هەرێم لەبەردەم مەترسییەكانی كۆرۆنا دا
بیروڕا 02:23 PM - 2020-06-05.
ئەگەر بەم شێوەی ئێستابڕوات كەدەست لەخۆپارێزی لەبەردەم مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا هەڵگیراوە ، خەڵك لەگەڵ حكومەت كەوتۆتە جەدەلی راستە یان راست نییە! كۆرۆنا ڤایرۆس هەیە یان نا... مەترسییە جددییەكان كۆرۆنا ڤایرۆس وادەكات "كات بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بدرێت لە ساییەی ئەو جەدەلە نالۆژیكییەی كە ئێستا دروستبووە" تەنانەت خەڵك باوەڕ بە مردنی قوربانییەكانی كۆرۆناش ناكات و بەجۆرێ خەڵك لەژێر وێنەی قوربانییەكاندا تێكستی نەشیاو دەنوسێت ، بەم ئاراستەی ئێستا كە هەیە بڕوات كە دۆزی كۆرۆنا ڤایرۆس وەك بانگەشەی سیاسی سەیربكرێت، ئەوا كارەساتێكی گەورەچاوەڕێمانە، كەرەنگە وەك ئیتاڵییەكان بەدیار مەرگی ئازیزەكانمانەوە دەستەوەستان بوەستین .
بۆ خەڵك كۆرۆنا وەك پڕوپاگەندە سەیر ئەكات
ئەم كۆمەڵگەیە بەتەواوەتی دووچاری بێباوەڕی سیاسی بۆتەوە خەڵك و دەسەڵات یەك خەرەندی گەورە لەنێوانیاندا دروست بووە، ئاستی بێ متمانەی ئەوەندە زۆرە كە رایگشتی بەردەم بە بێباوەڕ لەگەڵ دەسەڵات مامەڵەئەكات، وەها دەربڕینی خۆی گوزارشت ئەكات وەك ئەوەی ئێستا هەیە چونكە حكومەتەكان سەرچاوەی دروستكردنی متمانە و بێمتمانەییە، لە هەرشوێنێكی دنیابوایە هەڵوەستەی جددی لەسەر ئەم ژینگە سیاسییە دەكرا كە حیزب و حكومەت دروستیان كردووە، حەقە پێداچوونەوە بەزۆر بوار بكرێت و لەباتی ئەوەی خەڵك لەبەردەم ماسكەكاندا،بوەستێت باشترە رووە راستەقینەكە ببینێت. گەندەڵی و خراپ بەكار هێنانی دەسەڵات و قۆرغ كاری و بەلاڕێدابردنی دۆزە حەقیقییەكە لە لایەن میدیاو ماس میدیاوە، خەرندەكەی لە نێوان خەڵك و دەسەڵات قوڵتركردۆتەوە، كەنەدەبوو ئەو بۆشیاییەگەورەیە لە خراپی پەیوەندی دروستبێت چونكە بەمەفهوومی كۆمەڵایەتی حكومەت باوكی گەلەو بەرپرسە بەرامبەر بەژیانیان.
پەیامە ڤیدیۆییەكەی خودی جێگری سەرۆكی حكومەت (قوباد تاڵەبانی) زۆر مرۆڤ دۆستانە لە زاری جێگری سەرۆكی حكومەت راگەیەندرا لەمەڕ ئەم دۆخەی كە ئێستا دروستبووە، بەزمانی رجاو... داوا لەخەڵكی كوردستان ئەكات كە خۆپارێزی بكەن، داوای لێبوردن دەكات لەبەردەم گەلەكەی ،تا دووچاری كارەسات نەبن.
لەم دۆخەدا قوباد تاڵەبانی راستگۆترین بەرپرسی سیاسی ناو حكومەتە كە بە ئازایانە (رجاو)ی خۆپارێزی دەكات .
"ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە و دروستكراوی نە یەكێتییە و نەپارتی و نە حكومەت" تكادەكات كە لایەنی كەم رێگەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر، چونكە ئەو باش لەوە گەیشتووە كە حكومەت لەبەردەم تەنگانەیەكی گەورەی دارایدایە، بەوجۆرە بڕوات رەنگبێت نەتوانرێت لەبەردەم مەترسییەگەورەكەی كۆرۆنا حكومەت بوەستێتەوە و ژمارەی مردن و توش بوو كەم كاتەوە.
ئێستا ئەم هەرێمە لەبەردەم مەترسییە گەورەكەی كۆرۆنادایە ، وەك لە ئامارەكان دەردەكەوێت توش بووەكان هەزار زیاتری تێپەڕاندووە. زیاتر لەوەش لەناو خەڵك وەك شانەی نوستوو خەریكی بڵاو كردنەوەی ڤایرۆسەكەن.
كەچی هەندێ لەخەڵكی نابەرپرس و میدیای بەلاڕێدابەرو سۆشیال میدیای پڕفەوزا، بەتەواوەتی دنیابینینێكی هەڵەیان بەسەر ئەم دۆخە مەترسیدارە گشتاندووە. لەخەڵكیان گەیاند كە ڤایرۆسەكە لە ژینگەی هەرێم چالاك نییە، یان توانای بەرگری ئێمە بەهێزە بەرامبەری بەرووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكە. دەركەوت هیچ لەو قسانەی كە لە میدیاكانەوە فڕێ دران راست نین سەرچاوەی باوەڕ نین.
تكایە تێبگەن ئێمە لەبەردەم مەترسییە گەورەكەی كۆرۆنا ڤایرۆسداین ، زۆر ووڵاتی دنیای بەچۆكدا بردووە، ئەو ووڵاتانەی تەنگە تاو كرد كە پاڵپشتی یەكەمی سیستمی تەندروستی جیهانی دەكەن و خاوەن داهێنانی گەورەی پزیشكین.
ئێمە خاوەنی چین تالێی نەترسین؟! ئەم هەێمەو خەڵكەكەی لەبەردەم مەترسی كۆرۆنادایە رۆژانە دەبینیت بەهۆی ئەوەی ژیان وەك جاری جاران ئاساییەو خەڵك باوەڕی پێنییە ڤایرۆسەكە زۆرتر چالاكانە بڵاودەبێتەوە.
ئێستاش درەنگ نییە،ئ ڤایرۆسەكە ئێستا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەدایە،بەرلەمردنی ئازیزەكانتان خۆپارێز بكەن مەبنە مشتەری ڤایرۆسەكە.
ئەگەر وەك ئەوەی ئێستا هەیە كە ژیان ئاساییە و شەقامەكان جمەیان دێت و شوێنە گشتییەكان پڕن و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان هەروەك پێشترن، بەم جۆرە ئەم ریتمی ژیانە بڕوات، ئەوا هەمان چارەنوسی ئیتاڵییەكان چاوەڕێمانە، كە بەدیار مەرگی ئازیەكانیانەوە لە ئاسمان دەپاڕانەوە تا فریایان كەوێت. تكایە رێگە لەبەردەم بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نەگریسە بگرە.
ن/ رێبین عومەر
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆرانی ههرێم رهزامهندی بهغدای دهوێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19