riklam

سلێمانی.. یادی كۆمەڵكوژییەكەی 9ی حوزەیرانی 1963 دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 08:35 PM - 2020-06-09
.

.

ئەمڕۆ جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1 رێكخستنی سلێمانی بەشداری یادی كۆمەڵكوژییەكەی 9ی حوزەیرانی ساڵی 1963 ی سلێمانی كرد و چەپكە گوڵی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆی شەهیدان دانا و هاوكات پەیامێكیشی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەرزراگرتنی كۆمەڵكوژی یەكەی 9ی حوزەیرانی ساڵی 1963 ی سلێمانی

53 لە مەوبەر و له ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، لە 9ی حوزەیرانی ساڵی 1963، بە فەرمانی حكومەتی ئەوكاتی عیراقی لەم شارەدا 82 كەس شەهیدكران، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی 1ی سلێمانی (ی.ن.ك)،لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزییان لەسە گلكۆی شەهیدان لە پاركی ئازادی یادی ئەو شەهیدانە بەرز ڕادەگرین، لە كاتێكدا ئەمساڵ لەو ساڵڕۆژەدا بەنیازی مەراسیمێكی شكۆداربوین بۆ ئەم شەهیدانەی نیشتمان بەڵام، رەچاوی دۆخی هەستیاری كۆرۆنا ڤایرۆس و قۆناغی پارێز بەندی دەكەین.

ڕاشیدەگەیەنین: حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق تا پێش پرۆسەی ڕزگاری عیراق، هەرچی لە دەستیان هاتبێت لە شەهیدكردنی هاونیشتمانیان و وێرانكردنی كوردستان نكوڵیان نەكردووە، لە بەرامبەرشیدا شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد سەلمێنەری زیندووبوونی كورد نیشان دەدەن كە هیچ كات ئەو دۆخە داگیركاریەیان قبوڵ نەبوە و بەردەوام تێكۆشاون بۆ بەدەستهێنانی ئایندەیەكی ڕوون بۆ خۆیان و نەوەكانیان، خەباتی شۆڕشی نوێی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لەم سۆنگەیەوە هات كە چیدی حكومەتی عیراقی نەتوانێت ڕۆڵەكانمان شەهیدبكات یا لە زیندانەكان ئەشكەنجە و ئازاریان بدات.

(زەعیم صدیق مستەفا)، وەك فەرماندەیەكی بكەری تاوانەكەی 9ی حوزەیرانی 1963 بۆ چركە ساتێكیش لە زهنیەتمان دەرناچێت، ئەو جۆرە سیاسەتی قڕكردنەی حكومەتی عیراقی بە تاوانێكی لە بیر نەكراو لە قەڵەم دەدەین، ئەمەش وایكرد لە عیراقی نوێ كۆچكردوو سەرۆك (مام جلال)، بە سیاسەتە حەكیمەكانی هەوڵی بنیادنانی عیراقێكی دیموكراسیدا كە تیایدا هەموو پێكهاتەكان مافەكانیان پارێزراوبێت لە چوارچێوەی دەستووردا.

سلێمانیش هەمیشە پێشەنگ بووە لە هەڵگیرساندنی شۆڕش و بە گژداچوونەوەی سیاسەتی داگیركاری حكومەتی عیراقدا، لەم پێناوەشدا هەزاران شەهیدی بە خشیوە بە كوردستان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی بۆ سەقامگیربوونی كوردستان، كە ئەم پاشخانە لە قوربانی دانی سلێمانیەكان دەبنە كارنامەی ئێمە و وادەكەین لە خزمەتكردنی شارە حەیاتەكەمان ڕەنگ بداتەوە.

دووبارە سەری ڕێز بۆ گڵكۆی شەهیدانی 9ی حوزەیرانی 1963 دادەنەوێنین و یادیان دەكەینە چرای ژیان، سەرەخۆشیش لە كەس و كاریان دەكەین.

جەزای سەید مەجید
لێپرسراوی مەڵبەندی 1 رێكخستنی سلێمانی
9ی حوزەیرانی

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket