دوو شه‌ڕ ھاتوه‌ته به‌ر ده‌رگای میسر
بیروڕا 02:41 PM - 2020-06-11.
*شه‌ڕێكیان بێگوێی حكومه‌تی ئه‌سیوبیایه كه‌به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میسر و سودان و به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ئاو، به‌نداوی نه‌ھزه‌ی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی نیل دورستكردوه، ده‌یه‌وێت پڕ له‌ئاوی بكا، ئه‌وكاره‌ی ئه‌سیوبیا؛ كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی نیل له‌میسر و ھه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ئاوی له‌سودان. میسر چه‌ند جارێك ویستویه‌تی به‌دیالۆگ كێشه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌سیوبیا چاره‌سه‌ر بكا، به‌ڵام حكومه‌تی ئابی ئه‌حمه‌د موماته‌ڵه به‌كات ده‌كا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ھه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا كه یه‌ك ملیۆن سه‌رباز و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ن له‌پێناو به‌نداوی نه‌ھزه‌دا بجه‌نگن.. به‌شێك له‌به‌رپرسانی میسریش ھه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارھێنانی ھێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كه و تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ن، له‌مڕۆژانه‌شدا؛ ده‌وڵه‌تی میسر به‌فه‌رمی دانوستانی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌سیوبیا به‌دره‌نگ وه‌ختزانی، به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا ئه‌سیوبیا سه‌رقاڵی پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌یه. بۆیه دورنیه ئه‌م شه‌ڕه ڕووبدات و ئه‌سیوبیا بۆ ده‌یان ساڵی تر خه‌ونی دروستكردنی به‌نداوی نه‌ھزه و به‌ده‌ستھێنانی وزه‌ی كاره‌با و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار له‌ده‌ستبدات.
*شه‌ڕی دووه‌م، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیایه له‌كاروباره‌كانی لیبیا، میسر ئاسایشی لیبیا به‌ئاسایشی خۆی ده‌زانێت، میسر به‌جدی مه‌سه‌له‌ی ته‌نگژه‌كانی لیبیا و ھه‌نارده‌كردنی چه‌ته و چه‌ك بۆ حكومه‌تی به‌ناو نیشتیمانی سه‌ڕاج له‌لایه‌ن توركیا نیگه‌رانی كردوه، چونكه چه‌ته‌كان به‌ئاشكرا ھه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌له‌دوای ھه‌ره‌سھێنان به‌سوپاكه‌ی خه‌لیفه حه‌فته‌ری ھاوپه‌یمانی میسر، به‌ره‌و سنوره‌كان ده‌ڕۆن، كه‌مه‌به‌ستیان سنوره‌كانی میسره، ھه‌ربۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م ھه‌فته‌یه عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ر و عه‌قیله ساڵحی سه‌رۆك په‌رله‌مانی لیبیا كۆبوه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كانی لیبیا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ھه‌ر زوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌ڕاج ڕه‌تكرایه‌وه و وتیان خۆمان ده‌زانین كه‌ی شه‌ڕ راده‌گرین و له‌كوێ شه‌ڕ ده‌وه‌ستێت، به‌وشێوه‌یه‌ش ئاگری شه‌ڕ له‌ناوخۆی لیبیا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، ھه‌روه‌ھا ئه‌ردۆگانیش، وتی: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی میسر به‌مردوویی له‌دایكبو.. ھه‌مو ئه‌مانه به‌ته‌واوی حكومه‌تی میسری توڕه‌كردوه و ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای میسر، له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیبیا، وتی: سوپاكه‌مان له‌ئاماده‌یی ته‌واودایه بۆ ھه‌ر جه‌نگ و مه‌ترسی و ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
ئه‌گه‌ر بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ده‌خول نه‌كات و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌لیبیا نه‌وه‌ستێنێت، دوورنیه میسر ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌كاروباری لیبیا بكات و ھاوكێشه‌كان له‌شه‌ڕی نێوخۆییه‌وه بۆ شه‌ڕی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی میسر و توركیا بڕوات، به‌تایبه‌ت تادێ سوپای سه‌ڕاج به‌ھاوكاری چه‌ته به‌كرێگیراوه‌كانی توركیا ته‌نگ به‌سوپاكه‌ی خه‌لیفه حه‌فته‌ر ھه‌ڵده‌چنن، ھه‌روه‌ھا حكومه‌تی میسری خاوه‌نی به‌ھێزترین سوپای ناوچه‌كه‌یه و پێش توركیاش كه‌وتوه، سه‌رباری ڕقی مێژوویی نێوان میسر و توركیا؛ ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ر له‌میسر سڵ له‌ھیچ شتێك له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ناكاته‌وه و بۆ ھه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ ھه‌میشه ساز و ئاماده‌یه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئه‌سیوبیاوه ھه‌یه، بۆ سوپای میسر زۆر وارده له‌مشه‌وانه‌دا؛ به‌چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌سیوبیا ته‌مبێ بكا و كه‌سیش جورئه‌ت نه‌كا له‌سه‌ریان به‌جواب بێ، به‌تایبه‌ت كه‌به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ھه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میسر و سودان ده‌كه‌ن و ھه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سامانی ئاو و خۆراك له‌میسر دروستده‌كه‌ن.
PUKmedia یادگار عه‌لی- قاھیره
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25