riklam

ئەگەر مێش بونایە

بابەتی گۆڕاو 03:08 PM - 2020-06-06
.

.

ئەگەر مێش بونایە

١- خەڵک ئەپرسێ ئەڵێ کوا مەعاش؟ ئەو ئەڵێ لە کافتریا نابێ لە تەنیشت یەکەوە دابنیشن.

٢- خوایە گیان زۆر شوکرم بە بەشت. رەفیقی من ئێستا لە سیتەک مەقەڵی باوەشێن ئەکات، منیش ئەبێ دانیشم پاکانە بۆ لالۆ رەنجدەر بکەم.

٣- ھەرچەندە ناتگەیەنێتە ھیچ شوێنێ، بەڵام جادەکەی تەخت و خۆشە، کوردایەتیتان عەرز ئەکەم.

٤- خۆشییەکەی ئەم ژیانە لەوەدایە رۆژێ لەڕۆژان ھەر تەواو ئەبێ.

٥- بەقوربانی کۆرۆنابم، حیزبەکان نەیانتوانی کوردستان بکەن بە دوبەی، ئەم بۆی کردین بە ئیتاڵیا.

٦- یەک دەفتەر دۆلار لە قەمسەڵەیەکی کۆنەدا بدۆزیتەوە بەقەدەر ئەوە خۆش نییە کە مەسئول سەلامی کرد جوابی نەدەیتەوە.

٧- باوکی مامۆستای تەشریحیش بەقەدەر مێشوولە شارەزای جیسمی ئینسان نییە، بە شوێنی واتەوە ئەدات یەکەمجارە بزانی ھەتە.

٨- خەمی پارەتان نەبێ، راوێژکارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەڵێن بەم زووانە سیعری گورچیلە بەرز ئەبێتەوە.

٩- جاران گونی خۆی و گێزەری لێک جیا نەئەکردەوە، ئێستا کۆمێنت و جنێو.

١٠- ئەرکی زمان قسەکردنە، کەچی جەماعەت ھینی پێ ئەلێسنەوە، دۆندرمە.

١١- ئەم حیزبانە مێش بونایە باش بوو، رووی پانکەکەمان تێئەکردن ئەڕۆشتن.

١٢- کورد ئەو پەندەی بەدرۆ خستۆتەوە کە ئەڵێ لەدوای تەنگانە فەرەحیی دێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket