بۆشایی ئه‌منی خانه‌قین هه‌ر به‌پێشمه‌رگه پڕده‌كرێته‌وه
بیروڕا 12:30 PM - 2020-06-14.
ماوه‌یه‌كه، رۆژ نیه تیایدا هه‌واڵی كوشتن و برینداركردن و رفاندنی هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری نه‌بێته سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان، رۆژ به رۆژیش له په‌ره‌سه‌ندندایه. هۆكاره‌كه‌یشی سه‌رپێییانه بۆ دزه‌كردنی گروپی تیرۆریستی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه رۆژانه بۆته زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری په‌لامار و قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه و ترس و دڵه‌راوكی زۆری لای دانیشتوانی ناوچه‌كه هێناوه‌ته‌كایه‌وه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، قه‌یرانی ئه‌منی و كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
له‌و روه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش بۆ ناوچه‌ی خانه‌قین و ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جدی هه‌یه و كارێكی حه‌یاتیه، چونكه مه‌سه‌له‌كه ژیان و روحی هاووڵاتی و ئینسانه‌كانه، كه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه به شه‌ریعه‌ت بێ یان به‌یاسا.
له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له ساڵی 2017 پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی فیدراڵیه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌م هێزه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه له‌م ئه‌ركه‌یدا.
دابینكردنی ئاسایشی سه‌روماڵ و ژیانی هاووڵاتیان ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌یه. چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستی و په‌لامار و قورباینه‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه به‌غدا به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه دابین بكات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش بۆ ئه‌و ناوچانه، كه ئه‌مه داواكاری هاووڵاتیانیشه.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستاكه چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه له رێگای لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ئه‌م بۆشاییه ئه‌منیه پڕ بكرێته‌وه‌و به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی فایلی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا به‌ڕێوه‌ببردرێت، به‌ڵام شكستی هێناوه‌و هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه، ئه‌مه‌یش باجه‌كه‌ی گیانی هاووڵاتیان و هاتنه‌كایه‌ی ناسه‌قامگیری زیاتر بووه له ناوچه‌كه‌دا، كه دواجار زیانی كوشنده‌ی بۆ هه‌موان لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ئه‌مڕۆی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمی كوردستان پیایدا تێپه‌ڕده‌بن، هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌م دۆسێیه گرنگه‌دا كارێكی حه‌یاتیه‌و قابیلی دواخستن و ته‌سك بیركردنه‌وه نییه، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ چاره‌سه‌رنه‌كردن و هه‌ماهه‌نگی نه‌كردن كێشه‌كان قووڵترده‌كاته‌وه‌و كه‌س نازانێت به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، به تایبه‌ت له‌و هه‌موو ده‌ستوه‌ردانه زۆرانه‌ی له ناوچه‌كه‌ماندا هه‌یه.
PUKmedia به‌شی به‌دواداچوون و چاودێری
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27