riklam

جوابی غەڵەت

بابەتی گۆڕاو 01:26 PM - 2020-06-15
.

.

جوابی غەڵەت

–ئەمەوێ خۆم بکوژم.
+ئیشەڵڵا سەرکەوتوو ئەبی.
***
–سی ڤی یەکەم زۆر باشە، واسگەم ئەوێ؟
+نەخێر. عەیب و شورەیی واسگه ی چی!!
***
_بەرەئی تۆ ئێستا دامودەزگاکانمان چۆنن؟
+ تا خوا حەز کا قورس و قەمەر.
***
_حزب چۆن ئەڕوا بەڕێوە؟
+مەعلومە. بە پێی پەیڕەو و پڕۆگرام.
***
_تێ ناگەم ئەم حکومەتەی ئێمە چی ھەیە؟؟
+ بەرنامەی پێنج ساڵە.
***
–کەس ئەناسی زۆر تەئسیری ھەبێ لەسەر مالیکی موشکیلەی ئەو مەعاشەمان بۆ حەل بکات؟
+ بەڵێ حسەینی یەزدان پەنا.
***
_ کێ کفرە بیخەیتە پەرلەمانەوە؟
+خەڵکی وەکو ئەمین زەکی بەگ.
***
_ئەندامانی ئەنجومەنی شار ئەبێ چی بن؟
+ بابانی ئەسڵ.
***
–ئەگەر دەسەڵاتت ھەبێ یەکەم شت چی ئەگۆڕیت؟
+سەیارەکەم.
***
_ئەگەر موعارەزەت خۆش بووێ چ دوعایەکی بۆ ئەکەی؟
+ئەڵێم خوا بتکا بە وەزیر لای پارتی.
***
–بۆچی دەستکێش بووە بە ئیجباری؟
+بۆ ئەوەی شوێن پەنجەی ھیچ دزێ بەجێ نەمێنێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket