بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له‌یاسای چاكسازی دا
بیروڕا 06:25 PM - 2020-06-06.
ئاشكرایه كه نادییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی تهۆكاری دروست بوونی ئه‌م دۆخه‌یه كه به‌رٶكی هه‌رێمی گرتووه، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ربوو بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ بدات بۆدۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره و رێگرییه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه، ئه‌مه هه‌وڵه‌ش له ده‌ركردنی یاسای یاسای چاكسازی ژماره ٢ ی سالی ٢٠٢٠ ی خۆی بینیه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كی له ده‌رچواندنی یاسای چاكسازی بریتیه له به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی مادده‌كانیدا ئاماژه‌ی به بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری كردووه له جێبه‌جێ كردنی یاساكه‌دا، و ئاماژه‌دان به بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گشتیه و مه‌ترسی خراپ راڤه‌كردنی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ،ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و ره‌گه‌زه‌كانی باسبكه‌ین، و زانایانی بواری یاسا‌و فه‌لسه‌فه‌و ئه‌خلاق به شێوه‌ی كتێب وتوێژینه‌وه زۆر ره‌هه‌ندی دادپه‌روه‌رییان تاوتوێ كردووه به‌ڵام به‌شێوه‌ی ووتار و به زمانێكی ساده كه خوێنه‌ری ئاسایی لێی تێبگات قسه‌له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌كراوه هه‌ربۆیه ئه‌م بابه‌ته‌مان هه‌ڵبژارد، پاشان تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر گرنگتیرن ئه‌حكامه‌كانی یاسای ناوبراو .
له‌رووی مێژووییه‌وه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری په‌یوه‌سته به گه‌شه‌ی فكری مرۆڤه‌وه، وه‌ك پلاتۆ ئه‌لێ له‌سه‌رتادا مرۆڤ دادپه‌روه‌ری نه‌ناسیوه دواتر به‌هۆی گه‌شه‌ی عقلییه‌وه پێیگه‌شتووه، واته هه‌ركاتێك مرۆڤێكی ته‌واوی یاسایی هه‌بێت هه‌ستی دادپه‌روه‌ری له‌ناخیدا دروست ده‌بێت، هه‌ربۆیه ناتوانرێت مێژووی دادپه‌روه‌ری بدرێته‌پاڵ كاتێكی دیاری كرا‌و به‌ڵكو له‌دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤایه‌تی ره‌چاوی دادپه‌روه‌ری كردووه له‌یاساكانی دا، بۆنمونه له‌یاسای دوانزه‌له‌وحه‌كه‌دا گرنگی زۆر به دادپه‌روه‌ری دراوه، وه‌هه‌روه‌ها جوستیانی ئمپراتۆری رۆما له یاسا به‌ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ناوی (مدونه جوستیان) ره‌چاوی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری كردووه .
له‌راستی دا ناتوانین چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ دادپه‌روه‌ری دابنێین و به‌لكو فكره‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه‌و له‌گه‌ل گه‌شه‌ی عقلی مرۆڤه‌كان دا ده‌گٶرێ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستیه‌ش زانایانی بواری یاسا‌و فه‌لسه‌فه‌و ئه‌خلاق چه‌ندین پێناسه‌یان بۆ كردووه ، ئێمه ئاماژه به چه‌ند پێناسه‌یه‌كی یاسای ده‌ده‌ین: پێناسه‌كراوه‌به‌وه‌ی كه بریتیه له هه‌ستێكی شاراوه‌ی ده‌روونی كه عقلی دروست ( عقل سلیم) په‌ی پێده‌بات و ئامانج لێی پێدانی مافه به خاوه‌نه‌كه‌ی( اعگاء كل ژی حق حقه) ، وه پێناسه‌یه‌كی تری یاسایی بۆ دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ستێكی شاره‌وه‌ی ده‌روونیه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ رێگریكردن له پێشخستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه گرنگیییان كه‌متره به‌سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه گه‌وره‌تر و گرنگرن، وه ئه‌فلاتون ئه‌لێ دادپه‌روه‌ری واته راستگۆیی له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكانیان ، كه‌واته ده‌توانین بڵێین دادپه‌وه‌ری هۆكاره بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی.
له‌بواری په‌یوه‌ندی یاسا به‌دادپه‌روه‌رییه‌وه فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی بواری یاسا ( سامند) ئه‌لێ یاسا ته‌نها ئامرازێكه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، به‌مانایه‌كی تر به‌دیهێنانی دادپه‌وه‌ری ئامانجی یاسایه و هه‌ریاسایه‌ك دادپه‌روه‌ری تێدانه‌بێ به‌یاسا ئه‌ژمار ناكرێ ،له‌گه‌ڵ هاورابوونمان به‌م ووته‌یه ده‌ڵیین بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی یاسا هه‌روه‌ك له ماده‌ی ١ ی یاسای شارستانی عێراقی دا هاتووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه جێبه‌جێكردنی دادپه‌وه‌ری ئه‌ركێكی یاساییه له‌سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان .
بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌م باسه به‌پێویستی ده‌زانین ره‌گه‌زه‌سه‌ره‌كییه‌كانی دادپه‌روه‌ری روون بكه‌ینه‌وه كه بریتین له یه‌كسانی ( المساواه) و شایسته‌بوون (الاستحقاق) :
یه‌كسانی لێره‌دا بریتیه له مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كسان و پێدانی ده‌رفه‌تی یه‌كسان به هه‌مووان، وه پێدانی كرێ ومووچه‌و شایسته‌ی دارای یه‌كسان به‌وكه‌سانه‌ی هه‌مان كار ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، واته مووچه‌ی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان .
وشایسه‌تبوون ( الاستحقاق) بریتیه له پێدانی ماف و مووچه‌ی شایسته به كه‌سانی شایسته و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قورسی و مه‌ترسیانه‌ی كه به‌هۆی كاره‌كایانه‌وه روبه‌روویان ده‌بێته‌وه ، واته ده‌بێت هه‌ركه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی قورسی و مه‌ترسی كاره‌كه‌ی شایسته‌ی دارایی وه‌ربگرێت ، له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌گه‌زی یه‌كسانی به‌ته‌نها دادپه‌وه‌ری به‌دیناهێنی به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری ته‌واو و دروست پێویستی به ره‌چاوكردنی ره‌گه‌زی شایسته‌بوونه .
زانایان چه‌ند جۆرێكی سه‌ره‌كی دادپه‌وه‌رییان باسكردووه كه برتین له دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ری ( عداله التبادلیه ) و دادپه‌وه‌ری دابه‌شكاری ( عداله التوزیعیه ) و دادپه‌وه‌ری مامه‌ڵه‌كاری ( عداله التعاملات) :
- دادپه‌وه‌ری به‌رامبه‌ری: ئه‌و جۆره‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان رێكده‌خات له‌نێوان خۆیاندا و بنیادنراوه له‌سه‌ر یه‌كسانییه‌كی ته‌واو بۆنمونه له ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كان دا هه‌موو لایه‌نه‌كان ئیراده‌یان یه‌كسانه و ره‌زامه‌ندی هیچ كه‌سێ پێش ئه‌وی تر ناخرێ ، شوێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م جۆره له دادپه‌وه‌ری له یاسادا بریتیه له یاسای تایبه‌ت وه‌ك یاسای شارستانی.
- دادپه‌وه‌ری دابه‌شكاری ( عداله التوزیعیه ) : دادپه‌روه‌ری دابه‌شكاری په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان رێكده‌خات به كۆمه‌ڵگاو و ده‌وڵه‌ته‌وه ، ئه‌رك و مافی تاك دیاری ده‌كات به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا و به‌هه‌مان شێوه ئه‌رك و مافی ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كات به‌رامبه‌ر به تاكه‌كان ، به‌مانایه‌كی تر هه‌ركه‌سێ له‌كۆمه‌ڵگا به‌پێی رێژه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات مافی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌یه ، ده‌وڵه‌تیش له دابه‌شكاری داهاته‌كاندا ده‌بێت مراعاتی دۆخی هه‌ركه‌س و ئه‌ركی هه‌ركه‌سێ به‌جیابكات، وه ئامانج له‌دادپه‌روه‌ری دابه‌شكاری ئه‌وه‌یه كه خه‌لك به‌گشتی و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت دا هه‌ست به دادپه‌وه‌ری بكه‌ن له دابه‌شكردنی داهات و وه‌رگرتنی مافه‌دارییه‌كانیان ، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م جۆره له دادپه‌روه‌ری له‌یاسای گشتی دا جێبه‌جێ ده‌كرێ وه‌ك یاسای كارگێڕی .
- دادپه‌وه‌ری مامه‌ڵه‌كاری( عداله التعاملات) : مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران هه‌ست و شعوری دادپه‌روه‌رییان بۆ دروست بێت له‌كاتی مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كاندا ، به‌مانایه‌كی تر ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانی ووڵات دادپه‌روه‌ربن له‌كاتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان دا و جیاكاری كردن له‌نێوانیاندا له‌سه‌ر هه‌ربنه‌مایه‌ك بێت پێچه‌وانه و پێشێلی دادپه‌روه‌رییه .
- دادپه‌وه‌ری گواستنه‌وه و راگوزه‌ری ( عداله الانتقالیه ) : دادپه‌روه‌ری ڕاگوزه‌ری جۆرێك نیه له جۆره‌كانی دادپه‌وه‌ری به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له قۆناغی گواستنه‌وه ( مرحله انتقالیه) وه‌ك گواستنه‌وه له دیكتاتۆرییه‌ته‌وه بۆ دیموكراسی و له پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بۆ رێزگرتن لێی ، به‌مانیه‌كی تر داواكاری و هه‌وڵدانه بۆ پارستنی مافه‌كانی مرۆڤ وقه‌ره‌وبوكردنه‌وه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندان له‌و ووڵاتانه‌ی كه له قۆناغی سه‌ره‌تایی دیموكراسیدان، هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م جۆره باشترین نمونه‌یه ، وه‌ك بینیمان كه مامۆستایان له‌سه‌ر داواكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان چه‌ندین رۆژه له زینداندان .
ئه‌وه‌ی باس كرا كورته‌یه‌ك و سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئاشنابوون به بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، ئیستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ین شرۆڤه‌ی گرنگترین ئه‌حكامه‌كانی یاسای چاكسازی بكه‌ین و به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دادپه‌روری دا، ئه‌م باسه‌ش ده‌كه‌ین به دوو ته‌وه‌ره‌وه ، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م بریتیه له تێبینیه گشتیه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای چاك سازی ، ته‌وه‌ری دووه‌م بریتی ده‌بێت له‌شرۆڤه و تێبینی تایبه‌تمان له‌سه‌ربه‌شێك له ماده‌كانی یاسای چاكسازی :
تێبینیه‌گشتیه‌كان :
یه‌كه‌م/ پێویستی ده‌رچواندنی یاسای چاكسازی :
له‌زانستی یاسادا كاتێك په‌رله‌مان هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ركردنی یاسا كه بۆشایی یاسایی هه‌بێت بۆ رێكخستنی بوارێك یان كه‌یسێكی دیاری كرا‌و ، ئه‌ویش به ده‌رچواندنی یاسایه‌كی نوێ بۆ رێكخسنتی سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و بواره ، یاخود به هه‌مواركردنی یاسایه‌كی پێشتر كه ئه‌وبابه‌ته‌ی رێكخستووه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌واو، لێره‌وه ده‌توانین بڵێین یاسای چاكسازی هیچ پێویستیه‌ك نه‌بووه بۆ ده‌رچواندنی چونكه ئه‌وبابه‌ته‌تانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كۆمه‌ڵه‌تاوانێكن كه به پێی یاسا جیاوازه به‌ركاره‌كانی تری وه‌ك یاسای سزادان و یاسای راژه‌ی شارستانی و یاسای مافی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و یاسای زیندانیانی سیاسی و چه‌ندین یاسای تردا رێكخراون ، كه‌واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه‌ی دروست كردووه نه‌بوونی یاسا نیه به‌ڵكو جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسایه و چاوپۆشیه له‌وتاوانه گه‌ورانه‌ی كه دژ به هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌مجام دراوه .
دووه‌م/ رێكخستنی چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز له یه‌ك یاسادا:
له زانستی یاسادا، یاسا ره‌هه‌نده‌جیاوازه‌كانی بابه‌تێكی دیاری كرا‌و رێكده‌خات ، به‌لام یاسای چاكسازی كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی جیاوازی پێكه‌وه له یاسایه‌كدا كۆكردۆته‌وه كه پێمان وایه ئه‌مه جۆرێكه له هه‌ڵه‌ی یاسا دانان و ده‌توانرا له رێگه‌ی جێبه‌جێ كردن یان هه‌مواركردنی ئه‌ویاسایانه‌وه كه ئاماژه‌مان پێداوه ئه‌و ئامانجه بهێنریته دی كه مه‌به‌سته .
سێیه‌م/ ناونانی یاساكه به یاسای چاكسازی:
به‌كار‌هێنانی ئه‌م ناوه بۆ یاساكه و و شێوازی رێكخستنی گشتی یاساكه ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌رله‌مان و حكومه‌ت دانیان ناوه به بوونی ئه‌و ڕێژه‌یه له تاوان و گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم دا ، لێره‌وه ده‌پرسین ئایا ئه‌ركی په‌رله‌مان چاودێری حكومه‌ته له جێبه‌جێ كردنی یاساكاندا یان ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان و پێشاندانی شێوازی چاره‌سه‌ر ؟ ، بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین كارێكی ئیجابیه په‌یوه‌ندی هاوكاری هه‌بێت له نێوان ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌دا و هه‌ندێك له زانایان به گه‌شه و پێشكه‌وتنی سیسته‌می په‌رله‌مانی ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی زۆربه‌ی یاساكان و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و پێشیێلكردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی فه‌رمانه‌به‌ران ونادادی له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانی به‌سه‌رناوچه‌كاندا و چه‌ندین نادادی تر ، له‌دۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها هاوكاری نیه ، به‌ڵكو ده‌بێت به ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانی خۆی هه‌ستێت كه بریتیه له گرتنه‌به‌ری رێگا و ئامرازه‌كانی لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت به گشتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت به تایبه‌تی تا ده‌گات به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانی .
چواره‌م / به‌شێكی زۆر له حوكمه‌كانی یاسای ناوبراو زیاده‌یه و بۆشاییه‌كی پڕنه‌كردووه‌ته‌وه ، ئاماژه‌به‌هه‌ندێكی ده‌كه‌ین له تێبینیه‌تایه‌بتیه‌كاندا.
شرۆڤه وتێبینی به‌شێك له ماده‌كانی یاسای چاكسازی :
له مادده‌ی (١) ی یاساكه‌دا باس له رێگه‌گرتن ده‌كات له سوودمه‌ندبوونی ناشایسته و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ، لێره‌دا ره‌خنه‌مان له‌یاسادانه‌ر ئه‌وه‌یه كه هاتووه باس له تاوانێكی گه‌وره ( جنایات) ده‌كات كه ئه‌نجام دراوه ده‌یه‌وێ به‌م ماده‌یه رێگری لێبكات ، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان جدی بێت له‌وپرسه‌دا ده‌بێت له‌رێگه‌ی لیژنه‌پیوه‌نداره‌كانه‌وه یان به دروست كردنی لیژنه‌یه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌دواداچوونی بۆ بكات و دواتر مماره‌سه‌ی ئالیه‌ته‌كانی لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن بكات ، ئه‌مه جگه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌هه‌رئاستێكدا بێت تاوانی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی یان رێگه‌دان به سوودمه‌ندی ناشایسته ئه‌نجام بدات ده‌بێت به پێی یاسای سزادان و یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێپرسینه‌وه‌ی سزایی له‌گه‌ڵ بكرێت .
كۆتا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م مادده‌یه ئه‌وه‌یه كه رێگه‌دان به سوودمه‌ندی ناشایسته جۆرێكه له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و پێویستی به‌باسكردن نه‌ده‌كرد ، و له هونه‌ر و زانستی ده‌رچواندنی یاسادا جه‌خت له به‌كارنه‌هێنانی ووشه و ده‌سته‌واژه‌ی زیاده ده‌كرێ ، واته هه‌ر وشه‌یه‌ك مانادار‌و پێویست نه‌بێ نابێت به‌كاربهێنرێ ( خیر كلام ما قل و دل ) .
له‌به‌شی چواره‌می یاساكه‌دا له برگه (٤) ی ماده‌ی (٤) دا كه تایبه‌ته به پاسه‌وانی دامه‌زراوه حیزبییه‌كان ، یاسادانه‌رهیچ میكانیزم و پێوه‌رێكی گونجاوی دیاری نه‌كردووه بۆ رێكخستنی ژماره‌ی پاسه‌وان ، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جێهیشتووه ئه‌مه‌ش واته گه‌رانه‌وه بۆ خالی سه‌ره‌تا ، لێره‌دا باس له كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه ژماره‌ی پاسه‌وانی دامه‌زراوه حیزبییه‌كانه به‌بێ دیاری كردنی چاره‌سه‌ری یاسایی ، بۆ نمونه هه‌رحیزبێك ده‌كرێ به پێی ژماره‌ی كورسییه‌كانی رێژه‌یه‌ك له پاسه‌وانی بۆ دیاری بكرێت ئه‌مه‌ش گونجاوه له گه‌ل بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری دا .
ئه‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی زۆر و جیاوازی بۆ ده‌كرێت و به‌شێكی گرنگی ئه‌م یاسایه‌یه بریتیه له بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان ، ده‌قی ماده‌ی ( ٥) ئه‌ڵێ (( پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گشت ده‌رماڵه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی یاسابه‌ركاره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه رێكبخاته‌وه ))، ئه‌م ماده‌یه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر و ناروونی داوه به حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك راڤه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ و دواجار له زیانی مووچه‌خۆران كۆتای دێت چونكه ده‌سته‌واژه‌ی (رێكخستنه‌وه‌ی گشت ده‌رماڵه‌كان) ی به‌كار‌ێناوه ئه‌مه‌ش ده‌ستواژه‌یه‌كی ره‌هاو گشتیه، نه‌ده‌بوو له‌م دۆخه‌دا په‌رله‌مان به‌م جۆره له سیاغه یاسا ده‌ربكات چونكه باش ده‌زانێ ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێبه‌كردنی هه‌رێم له زیانی مووچه‌خۆران راڤه‌ی ده‌كات ، بۆیه باشتر ئه‌وه بوو كه په‌رله‌مان له‌بری ئه‌م یاسایه یاسای رێكخستنی ده‌رماڵه‌كان ده‌ربكات و سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كانی رێكبخستایه، راسته ئه‌ویاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی داراییان هه‌یه پێویستی به راوێژكردن هه‌یه به حكومه‌ت له‌رووی داراییه‌وه به‌پێی بۆچوونی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، به‌ڵام رێكخستنی ئه‌م بابه‌ته له‌په‌رله‌مان دا جۆرێك له متمانه‌ی بۆ مووچه‌خۆران دروست ده‌كرد و مافه‌كانیانی له‌ژێر ره‌حمه‌تی حكومه‌ت ده‌رده‌كرد به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه كه فه‌رمانبه‌ران له‌دۆخێكی نائارانی داراییدان و ترسیان له بڕێنی ده‌رماڵه‌كانیان هه‌یه .
ده‌قی ماده‌ی (٥) كه له‌سه‌ره‌وه نوسراوه حكومه‌تی پابه‌ند كردووه به هه‌مواری گشت ده‌رماله‌كان ، لێره‌دا دوو پرسیار دروست ده‌بێ یه‌كه‌م ئایا به‌پێی ئه‌م ماده‌یه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی بڕینی چی ده‌رماڵه‌یه‌كی هه‌یه؟؟ دووه‌م ئایا مه‌به‌ست چیه له رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان ؟؟
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له نێوان چه‌ند جۆرێك له ده‌رماڵه‌دا ، ده‌رماڵه‌یه‌ك هه‌یه به یاسا دراوه و چه‌سپێنراوه به روونی ، ده‌رماڵه‌یه‌كی تر به رێنمای دراوه، ئه‌مه‌ی كۆتاییش دووجۆری هه‌یه ده‌رماڵه‌یه‌ك به رێنمایی دراوه به هه‌موو شایسته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌رماله‌یه‌ك كه هه‌ر به رێنمایی دراوه به مووچه‌خۆرانی ناوچه‌یه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌ته‌نها و نه‌دراوه به ئه‌وانی تر .
سه‌باره‌ت به‌وده‌رماڵانه‌ی كه به یاسا دراون ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردنی نیه چونكه رێنمای هه‌رچه‌ند پشت به‌ست بێت به یاساش به‌ڵام توانای هه‌مواری یاسای نیه ، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌وترێ الف و بێی زانستی یاسایه كه له هه‌ره‌می یاسایی دا رێنمای و تعلیمات كه یاسای فرعی پێده‌وترێ له خوار یاسای ئاساییه‌وه‌ن كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چێ، كه‌واته ئه‌م ماده‌یه ته‌نها پابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی كردووه به جێبه‌جێ كردنی بنه‌ماكانی دادپه‌وه‌ری له رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كاندا، لێره‌وه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نیه‌تی بڕینی ئه‌وده‌رماڵانه‌ی هه‌بێت كه به یاسا جێگیركراون ئه‌وا ده‌بێت له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و به هه‌مواری یاسای په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامی بدات ، بۆ نمونه له یاسای ڕاژه‌ی زانكۆێی ژماره ( ٢٣ ) ساڵی ( ٢٠٠٨ ) ده‌رماڵه‌ی نازناوی زانستی و خۆته‌رخانكردنی زانكۆیی بۆ مامۆستایانی زانكۆ دانراوه ، ئه‌م جۆره له ده‌رماڵه ته‌نها په‌رله‌مان به هه‌مواری یاسای ناوبراو ده‌توانێ ده‌ستكاری بكات ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی بروانامه یان ده‌رماڵه‌ی شوێنی جگرافی به یاسای ژماره ٢٢ ی سالێ ٢٠٠٨ دیاری كراوه .
ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی كه به‌رێنمایی ( یاسای فرعی ) دیاری كراون ئه‌وجۆره‌ن كه حكومه‌ت ده‌توانێ ده‌ستكاری بكات چونكه خۆی سه‌رچاوه‌ی پێدانی ئه‌و مافه‌یه و هه‌رخۆشی ده‌توانێ هه‌مواری بكات بۆ نمونه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی كه به رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی دیاری كراوه ، ده‌توانرێ هه‌ر به رێنمایی هه‌مواربكرێ .
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م كه بریتیه له مانای رێكخستنه‌وه له‌ژێر سایه‌ی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ریی دا، لێره‌دا وه‌ك ووتمان دووجۆر ده‌رماڵه هه‌یه یان ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكه كه هه‌مان ناونیشانی كاری هه‌بێت به‌ڵام له واقعدا نه‌دراوه به هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران بۆ نمونه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی یاسایی له هه‌ندێك ده‌ه‌مه‌زراوه دا دراوه به پسپۆرانی یاسایی و له‌هه‌ندێكی تردا نه‌دراوه ، ئه‌مه نادادپه‌روه‌رییه ومه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له رێكخستنه‌وه ئه‌م بواره‌یه، واته حكومه‌ت پابه‌نده به‌وه‌ی ئه‌وده‌رماڵه‌یه بدات به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه هه‌مان ناونیشان و مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مه‌ش گونجاوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری دا ، جۆرێكیترله ده‌رماڵه هه‌یه ته‌نها دراوه به فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌هۆی دۆخێكی دیاری كراوه‌وه كه له ناوچه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه بوونی هه‌یه ، بۆ نموونه ده‌رماڵه‌ی هاندان كه به ته‌نها ده‌درێت به مامۆستایانی زانكۆی زانكۆ نوێیه‌كان وه‌ك زانكۆی گه‌رمیان و راپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه و چه‌رمۆ زانكۆ نێیه‌كانی تر به‌پێچوانه‌ی زانكۆ گه‌وره‌كانه‌وه كه ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌یان پێنادرێ وه‌ك زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ێلاح ا‌لدین و ....، لێره‌دا ده‌ڵێین له پێدانی ده‌رماڵه‌ی هاندان به زانكۆ نوییه‌كان ره‌چاوی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ی كراوه چونكه ئه‌ركی مامۆستا ته‌نها وانه ووتنه‌وه نیه به‌ڵكو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی مامۆستای زانكۆیه ، وه له راستی دا ئه‌و زانكۆ نوێیانه سه‌رچاوه‌ی زانستی زۆر كه‌مه له به‌رده‌ست توێژه‌ردا ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توێژه‌ر بۆ په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌ی زانستی ئه‌رك بكێشێ و له شاره‌كانی تری وه‌ك سلێمانی و هه‌ولیر به‌رده‌ستی بكات، جگه‌له‌مه‌ش ئه‌وزانكۆ نوێیانه پێویستیان ئه‌زموون و زانستی استاژه‌كانی زانكۆ گه‌وره‌كانه به‌مه‌ش ده‌كرێ ده‌رماڵه‌ی هاندان پاڵنه‌رێك بێت بۆ گه‌شه‌دان به‌و زانكۆ نوێیانه ، لێره‌وه ده‌ڵێین ئه‌مجۆره له ده‌رماڵه راسته به رێنماییی دراوه و ته‌نها به هه‌ندێ زانكۆ دراوه به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیه‌ك پاڵنه‌ری پێدانی بووه و هاوتا بووه له‌گه‌ل بنه‌ماكنی دادپه‌روه‌ری دا ، وه‌ك له سه‌ره‌تا باسمان كرد دادپه‌روه‌ری به‌مانی یه‌كسانی نیه به‌ڵكو بریتیه له پێدانی ماف به خاوه‌نه‌كه‌ی به‌پێی قورسای ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆیه‌تی ، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م راڤه‌یه‌دا ده‌ڵێین بڕینی ئه‌وجۆره له ده‌رماڵه ناكۆك و پێجه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دادپه‌وه‌رییه‌و وبه‌مه‌ش ئه‌و رێنماییه‌ی كه ده‌رده‌چێت پێچه‌وانه‌ی رۆحی یاساكه ده‌بێت .
خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌كادیمی و زانستی ده‌بێت بێلایه‌نانه بێت و لایه‌نی خراپ و باشی له‌خۆبگرێت، له‌م رووانه‌گه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌خاڵێكی ئیجابی ئه‌م یاسایه بده‌م ئه‌ویش بریتیه له وه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌ستی خستووه‌ته سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر و به‌هه‌ده‌ردانیێكی زۆر له سامانی گشتی كه بریتیه له سوودمه‌ندبوونێكی زۆری ناشایسته و نایاسایی كه له كۆمه‌ڵگادا به (بندیوار) نازه‌ند كراون ، له راستی دا ئه‌وانه كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن مافی خۆیانه به شیوه‌یه‌كی یاسایی سوودمه‌ندبن به‌ڵام ئه‌مان دووجار قوربانین یه‌كه‌م كه‌وتوونه‌ته به‌ر لۆمه‌ی كۆمه‌لگا دووه‌م ئه‌وان تاوانبارنین به‌ڵكو تاوانبار حكومه‌ته كه به نایاسایی سوودمه‌ندی كردوون ، ئه‌م كه‌یسه دوو كێشه‌ی تێدایه یه‌كه‌م دامه‌زراندیانه به نایاسایی دووه‌م پێدانی پله‌ی نایاساییه، واته ئه‌گه‌ر گریمانه بكه‌ین بڕیاری دامه‌زراندیان یاسایی بێت ئه‌وه پله‌كانیان نایاسایی و ناشایسته‌یه ، بۆ نمونه بۆ ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار پێویسته لانی كه‌م ١٧ ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌م ناونیشانه دراوه به‌بێ ره‌چاوكردنی ساڵانی خزمه‌ت ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ئه‌م خاڵه لایه‌نی باشی یاساكه‌یه به‌ڵام له بنه‌ره‌تدا ئه‌ركی لایه‌نه پیوه‌ندیداره‌كانه كه لیستی مووچه‌خۆران له ناشایسته‌كان پاك بكه‌نه‌وه ، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه ئه‌ركیانه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه به‌دواداچون بكه‌ن په‌رله‌مان و داواكاری گشتیه، په‌رله‌مان حورمه‌تی شكێنراوه به مه‌به‌ست و داواكاری گشتییش خۆی به‌شێكه له ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێ كردن بۆیه توانای لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوونی نیه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر راسپارده‌ی خودی حكومه‌ت خۆی وه‌ك له‌م دۆخه‌ی په‌تای كۆرۆنادا ده‌ینینین .
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دامه‌زراندنه نایاساییه‌كان ئه‌وه یاسادانه‌ر پشتبه‌ست به بنه‌مای مافی به‌ده‌ست هاتوو ( حقوق المكتسبه) حیمایه‌ی كردوون ، به‌ڵام حكومه‌تی پابه‌ند كردووه به كه‌م كردنه‌وه‌ی پله و ناونیشانی وه‌زیفیان بۆ پله‌ی گونجاو له‌گه‌ل خزمه‌تی فعلی دا ، لێره‌وه ده‌ڵێین ئه‌م حوكمه گونجاو ته‌با نیه له‌گه‌ل بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری دا و چونكه بنه‌مای مافی به‌ده‌ست هاتووكاتێك كاری پێده‌كرێت كه له بنه‌ره‌تدا دامه‌زراندنه‌كه‌یان یاسایی و دروست بێت، و له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی پابه‌ند كردووه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پله‌و مافی ناشایسته به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێ له‌گه‌ل خزمه‌تی فعلی دا ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ل ئه‌وكورته‌یه‌ی كه باس كرا له‌سه‌ردادپه‌روه‌ری.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی خانه‌نشینیه‌وه هه‌یه به تایبه‌ت خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ، دوو تێبینیمان هه‌یه یه‌كه‌م دادپه‌روه‌رترین یاسا له‌م بواره‌دا بریتیه له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره ( ٩ ) ی ساڵی ( ٢٠١٤ )ی عێراق ، نه‌ك ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا جێگیركراوه ، دووه‌م له برگه‌ی (٤) ی مادده‌ی ( ٧) ی یاساكه‌دا هاتووه كه ده‌ڵێ په‌رله‌مانتار بۆی هه‌یه ده‌ستبه‌رداری مافی خانه‌نشینی بێت به‌مه‌رجێ له‌ماوه‌ی (٣٠) رۆژدا له‌به‌رواری به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌وه داواكاری پێشكه‌شبكات، ئه‌م حوكمه دوو هه‌ڵه‌ی یاسایی تێدایه ، له‌لایه‌كه‌وه ته‌نها ماوه‌ی (٣٠) رۆژی دیاریكردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له مافی خانه‌نشینی ، له‌كاتێكدا ماف له‌هه‌ركاتێكدا بێ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌توانێ تنازكی لێ بكات ، له‌لایه‌كی تره‌وه باسی ده‌ستبه‌رداربوون ( تنازل) له‌مافێك ده‌كات كه هێشتا به‌ده‌ستنه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئێستا په‌رله‌مانتارن ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی یاسای روونه و چونكه مافێك هێشتا به‌ده‌ست نه‌هاتبێ نابه‌خشرێ( فاقد شئ لا یعگی ) .
سه‌باره‌ت به‌و خانه‌نشینیانه‌ی كه به‌نایاسای رێكخراون و پله‌ی ناشایسته‌یان پێدراوه ، یاسادانه‌ر له ماده‌ی ١٠ی یاساكه‌دا حكومه‌تی پابه‌ند كردووه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه نایاسایین و كه‌مكردنه‌وی ئه‌وانه‌ی كه پله‌ی ناشایسته‌یان پێدراوه، لێره‌دا یاسادانه‌ر كه‌وتووه‌ته دژیه‌كیه‌كی یاساییه‌وه ، له دامه‌زراندنی نایاسایی فه‌رمانبه‌ران دا ( بندیواره‌كان) پێی وایه ئه‌وه مافی به‌ده‌ستهاتووه و نابێ پێشێل بكرێ ، به‌لام لێره‌دا ئه‌ڵێ ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ، واته خانه‌نشینی نایاسایی به مافی به‌ده‌ست هاتوو ئه‌ژمار نه‌كردووه ،له‌كاتێكدا هه‌ردووكیان یه‌ك حكومی یاساییان هه‌یه كه بگلانه ( ما یبنی علی باگل فهو باگل ) .
له‌كۆتایدا هیواخوازین كه چاكسازی جدی و راسته‌قینه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی هه‌رێم دا بكرێت ، و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه چاكسازی ئیراده‌یه‌كی سیاسی جدی ده‌وێ نه‌ك یاسایه‌كی تایبه‌ت چونكه یاساكانی تر رێگه‌یان به گه‌نده‌ڵی نه‌داوه به‌ڵكو ئه‌وه حكومرانانن كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا سامانی گشتیان به‌هه‌ده‌رداوه و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و داواكاری گشتی بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه .
رێبوار محه‌مه‌د ساڵح
مامۆستای زانكۆ
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23