كاریگه‌ریی ئامێره‌كان له‌سه‌ر منداڵ
بیروڕا 01:00 PM - 2020-06-10.
كرانه‌وه‌ی بازاره‌كانی جیهان به رووی ته‌كنه‌لۆژیا و گه‌رمكردنی بازار به‌هۆیه‌وه چه‌ندین لێكه‌وته‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی و رۆشنبیری به دوای خۆیدا كێش كردووه، به‌تایبه‌تیش ئایپاد و یاریه ڤیدیۆییه‌كان كه كاری كردووه له‌سه‌ر گۆڕینی په‌روه‌رده و هه‌ڵوێستی دایكان و باوكان، ئه‌م بابه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا و ئامیره‌كانی یاریكردنه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خوو ڕه‌فتاری منداڵانی گۆڕیوه كه وا پێویست ده‌كات دایكان و باوكان له‌م ڕووه زیره‌كانه سنوورێك بۆ به‌كارهێنانی دابنێن.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك داهێنانی ئه‌م سه‌ده‌یه ناسراوه به‌وجۆره‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتووه ڕۆلی باش و خراپی هه‌یه ئێمه لێره‌دا دیوه خراپ و نه‌خوازراوه‌كه‌ی به نمونه ئاماژه پێده‌كه‌ین چونكه زۆر به زه‌قی بۆته باسێكی ڕۆژانه، خه‌ریكه كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وش و ژینگه و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانمان.
به‌هۆی شۆرشی ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌راورد به ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان منداڵانی ئێستا ته‌واو جیاوازن وریاترو كراوه‌تر و به‌ڵام له ڕووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سسترو كه‌نارگیرترن، كه‌واته ئه‌ركی دایكان و باوكان و په‌روه‌رده‌كاران ئه‌ركێكی قورسه بۆ ڕۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ كه نزیكه له‌وه‌ی ئامێره‌كانی یاریكردن و جۆره‌كانی تری ده‌ست به‌سه‌ر سۆز‌و ده‌رون و ڕه‌فتاری منداڵه‌كانمان بگرن، له دۆخێكی وادا گرنگه لایه‌نی په‌روه‌رده‌كاران چاره‌سه‌رێكیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌وه زیاتر نه‌بن به كۆیله‌ی ئامێره‌كانی یاریكردن، بۆنمونه خۆمان ڕۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی ژیانی ئه‌وانه‌ین له ده‌روبه‌رمانن یان نه‌بێت به‌هۆی تێكه‌ڵاوی و ئه‌زمونی كاركردن و سه‌یر كردنی به‌رنامه و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ڕۆژ و ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته زۆر زیادی كردووه، لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی و پزیشكان و ده‌رونناسانیش له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بێ ده‌نگ نین چونكه مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرێدراوه به ئاینده‌وه.
ڕۆلی دایكان و باوكان وا ده‌كات به‌رپرسیارانه‌تر بن له‌به‌رامبه‌ر گۆڕینی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌كانیان، كه‌وایه گرنگه لایه‌نی په‌روه‌رده‌كان و ته‌ندروستكارانیش له‌م ڕووه هاوكاری دایكان و باوكان بن له ڕێگه‌ی دراسه و خوێندنگا و ته‌نانه‌ت باخچه‌كانیشه‌وه چونكه ئه‌مه تاكه ڕێگایه بۆ گه‌یشتن به زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری جۆره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیان بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوو و چاره‌نوسی منداڵه‌كانمان به دروستی بمێنێته‌وه به‌و پێیه‌ی منداڵانی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی داهاتوون بۆ وڵات كه بێگومان وڵاتیش له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی بنیاد ده‌نرێت ئه‌نجام ده‌بنه به‌شێكی گرنگ.
نه‌سرین كورده
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22