riklam

ئای کە خەوێکی ناخۆشە

بابەتی گۆڕاو 02:20 PM - 2020-06-14
.

.

ئای کە خەوێکی ناخۆشە
* مەلای دوانزە عیلم لەسەر مینبەر ھاوار ئەکات ئەڵێ رەحمەتی خواتان لێ بێ مەیەن بۆ مزگەوت.
* ژنەکەت لێت ئەپاڕێتەوە ئەڵێ دە تۆزێ بچۆرە دەرێ ئەڵێی پشیلەی موبەقی.
* باوەش پیا نەکردن نیشانەی خۆشەویستییە.
* ئەگەر دکتۆربیت خزمەکانت حەز ناکەن سەریان لێ بدەیت.
* وەختێ بیانەوێ زەمت بکەن ئەڵێن کارمەندی نەخۆشخانەی سانایە.
* ژمارەی سەرکردایەتی لەژمارەی بنکردایەتی زیاترە.
* شەکراوخوردنەوە بووە بە ئۆنلاین.
* بێدەنگترین وەزارەت وەزارەتی داراییە.
* لە ھەموو کەسابەتێکدا قاچاخچێتیی دووگت بۆ ماوەتەوە.
* ئەخیرجار کە نوری برای قالەت بینی مانگی شوبات بوو.
* ناونیشانی ماڵی عارەقفرۆشەکە نەزانیت ئەبێ تا بەیانی زەقەی چاوت بێ.
* ئەوەی کە بەیانیان زوو ھەڵئەسێت خۆتیت.
* رەسمی مەنجەڵێ یاپراخ شەش ئەوەندەی وتەی مارکس لایکی بۆ دێ.
* زۆرکەس لە باتی ئەوەی خەتی بەسەردا بێنن خەتی بەژێردا دێنن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket