riklam

ئەنجامی پێچەوانە

بابەتی گۆڕاو 02:10 PM - 2020-06-10
.

.

ئەنجامی پێچەوانە

*من لە شەترەنجدا ھیچ شانسم نییە، بەحەیاتم دووشەشم نەھێناوە.

*بەڕاستی سۆشیالیستەکانی کوردستان مایەی شانازیین کە ئەوەندە لایەنگری شیربایی و ژن بە ژنن.

*بە داخەوە ئەمساڵ نەمانتوانی لەگەڵ حاجی شێخ عەبوبەکر بە خزمەتی جەنابی سۆفی رەسوڵ بگەین لە تایلاند.

*دڵنیا بن خاڵە عوسمانم کۆمۆنیستێکی زۆر مەبدەئییە، دائیمەن دووشەممان و پێنجشەممان بەڕۆژوو ئەبێ.

*بەڕێوەبەرەکەمان زۆر رۆشنبیرە، ھیچ جیاوازییەک ناکات لە بەینی ژن و پیاودا، بە ھەموو کەس ئەڵێ گەمژە.

*چاودێرێک وتی تورکمان و زەحمەتکێشان ئایدۆلۆجییەن زۆر لە یەکەوە نزیکن بەس ئەویان لەمی تر تۆزێ پارتیترە.

*قوڕمساغە تا بەیانی لەگەڵیدا خەریکی وانێک بووە کەچی راپۆرتی پۆلیس نووسیوێتی لەگەڵیدا خەوتووە. خەوی چی بەقوربان!!

*بە لای منەوە ناشیرینترین شت رەگەزپەرستییە. تێناگەم مرۆڤی کورد چی زیاترە لە عەرەبی سەگو سەگباب؟!!

*کەرەنتینە ئەنجامی پێچەوانەی لێ کەوتەوە، ژنی قەڵەو کرد و حکومەتی پێ زەعیف بوو.

*ئێمە ئەو میللەتەین کە دڵمان لە دوژمن پڕە، بەڵام تفەنگەکەمان خاڵییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket