riklam

شارباژێر.. چوار كه‌س خنكان

کوردستان 08:56 PM - 2020-06-06
.

.

ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ چوار كه‌س خنكان، كه‌ دوان له‌ خنكاوه‌كان باوك و كچن.

په‌یامنێرمان له‌ شارباژێره‌وه‌ پێی راگه‌یاندین پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6-6-2020، خێزانێك كه‌ له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتبوونه‌ شارباژێر له‌ ناوچه‌ی "سنكێ" كچێك و دوو پیاو خنكان كه‌ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌ن، وتیشی: كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌و ئه‌و دووپیاوه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵی خنكاون یه‌كێكیان باوكی كچه‌كه‌یه‌و ئه‌وی تریان خاڵێتی، هه‌ر ئه‌مڕۆش كه‌سێك كه‌ پیاوێكی به‌ ته‌مه‌نه‌ له‌ ئاوی سه‌یرانگای "شاخه‌سور" دا خنكاوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌ ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

454545.jpg

4554545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket