riklam

هەولێر.. توشبویەکی تری کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:24 AM - 2020-06-06
.

.

وەزارەتی تەندروستی گیانلەدەستدانی توشبویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لە هەولێر راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 پیاو تەمەن ٥٠ ساڵ گیانی لەدەستدا.

ئاماژەبەوەشدراوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی کامەران سیتی بووە لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ لە شاری سلێمانی 2 توشبوی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا كە دوو پیاوی تەمەن 56 ساڵ و 64 ساڵ بوون گیانیان لەدەستدا.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم هەزار كەسی تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیەش چوار سەد و 44 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و 19 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket