوبوونەوەی هەیە، زیان بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت لەم‌ سەردەمەداو لەئێستادا وێرانكاریەكی زۆری لە تەواوی جیهاندا ناوەتەوە، كەئەمەش جەنگێكە پێویستە مرۆڤایەتی ئەنجامی بدات و تیایدا سەربكەوێت. چین باوەڕێكی بەهێزی بەوە هەیە كەتاوەكو هەموو وڵاتان یەكگرتوو و هەماهەنگ بن بۆ وەڵامدانەوەی بە كۆمەڵی ئەم پەتایە، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەركەوتوو دەبێت و ئەم كاتە ناخۆش و ڕەشە دەمانگەیەنێت بە داهاتوویەكی درەوشاوە.

یەكەم
وەكو یەكێك لەو وڵاتانەی كە بە یەكەم شەپۆڵی ڤایرۆسەكە كاریگەر بوو، چین تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەنجام دا لە سەرەتای دامەزراندنی كۆماری میللی لە ساڵی 1949 تاوەكو ئێستا، ئەم ڤایرۆسە خێراتر و فراوانتر لە هەر جۆرە ڤایرۆسێكی تر بڵاوبوویەوەو ئەوەش سەلمێندرا كە سەخترین ڤایرۆسە بۆ لەخۆگرتنی. لەڕوبەڕوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە نەزانراو و چاوەڕواننەكراو و تێكدەرە، چین جەنگێكی یەكلایكەرەوەی دەستپێكرد بۆ ڕێگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە. ژیان و تەندروستی گەلەكەی كرد بە پێشینەی هەموو كارەكان، 1.4 ملیار چینی بەیەكەوە بوون و پشتگیری خۆیان نیشان دا لەدروستكردنی بەربەستێكی پارێزەر كە هێزی ئەوان نیشان دەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە كارەساتە سروشتیانە.

سەرۆك شی جینپینگ بە شێوەیەكی تایبەت ڕابەڕایەتی ئەم جەنگەی لە ئەستۆ گرت و پلانی وەڵامدانەوەی داڕشت و سەرپەرشتی دۆخەكەی بە گشتی كرد و بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە هەڵوێستی نواند بە ئاماژە كردن بۆ پێشەوە لە جەنگی دژ بەم پەتایە. ئەمە باوەڕبەخۆبوونی گەلی چینی بەهێزتر كرد و بووە هۆی كۆكردنەوەی هێز. لە ژێر ڕابەرایەتی حیزبی شیوعی چینی، هەموو گەلەكە دوای بنەمای گشتی ( باوەڕت بە خۆت بێت،یەكگرتووی، پشتبەستن بە ڕێگا زانستیەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئامانجدار) و جەنگی خەڵك بەسەر ڤایرۆسەكە هەڵگیرسا.
لە ڕێگای هەوڵە مەزنەكان و قوربانیە زۆرەكان و دانی باجێكی قورس، چین لە گۆڕینی بارودۆخەكە سەركەوتوو بوو.

لە ماوەی زیاتر لە مانگێك، بەرزبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ڕێگری لێكرا: بە نزیكەی دوو مانگ، بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی ژمارەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كەمبوویەوە بۆ ژمارەی تاك و بە سێ مانگ بە نزیكەیی، سەركەوتنێكی یەكلاكەرەوە بەدەستهێنرا لە جەنگی پارێزگاریكردن لە هەرێمی خوبەی و پایتەختەكەی كە شاری ووهانە. بەم دەستكەوتە ستراتیژیانە، چین پارێزگاری لە ژیان و سەلامەتی و تەندروستی گەلەكەی كرد و بەشداریەكی گرنگی كرد لە پاراستنی تەندروستی گشتی هەرێمی و جیهانی. بە پێی لێكۆڵینەوەیەك لە Science Magazine، ئەم ڕێكارانەی كە لە لایەن چین گراوەتەبەر ژمارەی تووشبووانی لە وڵاتەكە زیاتر لە 700000 كەم كردەووە.

هیچ وڵاتێك نیە نموونەی بێت یاخوود مەترسی جۆرە هێرشێكی لەم شێوەی لەسەر نەبێت. ئامانجی چین ئەوەیە كە بە ڕێكارەكانی ڕێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی پەتا بچێتەوە لە كاتی گونجاودا و بەهێزكردنی ڕێوشوێنە كاریگەرەكان و ئەو خاڵه لاوازانەی كە لە پڕۆسەكەدا دەدۆزرێتەوە و چاكسازی لە سیستەمی ڕێگریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی بكات و بەهێزكردنی چاودێری كردنی نەخۆشی و توانای ئاگاداركردنەوەی پیشوەخت، باشتركردنی یاساكانی فریاگوزاری تەندروستی گشتی، و بەهێزكردنی سیستەمی بەڕێوەبردن و چارەسەركردنی سەرهەڵدانی گەورە و ڕووداوەكانی فریاگوزاری تەندروستی گشتی.

ئەمە ئەوەیە كە حیزبی شیوعی چینی و حكومەتی چینی ئەنجامی دەدات چونكە ئێمە پابەندین بە چاكسازی خودی و باشتركردنی خودی بۆ باشتر خزمەت كردنی گەل. هەروەها ئەمەش ڕێگایەكە بۆ باشتركردنی حكوم كردن كە هەر حكومەتێكی بەرپرسیار هەڵیدەبژێرێت.

چین تەنها نییە لەم جەنگەی دژ بە كۆڤید-19. كاتێك كە بارودۆخەكە لە چین زۆر سەخت بوو، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوكاری و پاڵپشتیەكی بەنرخی بۆ وڵات و گەلەكەی ئێمە دابینكرد. سەرۆكی زیاتر لە 170 وڵات، بەرپرسی 50 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و هەرێمی، و زیاتر لە 300 حیزب و ڕێكخراوی سیاسی بیانی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونی و نامە و لێدوان پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ چین دەربڕی. حەفتا و حەفت وڵات و 12 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی پێداویستی فریاگوزاری پزیشكیان بە چین بەخشی. هروەها چەندین حكومەتی خۆجێی، و كۆمپانیا و ڕێكخراوە ناحكومیەكان و خەڵك لە 84 وڵات هەڵستان بە بەخشینی كەلوپەل. پاكستان هەموو دەمامكەكانی لە لیستی كەلوپەلی نەخۆشخانە كۆكردەوە بۆ بەخشینی بە چین. وەزیری تەندروستی میسری سەردانی چینی كرد بە 1 ملیۆن دەمامكەوە. حكومەتی میانماڕ برنجی دابینكرد، سریلانكا چای ڕەشی دابینكرد و مەنگۆلیا 30000 مەڕی بەخشی….هتد. گرینگ نییە بڕی چەند هاوكاری دابینكرا، هەموو ئەم هەڵوێستانە ڕەنگدانەوەی دۆستایەتی ڕاستەقینەن لەم كاتە سەختەدا.

لەو كاتەی گەلی چین دەجەنگا دژ بە كۆڤید-19، خەڵكی كوردستانی عیراقیش بەزەیی و پاڵپشتی خۆیان بۆ چین دەڕبڕی بە چەندین ڕێگای جیاواز. چەندین بەرپرسی باڵای جكومەت، نوێنەرانی حیزبە سیاسیەكان و هاوڕێ خۆجێیەكان سەردانی كۆنسوڵگەریەكەمانیان كرد. چەندین لە دۆستە كوردەكانمان نامەیان بۆ ناردین و پەیامیان لە فەیسبووك بۆ جێهێشتین. و چەندین كورد لە هەموو بوارەكانی ژیان دروشمی (# گەلی چین ڤایرۆس نین) یان بەرز كردەوە. ئێمە هەڵوێستی میهرەبانیان بەرز دەنرخێنین. ئەم جۆرە هەڵوێستانە باوەڕبەخۆبوون و هێزیان پێ بەخشین بۆ جەنگان لەگەڵ ئەم پەتایە.

دووەم
لەنێو زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی پەتاكه لە جیهان‌،چین، كە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا لە بەرەنگاریەكانی لە جەنگی دژ بەم ڤایرۆسە، بە وردی و لە نزیكەوە لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كار دەكات. ئەم هەوڵانەی چین، كە بە شێوەیەكی فراوان لەلایەن جیهانەوە دانی پێداندراوە، بەشداری گرینگی هەبوو لە تەندروستی گشتی جیهانی و بوو بە نموونەیەك بۆ چۆنیەتی بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی ئایندە هاوبەش بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

سەرۆك شی خۆی بە تایبەت پەرەی بە هەماهەنگی نێودەوڵەتیدا. لە پەیوەندیە تەلەفونیەكان و كۆبوونەوەكاندا لەگەڵ نزیكەی 50 سەرۆكی بیانی و بەڕێوەبەری ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، سەرۆك شی داوای لە هەموو لایەنەكات كرد بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی جیهانی خاوەن ئایندەیەكی هاوبەش و بەهێزكردنی هەماهەنگیە دووقۆڵی و فرە لایەنەكان. لە 18ی ئایار، وتاری كردنەوەی 73 ەمین ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشكەشكرد و شەش پێشنیاری خستە ڕوو: ئەوەی لە توانامان دایە ئەنجامی بدەین بۆ كۆنتڕۆڵكردن و چارەسەركردنی كۆڤید-19، بۆ پاڵپشتی كردنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە وەڵامدانەوەی جیهانی بۆ ڤایرۆسەكە، بۆ دابینكردنی پاڵپشتیەكی بەهێزتر بۆ ئەفریقیا، بۆ بەهێزكردنی حكومكردنی جیهانی لە بواری تەندروستی گشتی، و بۆ گەڕاندنەوەی گەشەسەندنی ئابووری و كۆمەڵایەتی، و بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی نێودەوڵەتی. هەروەها زنجیرەیەك لە ڕێكارە سەرەكیەكانی ڕاگەیاند كە چین دەیگرێتەبەر بۆ پاڵپشتی كردنی ئەم جەنگە جیهانیە، لە نێوانیاندا پێدانی بڕی 2 ملیار دۆلاری ئەمریكی لە هاوكاریە نێودەوڵەتیەكان بە درێژای دوو ساڵ، و بنیاتنانی كۆگایەكی جیهانی بۆ وەڵامدانەوەی مرۆڤایەتی و سەنتەرێك لە چین بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، و بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆڤید-19 وەكو بەرهەمێكی گشتی جیهانی هەر لەگەڵ گەشەپێدان و بڵاوبوونەوەی لە چین، و دەستپیشخەری لە جێبەجێكردنی ڕاگرتنی قەرزی وڵاتە زۆر هەژارەكان بەیەكەوە لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵەی 20.

چین هاوبەشی بە زانیاری و ئەزموونی خۆی كردووە لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. چین هیچ كاتێكی بەفیڕۆ نەدا لە بڵاوكردنەوەی زانیاریەكانی وەكو زنجیرەی بۆماوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ و نوێكاریەكان و لێكۆڵینەوە دیاریكراوەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و وڵاتانی تری پەیوەندیدار و ڕێكخراوە هەرێمیەكان، بەردەوام ئاگاداری كردوونەوە لە نوێكاریەكان. لێژنەی تەندروستی نەتەوەیی چارەسەری بۆ دەستنیشانكردن، چارەسەركردن،ڕێگەگرتن، و كۆنتڕۆڵكردن داناوە، و وەریگێڕاوە بۆ سێ زمان، و لەگەڵ زیاتر لە 180 وڵات و 10 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و هەرێمی هاوبەشی پێكردووە. دەستەی هاوبەشی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و چینی تایبەت بە كۆڤید-19 هەڵستا بە سەردانێكی مەیدانی بۆ بەیژینگ، چێنگدو، گوانگژۆ، شنژن، و ووهان، و هەوڵەكان و سەركەوتنی چینی لە ڕێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە بەرز نرخاند.

