riklam

زیان و لێکەوتەکانی کۆرۆنا

بیروڕا 02:35 PM - 2020-06-08
.

.

وەك ئاشكرایە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەتایەكی جیهانی كوشندەیەو دەركەوتنی ئەم پەتایەو سەرهەڵدانی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی ساڵی نوێ و لەوكاتەوە بەشێوەیەكی گشتی ناوی ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایە بەجیهان و كۆمەڵگەو خێزان و تاك ئاشنابوو، بەڵام لەووڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی ترو لەكۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی تر ژمارەی توشبوان بەوڤایرۆسە كوشندەیە جیاوازە،  هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان و چاكبونەوەش جیاوازە ئەڵبەتە كۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتی و عەرەبیەكان وە عیراق و هەرێمی كوردستانیش بەدەرنیە لەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەو لەئێستادا لەقۆناغێكی هەستیارو مەترسیدارتردایە.

راستە دۆخی ئابوریی و گوزەرانی خەڵك لەئاستێكی خراپدایە، بەڵام ئەوەی پێویستە لەسەر تاك و خێزان خۆپارێزی و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانە ئەوەش كە لەسەر حكومەتە پێویستە لەگەڵ ڕەچاوكردنی  هوشیاری و ڕۆشنبیری تەندروستی ئەركی  دابینكردنی ژەمە خۆراكی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێكار و هەژاران بگرێتە ئەستۆو گرنگە حكومەت زیاتر ئاوڕ لەو دۆخەبداتەوەو قسەكانی تەنها لەنێوان دروشم و خۆپارێزی نەبێت ڕێكاری ئابوری و باشتركردنی كەرتی تەندروستی بگرێتەبەر بەڕەچاوكردنی بارو ژیانی  گوزەرانی خەڵك بۆ ئەوەی دۆخەكە لەدەست دەرنەچێت ئەوەش گرنگ و پێویستە حكومەت و هاووڵاتی پێكەوە تەواوكەری یەك بن تاكو ئەم دۆخە تێدەپەڕێت .

تێڕوانینە جیاوازەكان لەسەردروستبوونی ڤایرۆسی corona covid 19 ئەوەی تاكوئێستا تێڕوانینەكان جیاوازن لەسەرئەم جۆرە ڤایرۆسە نازانرێت كارەساتێكی سروشتیە یاخود ڤایرۆسێكی بەرهەم هێنراوی دەوڵەتانی جیهانە بۆ ئەومەبەستەش دووخوێندنەوەو بۆچوونی جیاواز لەسەری هەیە بۆچوونێك پێی وایە لەسەرەتاوە دروستكراوبوو بەمەبەستی كاری سیاسی دەوڵەتان لەدژی یەكتربەكاری دەهێنن.

بەڵام بەشێوە گشتییەكەی ئەوبۆچونە بەهێزترە كەڤایرۆسێكی سروشتی و دوورلە دەستێوەردانی مرۆڤایەتیە چونكە بەبەڵگەی ئەوەی ڤایرۆس و پەتاییەكی جیهانیە نەك ناوچەی و هەرێمی و چەند دەوڵەتێكی تایبەت و دیاریكراو

ئەوەی زیاتر پێویست و گرنگە باسی لێوە بكرێت زیان و لێكەوتەكانی كۆرۆنایە لەسێكتەرەجیاوازەكانی وەك ئابوریی و مرۆیی و كارگێڕی ...هتد

سەرەتاش  لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەڕوی ئابورییەوە دەخەینە روو بێگومان ئەم ڤایرۆسە گورزێكی كوشندەی لەكەرتی ئابوریی جیهان وەشاندو پاشەكشەی زۆری بەئابوریی و كەرتی تایبەت و گشتیش كردووە

بەهۆكاری ئەوەی سەرجەم كارگەوكۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان لەكاركەتوون ئەوەش كاریگەری هەیە لەسەر بەرهەمێهنان و دەستی كار و دەرهێنان و گۆڕینی ماددە و تەنەكان لەهەردوو جۆری فیزیایی و كیمایی بەوەستان و لەكاركەوتنی كارگەو كۆمپانیاو  كەرت وسێكتەرەكانی تر سەرەنجام هۆكارێكیشە بۆ وەستانی بەرهەمهێنان و ساغ كردنەوەی بەرهەمووكاڵاكان و خستنە بازاڕ و بەرهەم هێنان لەهەندێك لەوكەرتانە نزیك بووەتەوە لەسفر، هەروەها هۆكاری لاوازی و وەستانی جمجوڵی بازرگانی و گەشت و فرۆخانەو بازاڕو وەستانی هەلی كاریشی بەدوای خۆیداهێنا هەمووئەوانەش هۆكارن بۆ لەكارخستنی ئەندازیاری پیشەییە جیاوازەكان و كارمەندی پیشەیی تادەگاتە كرێكارێكی سادە بێگومان لەكۆتایدا قەیرانی دارایی و ئابوریی زیاتری لێدەكەوێتەوەو لێكەوتەكانی لەچەندمانگی ئایندەدا زیاترو ڕونتر بەدیاردەكەو.  

 

لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەڕوی مرۆییەوە

بێگومان سەرماییە مرۆییەكان هۆكاری سەرەكی گەشەی مرۆڤایەتی و  دەستخستنی سەرمایەی ئابوریشە هەركات مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی هەبوو ڕاستەوخۆ كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەربوژانەوەو گەشەكردن و بەرهەم هێنان ئاشكرایە ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایە جوڵەو هێزی مرۆیی لاوازكردووە، جگە لەوەش سەدان هەزار مرۆڤ لەتەواوی جیهاندا بەوهۆیەوەگیانی لەدەستداوەو هەروەها بەمیلێونان مرۆڤ بەركەوتەوتوشبووی ئەم جۆرە ڤایرۆسەبوون وەنیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهانی لەماڵەكاندا كەرەنتینەكرد هەموو ئەوانە هۆكاری لەكارخستن و بێهێزی دەستی كاربوون لەروی مرۆییەوە.

 

زیانەكانی كۆرۆنا لەڕوی كارگێڕییەوە

بەهەمان شێوەی كەرتەكانی تر كۆرۆنا زیانی گەورەی بە كارگێڕی گەیاندووە بێگومان مرۆڤ بونەوەرێكی كۆمەڵاییەتیەو سەرجەم ڕێكخستنی ژیان و كاروبارو ئەرك و مافەكانی لەچوارچێوەی یاساو ڕێسا ی دەوڵەتێكدا ڕێكخراوە  تەواوی ژیانی لەڕوی كارگێڕی و یاسای و ئابوری و ئەرك و مافی كاركردن و پرۆسەی هاوسەرگیری و شوێنی نیشتەجێبوون و گەشت و سەفەرو هەرسێكتەرێكی تر لەچوارچێوەی كارگێڕی و یاساییەكاندا.

 خۆی دەبینێتەوە بۆ هەركارێك پێویستی بەو یەكە كارگێڕییانە هەیە بۆیە لەدۆخێكی ئاواداو بە داخستنی دامودەزگا یەكەكارگێڕیی و یاساییەكان بەهۆی كۆرۆناوە ئەوا كاریگەری نەرێنی دەبێت و دەبێتە هۆی دواخستنی كاروباری رۆژانەی هاوڵاتیان لە دامودەزگا یەكە كارگێڕییەكاندا .

عەتا تەها

دبلۆم لەكارگێڕی كاردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket