riklam

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵ مەلا نەوزاد دەكات

پرسەنامە 11:10 AM - 2020-06-05
.

.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی تێكۆشەری دێرین مەلا نەوزاد دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرینی ڕۆژانی سەختی خەبات هەڤاڵ (مەلا نەوزاد) بەهۆی نەخۆشیەوە دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و ماڵئاوایی یەكجارەكی كرد.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی و هاورێ و هاوسەنگەرانی دەكەین هاوبەشی خەمی هەموولایەكین.

لەدەستدانی مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرێكی هوشیارو بەئەزموون و  پێشمەرگەیەكی پشوودرێژ داخێكی سەختە یەزدانی مەزن سەبووری هەموولایەك بداتەوەو دواناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket