riklam

20 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان تۆماركرا

کوردستان 09:05 PM - 2020-06-06
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم 20 توشبووی نوێی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 6-6-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، بیست تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ستنیشانكران، ده‌ پیاو و دوو ئافره‌ت و دوو كوڕی گه‌نج و شه‌ش منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستین به‌ركه‌وتووی تووشبووانن و تووشبووه‌كانی دیكه‌ به‌ركه‌وتووی دوو تووشبووه‌ن كه‌ له‌ شاری به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه‌ و داوه‌ت و مێوانداری جه‌ژنیان كردووه‌.

یه‌ك تووشبوو دانیشتووی سه‌رچنار له‌ شاری سلێمانی.

تووشبووه‌كانی تر دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌ھیدان و قه‌ندیل و بنگرد و فه‌رمانبه‌ران و كه‌مپی تازه‌دێ له‌ قه‌زای كه‌لار.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
 ٦ حوزه‌یران ٢٠٢٠

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket