riklam

تەندروستی گەرمیان: چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

کوردستان 11:12 PM - 2020-06-05
.

.

تەندروستی گەرمیان چاكبوونەوەی چوار تووشبووی كۆرۆنای ئاشكراكرد، كە بەم زوانە  نەخۆشخانە جێدەهێلن و دەچنەوە ماڵەوە.

د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: چوار تووشبووی كۆرۆنا لەسنوری گەرمیان چاكبوونەتەوەو تەندروستیان لەئێستادا جێگرە.

وتیشی:  چوار كەسەكە خەڵكی كفرین و بەمزووانە نەخۆشخانە جێدەهێڵن و دەچنەوە ماڵەوە.

 

هاوکات لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تووشبوونی دوو کەسی تر لەگەرمیان بەکۆرۆنا راگەیاند.

هەر لەو راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە:لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

 PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket