riklam

یادی بەخێر

بابەتی گۆڕاو 03:21 PM - 2020-06-07
.

.

یادی بەخێر

ئەوروپی: ئەو حکومەتەی کە ئێوە موزاھەرەی لێ ئەکەن.
کورد: ئێ؟؟؟
ئەوروپی: ئەسڵەن ئێمە ھەر ھەڵی نابژێرین.
***
فەقیر: ئەو خەوە ناخۆشەی کە تۆ پێی ئەڵێی کابوس.
دەوڵەمەند: ئێ؟!!
فەقیر: لای ئێمە زەڵاتەی ژیانە.
***
وەزیر: ئەو وەنەوشەیەی نیوەڕوان بە پۆزەوە لێی دائەبەزیت.
مودیرعام: چییەتی قوربان؟
وەزیر: من ھەر بێزم نایە سواریشی بم.
***
ھاووڵاتی: ئەو خورمایەی تۆ خواردووتە.
مەسئول: ئێێ؟!!
ھاووڵاتی: درۆ ئەکەن. من ناوکەکەیم ھەر نەبینیوە.
***
پزیشک: ئەو کۆرۆنایەی کە قاوشەکانی پڕکردووە لە نەخۆش.
جەماوەر: ئێ؟!
پزیشک: بۆچی ئێوە گاڵتەتان پێی دێت؟!!
***
بەغدا: ئەوەی کە پێتانی ئەکەم حەشر نییە.
ھەولێر: ئەی چییە؟!
بەغدا: خوێی چێشتە.
***
یەکەم: ئەوەی بۆ ھەموو پێڕێک ئەبێ چییە؟
دووەم: جۆکەرە.
یەکەم : نەخێر نەتزانی، فوئاد حسەینە.
***
زۆرزان: ئەوەی کە ھەموو رۆژێ مژی پێوە لێ ئەدەی.
ساویلکە: ئۆۆۆۆۆف.
زۆرزان: یەکپارچە سلیکۆنە.
***
کاوە: ئەوەی کە حەنان فەتلاوی ناوناوە حەنان.
قەحتان: ئی؟!!!
کاوە: رەببی کوێرایی دایە.
***
ماملێ: ئەو دەمەی بووم بە نیشانەی تیری تۆ.
ئەبرۆ کەوان: ئێێێ.
ماملێ: یادی بەخێر.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket