یه‌كێتیی وه‌ك فریادڕه‌س...
ی.ن.ک 06:17 PM - 2020-06-06.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه حزبێكی جه‌ماوه‌رییه و ھه‌ڵقووڵاوی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا توانی له ھه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژوار‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و گه‌نجی خاوه‌ن ئه‌زموون كه دیارترینیان(مام جه‌لال) بوو، سه‌ره‌تا ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر بیری چه‌پی ماركسی لینینی و وه‌ك ڕزگاری له ده‌سه‌ڵاتی میر و ئاغا‌كان كه ھه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان قۆرخ كردبوو ھه‌ڵگری په‌یامی ڕزگاری بوو له‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه.
ھه‌ڵبه‌ت ئه‌م حزبه سیاسیه له قۆناغه جیاوازه‌كان دا و به‌پێی ھه‌لومه‌رجی ڕۆژگار خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی سیاسی و دۆزی كورد ھه‌بووه بۆ چه‌سپاندنی ماف و ئامانجه‌كانی ھه‌ر له دانووستاندنه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ڕاگوازتن و ته‌عریب و تا كۆتایی ساڵانی ھه‌شتاكان كه چه‌ند قۆناغێكی ئه‌نفال و كیمیاباران بوو،دواتر دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و چه‌سپاندنی حوكمی زاتی و دانانی ھێڵه‌كانی دژه فڕین و چه‌ندین كابینه به ده‌ستكه‌ووت و كه‌م و كورتیه‌كانیشه‌وه كه خراپترینی شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی(ناوخۆ)بوو.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ڕووی ئابووریه‌وه توانی له‌و قۆناغه خۆی به‌ڕێوه به‌رێت به‌ھۆی داھاتی خاڵه گومرگیه‌كان و ھاندان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی كه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ڕابردووی سنووری جوگرافی ده‌سه‌ڵاتی كه به (زۆنی سه‌وز) ناوده‌برا پێشكه‌وتوو پێشه‌نگتر بوو له ھه‌موو شار و ناوچه‌كانی تری كوردستان و بگره دوایی پڕۆسه‌ی ئازادیش یه‌كێك بوو له نموونه‌ی باشترین له عێراق له ڕووی ئه‌منی و ئاسایش و ته‌ندروستی و ئازادی و فره ده‌نگ و ڕه‌نگی و ئاین و مه‌زھه‌ب و ھتد.
یه‌كێتیی ده‌ستپێشخه‌ر بوو له ده‌رھێنانی سامانی سروشتی و سوودی بۆ ئه‌و قۆناغه لێوه‌رگرت كه ئه‌ویش نه‌وتی(شیواشۆك) بوو كه سه‌ره‌ڕایی یه‌كه‌م ئه‌زموون و جۆری كوالێتی به‌ڵام سوودی بینی.
ھه‌رێمی كوردستان له ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی پێویست سوودی له ده‌رھێنان و فرۆشتنی نه‌وت و گاز نه‌كردوو و نه‌یتوانی له نێوه‌نده‌كانی ھه‌رێمایه‌تی و جیھانی به‌ره‌وپێشچوونی پێویست ببینێت و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رده‌مێك به ھاوبه‌شی(فیفتی به فیفتی) و دواتر حزب و پارت و بزووتنه‌وه و ڕه‌وته‌كانی تریش پشكی خۆیان ھه‌بووه،به‌ڵام ئابووری ھه‌رێم و قه‌یرانه‌كان و كێشه‌ی نێوان ھه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی ڕاده‌ستكردنی بڕی دیاریكراوی نه‌وت و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆخی ئه‌م ھه‌رێمه ڕۆژ به ڕۆژ قورس و ئاڵۆز و به‌ره‌و خراپبوون ئه‌چێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته و یه‌كێتیی ئه‌توانێت بیكات بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه،به‌تایبه‌ت له‌دوایی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتیی كه ئامانجیان خزمه‌ت و بار و گوزه‌رانی ھاوڵاتیانی ئه‌م ھه‌رێمه‌یه كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك(سی ده‌یه‌یه) كورد حكومه‌تی خۆی ھه‌یه.
زۆرێكی كێڵگه نه‌وتیه‌كان و گازی سروشتیش له سنووری زۆنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه،كه ده‌توانێت ئه‌م پرسه بكاته بابه‌تی فشار و ھه‌رێم له‌م دۆخه ڕزگار بكات،ھه‌م له ڕێگه‌ی ناردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و ھه‌م له‌ڕوویی سیاسه‌تی ئابووری جیھانی كه ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دووه‌م ناوچه‌یه له جیھان له‌دوایی ڕووسیا به‌ڵێ ئه‌و گازه‌ی كه ھی كورده و له‌ژێر سنووری ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزه كه به دووه‌م ناوچه دوایی ڕووسیا یه‌ت ده‌توانرێ فشار له توركیا بكات و كاریگه‌ری ھه‌بێت و ھه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپا و جیھان جۆرێكی تر مامه‌ڵه و سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ بكه‌ن،كه ئه‌مه تا ئێستا ھه‌ڕه‌شه و فشاری توركیایه له ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ قه‌یران و گرانبوونی گازی سروشتی و توانیوێتی له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و پڕۆسه‌ی سیاسی جیھانی ڕۆڵی خۆی ھه‌بێت و پێگه‌یی خۆی قایمتر بكات و ئه‌و قۆرخكاری و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ی ئه‌یكات چاوپۆشی لێ بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گازه سروشتیه‌كه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه ئه‌كات چونكه به سنووری ئه‌ودا تێپه‌ڕ ئه‌بێت.
بۆیه یه‌كێتیی ئه‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌رچه‌یه‌وه ھه‌رێم له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات و ببێته فریادڕه‌س و شكۆ بۆ حكومه‌ت و خاك و نیشتمان بگه‌ڕێنێته‌وه كه زۆر كات سنووره‌كانی بۆردومان كراوه و ھێزی سه‌ربازی بێگانه‌ی تێدا جێگیركراوه و له ڕووی باشبوونی بار و گوزه‌رانی ھاوڵاتیان و ھه‌روه‌ھا پێگه و سه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی ئێجگار گه‌وره بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ست بھێنێت.
PUKmedia چێنه‌ر شه‌رعی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19