چین یارمەتی مرۆیی بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دابین كردووە. تەنانەت ئەو كاتەی كە چین لە ژێر فشارێكی زۆری كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ بوو، بە خێرای هەڵستا بە دابینكردنی هاوكاری بە پێی پێویست بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. دوو كۆمەڵەی لە هاوكاری پارەی نەخت بە بری 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دابین كردووە، كە یارمەتی ڕێكخراوەكەی دا بۆ كڕینی كەلوپەلی پارێزەری تاكە كەسی و بنیاتنانی سەنتەری یەدەگی پێداویستی. تاوەكو 31ی ئایار، چین 29 تیمی پزیشكی پسپۆڕی بۆ 27 وڵات ناردووە، هاوكاری پێشكەشی 150 وڵات و 4 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كردووە. تیمە پزیشكیەكانی ئاڕاستە كرد بۆ پاڵپشتی كردنی جەنگی خۆجێی كە لە 56 وڵات جێگیركران، و ڕاوێژكاری و زانیاری تەندروستی پێشكەشی خەڵكی خۆجێی بكەن. تاوەكو ئێستا، زیاتر لە 400 خولی ڕاهێنانی ئۆنڵاین و ڕاستەوخۆیان لەم بوارە ڕێكخستووە. حكومەتی خۆجێی، كۆمپانیاكان، ڕێكخراوە نا حكومیەكان و تاك لە چین كەلوپەلیان بە زیاتر لە 150 وڵات و هەرێم و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بەخشیووە.

چین ئامادەكاری پێویستی بۆ هەناردە كردنی ڕێكوپێكی كەلوپەلی پارێزەر ئەنجامداوە. لەگەڵ دڵنیابوون لە دابینكردنی پێداویستی خۆجێی، چین هەموو ڕێگایەكی تاقیكردۆتەوە بۆ دابینكردنی پاڵپشتی بۆ هەموو وڵاتان بۆ كڕینی كەلوپەلی پارێزەر. ئەمەش ئاسانكاری كردووە لە نێوان ڕێگاكانی داواكردن و پێشكەشكردنی پێداویستی، و خزمەتگوزاری لۆژیستی ڕێكخراو، و گواستنەوە، و پیداویستی كەلوپەل، خێراكردنی كاروباری گومرگ. ڕێكاری كاریگەری گرتۆتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چۆنیەتی(كوالیتی) بەرهەمەكان، و ڕێكخستی پڕۆسەی هەناردەكردن، و دەركردنی یاساوڕێسای تایبەت بە گشت بازاڕە بیانیەكان، و بەهێزكردنی سەرپەرشتیكردنی كوالیتی بازاڕ و هەناردەكرن، بە مەبەستی دابینكردنی كەلوپەل بە بەرزترین كوالیتی بۆ وڵاتان. لە 1ی ئازار بۆ 31ی ئایار، چین كەلوپەلی پارێزەری بۆ 200 وڵات و هەرێم هەناردە كردووە، لەنێو كەلوپەلەكان 70.6 ملیار دەمامك، 340 ملیۆن جلوبەرگی پارێزەر، 115 ملیۆن جووت لە چاویلكەی پارێزەر، 96.700 ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، 225 ملیۆن كیتی تاقیگەیی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، و 40.29 ملیۆن گەرمیپێو.

چین ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە لە بواری توێژینەوەی زانستی. پەیوەندی و ئاڵوگۆڕەكانی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی جیهانی بەهێز كردووە، و لەگەڵ چەندین وڵاتی تر ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی و توێژینەوەی ئەنجام داوە دەربارەی شوینەواری ڤایرۆسەكە، دەرمان، كوتان، و تاقیكردنەوە، و هاوبەشی پێكردنی توێژینەوەی زانستی و داتا و زانیاریەكان، و لێكۆڵینەوە هاوبەشەكان دەربارەی ستراتیجی ڕێگەگرتن، كۆنتڕۆڵكردن و چارەرەسەركردن. وەزارەتی زانست و تەكنەلۆژیا و لێژنەی تەندروستی نەتەوەیی سەكۆیەكی تایبەتیان بە پەبوەندی توێژینەوەی ئەكادیمی كۆڤید-19 ڕاگەیاند بۆ بڵاوكردنەوەی توێژینەوە و دەرئەنجامەكان و تاوتوێ كردنیان لەلایەن توێژەران لە تەواوی جیهان. لە 31ی ئایار، كۆی گشتی 104 گۆڤار و 970 توێژینەوە و ڕاپۆرت بڵاوكرایەوە. ئەكادیمیای چینی زانستەكان داتابەسی 2019 Novel Coronavirus Resource بڵاوكردەووە، و سیستەمی the Novel Coronavirus National Science and Technology Resource Service و Covid-19 Pneumonia Scientific Literature Sharing Platform ی بنیات نا. تاوەكو 31 ی ئایار، ئەم سێ سەكۆیە 48 ملیۆن دابەزاندن(download)، گەڕان وگەڕانەوەی بۆ زیاتر لە 370000 بەكارهێنەر لە هەموو جیهان هەبووە. چین كۆمەڵەیەكی نێودەوڵەتی لە پسپۆڕان دروستكردووە و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی تر ئەنجامداوە لە بواری توێژینەوەی دۆزینەوەی ڤاكسین و دەرمان و گەشەپێدان. هانی هاوپەیمانی ڕێكخراوەكانی زانستی نێودەوڵەتی داوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لەنێو ئەندامەكانی لە بواری ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە چوارچیوەی پیشهەنگاوی پشتێنە و ڕێگا.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستانی عێڕاق، حكومەتی چینی و كۆنسوڵگەری گشتی چینی لە هەولێر هەڵوێستی بە پەلەی هەبووە. لە سەرەتای مانگی ئازارەوە، زیاتر لە 500000 دەمامكمان بەخشیووە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، و سێ كۆمەڵە لە هاوكاری مرۆیمان ڕێكخستووە، لە نێویاندا كیتی تاقیگەیی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، دەمامكی N95، جلوبەرگی پارێزەر، چاویلكەی پارێزەر و پێداویستی تری پزیشكی. لە 8ی ئازار، تیمی پزیشكی پسپۆری خاچی سووری چینی گەیشتنە عێڕاق و لە كۆتای مانگی ئازار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد، و شان بە شان لەگەڵ پسپۆڕە خۆجێیەكان بۆ زیاتر لە 50 ڕۆژ هاوكار بوون لە جەنگان دژ بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ، ئەمەش دۆستایەتی ڕاستەقینەی نێوان ئەم دوو گەلە نیشان دەدات.

سێیەم
بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 بە هەموو جیهاندا بووەتە هۆی نیگەرانیەكی زۆر. هەریەك لە جەنگان بۆ كپكردنی ڤایرۆسەكە و ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی جیهانی، داوایەكە بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بە یەكگرتووی بووەستن و هاوبەش بن لە هەماهەنگیدا. هەروەها داوای فرەیی و پابەندبوون بە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی جیهانی خاوەن داهاتوویەكی هاوبەشەوە دەكەن. پشتگیریكردن و هەماهەنگیكردن بریتین لە دوو بەهێزترین چەك لە پێناو بەدەستهێنانی سەركەوتن لە جەنگی دژ بەم ڤایرۆسە. ئەوەی كە ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەین، دیاریدەكات كە چۆن دەبین لە داهاتوودا.

دوژمنی هاوبەشی مرۆڤایەتی بریتیە لەم ڤایرۆسە، نەوەكو هیچ وڵاتێك یاخود نەتەوەیەكی دیاریكراو. پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە پەلە هەڵوێست بنوێنێت، و یەكگرتووی نیشان بدات و هەماهەنگی لە هەموو بەرەكانی جەنگ بەهێز بكات، و دەستبەرداری ڕق و كینە و لووت بەرزی بێت، و بە ڕووی هەموو ئەوانە بوەستێت كە خۆیان دەكەن بە ‌ قۆچی قوربانی و خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن لە پێناو بەرژەوەندی تاكە كەسی ، و هەروەها بە ڕووی لەكەداركردن و بە سیاسەت كردنی ڤایرۆسەكە بوەستێت.

هەرگیز میلەتی چینی بەرامبەر نەهامەتیەكان نەشكاوە. هەرچەندە بەرەنگاریەكان قورستر بووبێت، بە چاونەترسی و بوێریەكی زیاتر ڕوو بە ڕووی بوونەتەوە. زاڵ بوون بەسەر سەختیەكان یارمەتیدەری چین بووە تا بەهێزتر بێت. لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، گەلی چین بە یەكگرتووی بە ڕووی ڤایرۆسەكە وەستان و هەوڵەكانیان یەك خست. ئەوان سەركەوتوو بوون لە لەخۆگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

ئێستا، لەو كاتەی ڤایرۆسەكە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و بووەتە هۆكاری چەندین وێرانكاری لە جیهاندا، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ڕووبەڕووی سەختی و بەرەنگاری مەزنتر ببێتەوە. لەم جەنگەدا. چین هەمیشە پاڵپشتی وڵاتانی تر دەكات. ئەم پەتایە كاریگەریەكی گرینگی دەبێت لەسەر گەشەسەندنی مرۆڤایەتی، بەڵام تامەزرۆیی خەڵك بۆ ژیانێكی خۆش بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. ئاشتی، گەشەسەندن، هەماهەنگی لە پێناو سوودمەند بوونی دوو لایەنە سەردەكەوێت. دوای هەموو ناخۆشیەك خۆشی دێت. تاوەكو گەلانی دونیا بەردەوام بن لە پارێزگاریكردن لە هیوا و خەونەكان ، و لە باوەشكردنی بیرۆكەی كۆمەڵگایەكی جیهانی خاوەن داهاتوویەكی هاوبەش، و یەكگرتن لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجی هاوبەش، دەتوانین بەسەر هەموو ئەم سەختی و بەرەنگاریانە زاڵ ببین، و جیهانێكی باشتر بۆ هەموو لایەك بنیات بنێین.

مێژووی دوور و درێژی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان گەلی چین و گەلی كورد بۆ 2000 ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە. لەم چەند ساڵەی دوایدا، ئاڵوگۆڕ لە بواری جیاجیادا لە نێوان هەردوو گەلەكە بەردەوام بوو، تێگەیشتنی دوولایەنە بەردەوام لە قووڵ بوونەوەدا بووە. لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە، گەلی چین بە هێزەوە لەگەڵ خوشك و برا كوردەكانی دەوەستێت، سەختییەكان هاوبەشی پێدەكات و بەیەكەوە كاردەكەن. بەو هەماهەنگیە بەهێزەی لە نێوانماندا هەیە، بە دڵنیایەوە سەركەوتنی كۆتای لە جەنگی دژ بەم ڤایرۆسە بەدەستدەهێنین لە چین، عێڕاق، و هەرێمی كوردستان و تەواوی جیهان.

نی ڕووچی

كۆنسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی لە هەولێر

PUKmedia لە كوردستانی نوێ-وە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket