riklam

سلێمانی.. 66 توشبووی تری كۆرۆنا تۆماركران

کوردستان 10:31 PM - 2020-06-06
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ پارێزگای سلێمانی 66 تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 6-6-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شه‌ست و شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران، سی و ھه‌شت پیاو و بیست و چوار ئافره‌ت و دوو كوڕی گه‌نج و دوو منداڵ، سێزده‌ تووشبوو به‌ركه‌تووی تووشبووانی پێشوون وه‌ تووشبووانی تر نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه‌.

سێ تووشبوو دانیشتووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
دوو تووشبوو دانیشتووی قه‌زای پێنچوێن.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان.
شه‌ست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

 ٦ حوزه‌یران ٢٠٢٠

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket