دۆسیە گرنگەكانی بەردەم گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا وعیراق

دۆسیە گرنگەكانی بەردەم گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا وعیراق


5/6/2020 00:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمەریكا بەڕێوەبچێت، شرۆڤەكارانی سیاسییش جەخت لەوە دەكەنەوە كە گفتوگۆكان بە چەند گەڕێك بەڕێوەدەچێت و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری تێدا دەكات، تێیدا لەهەموو روویەكەوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا وعیراق دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆكان.

كارل كالتنسالر مامۆستای زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبەری توێژینەوە ئەمنییەكان لەزانكۆی ئەكرۆن، لە راپۆرتێكیدا كە پێگەی پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیك بڵاویكردۆتەوە رایگەیاند: ئەمەریكا و عیراق وێرای ئاڵینگارییەكان، خوازیارن جارێكی تر پاڵپشت بە كۆمەڵێك رێككەوتننامەی نێوانیان پەیكەری پەیوەندییەكانی نێوانیان دابڕێژنەوە، وەك (رێككەوتننامەی دانانی هێز) و (رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی) كە ساڵی 2008 بە هاوبەشی لەنێوان ئەمەریكا و عیراقدا ئەنجامدراون و لە كانونی دووەمی ساڵی 2009 دا كەوتۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، هەموو ئەو رێككەوتننانە، بە نزیكەیی باس لەو هەماهەنگییانە دەكات كە ئەگەر هەیە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بێنە دی، دەبنەمایەی چارەسەركردنی ژمارەیەك پرسیش.

كارل راشیدەگەیەنێت كە هەردوو رێككەوتننامەكە دەبنە خاڵی دەستپێكێكی نوێی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێشبینییەكان و پابەندبوونەكانی نێوان ئەمەریكا و عیراق. عیراق  بۆ پابەندبوونی ئەمنیی وڵاتەكەی پێویستی بەوڵاتە یەكگرتووەكانە، هاوكات  ئەمەریكاش كە عیراق بەهاوبەش و دۆستی خۆی دادەنێت پێویستی بەو وڵاتەیە. لەهەموو حاڵەتێكدا گفتوگۆی ستراتیژی بە خاڵی دەستپێكێكی نموونەیی دادەنرێت، هەردوو لاش بەهۆكاری گرنگ دەیانەوێت پەیوەندییە نوێیەكانیان دابڕێژنەوە، كە بتوانێت هەردوولا بەرەو هاوبەشییەكی ستراتیژی بەردەوام بەرێت.

كالتنالر جەختیش دەكاتەوە، پێویستە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا  قۆناغی پێشووی گرنگیدان بەرێكخراوی داعش و ئەو ئاڵینگارییەی كە ئێستا ئێران هێناویەتیە ئاراوە تێبپەڕێنێت، كە پەیوەندیی نێوان ئەمەریكا و عیراق لەو چەند ساڵە كورتەی رابردوودا جیا بووە، هەروەها لەسەر هەردوولا پێویستە سوود لە هەلی وتووێژی جدییانەی نێوانیان وەربگرن، لەبری ئەوە، پێویستە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و عیراق هەوڵ بدەن چۆن بنەمای پێوەندییەكی ستراتیژی درێژخایەن دابڕێژن، پەیوەندییەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی ستراتیژی هەردوو لا بكات و یارمەتیدەر بێت بۆ جێگرتنەوەی ئاشتی و سەقامگیریی لەناوچەكە.

زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ماراسۆنی

لەو بارەیەوە، دوكتۆر هشام ئەلهاشمی شارەزای بواری سیاسیی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ PUKmedia رایگەیاند: وتووێژەكانی نێوان ئەمەریكا و عیراق هەشت دۆسیەی گرنگ لەپسپۆڕییەكانی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و سەربازیی و دارایی  لەخۆ دەگرێت و بەچەند قۆناغێك وتووێژەكان بەڕێوەدەچن، قۆناغی یەكەم 10 ی حوزەیران دەستپێدەكات، تیمی دانوستانكاری عیراق لە 21 كەس پێكدێت، لەنێویاندا پێنج دانوستانكاری شارەزای تێدایە، ئەوانیش بریتین لە عەبدولكەریم هاشم، حارس حەسەن، لوقمان فەیلی، فەرید یاسین، حامید خەلەف.

گفتوگۆی سەرەتایی لەڕێگەی بازنەیەكی داخراوی تەلەفزیۆنییەوە ئەنجام دەدرێت، كورد لەقۆناغی پێشكەوتووی وتووێژەكاندا لەپێناو گەیشتن بەڕێككەوتن، بەژمارەیەك كەسایەتی سیاسیی گەورە بەشداری دەكەن.

ئامانج لەو گفتوگۆیانە چییە؟

لەدوای كشانەوەی ئەمەریكا لەساڵی 2011 دا لەعیراق،ئەمە یەكەمین وتووێژی نێوان عیراق و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە، لەكاتێكدا كە عیراق پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەكات، هاوكات هەندێك گرووپ و هێز لەدژی دەوەستنەوە و وایدەدەنێن كە ئەمە زیندووكردنەوەی رێككەوتننامەی ستراتیژیی پێشووە كە لە ساڵی 2008 دا لەنێوان واشنتۆن و بەغدادا ئیمزا كراوە.

پێشتر لەسەرەتا مانگی نیسانی ئەمساڵدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندبوو كە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێشنیاری كردووە كە لەناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا وتووێژی ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی عیراقدا ئەنجام بدرێت و پرسە ستراتیژییەكانی نێوان هەردوو وڵات بخرێنە ناو خشتەی كاری كۆبوونەوەكان و باسیان لێوە بكرێت، لەنێویشیاندا پرسی بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لەعیراق و چارەنووسییان.

لای خۆیەوە،ئەحمەد شەریفی شارەزای بواری ستراتیژ ئاماژە بەوە دەكات كەئامانج لە وتووێژەكانی نێوان ئەمەریكا و عیراق دامەزراندنی ستراتیژییەتێكی جێگیری دوورمەودا یان مامناوەند كە تێیدا شێوەی پەیوەندییەكان دەستنیشان بكرێت، چونكە هەموو كایە سیاسیی و كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكان دەگرێتەوە، پێویستیشە ئیرادەیەكی ئازادانە لەپێناو پێشخستنی گفتوگۆكاندا هەبێت.

شەریفی لەدیدارێكیدا لەگەڵ PUKmedia وتی: گفتوگۆكان بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت، قۆناغی پێشەكی و قۆناغی سیاسیی، روونیشی دەكاتەوە كەهێشتا ستراتیژییەتییەكی روون بۆ ئیدارەدانی گفتوگۆكان دانەنراوە، لە كۆبوونەوەكەی  وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕاڵ لەبارەی ئەو ئاڵینگارییانەی كە رووبەڕووی وڵات دەبنەوە، هەروەها لەبارەی چوارچێوەی پەیوەندییەكان كە كاریگەرە بە وڵاتە هەرێمایەتییەكان، نەیتوانیوە  خاڵ لەسەر پیتەكان دابنێت.

شەریفی جەخت لەوەش دەكاتەوە كە پێویستە لە دەستپێكی گفتوگۆكەدا، دەستەبژێر بابەتییانە و بەشێوەیەكی بوێرانە و بەبەرپرسیارێتییەوە پرسیار بكرێت، چونكە ئەوە پرسێكە پەیوەندی بەسەرجەم گەلانی عیراقەوە هەیە، كە ئاڵینگارییە سیاسییەكانی تێیدا چارەسەر دەكرێت، وەك بوونی توركیا لەعیراق و ئامانجەكانی لەداگیركردنی موسڵ و كەركوك، دەست تێوەردانی ئێران، خۆهەڵقورتانەكانی قەتەر و سعودیە لەعیراق  بەتایبەتی لەدوای هاتنی داعش بۆ ناو عیراق.

شەریفی دووپاتیشی دەكاتەوە كە پێویستە زانیاریمان لەسەر بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكاندا هەبێت، ئەو خەسڵەتانەی كە وەزارەتی دەرەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكادا دەستنیشانی كردوون جێی ڕەخنەن و شێوەیەكی رووكەش و ئینشائی و پیاهەڵدانی لەخۆگرتووە، بێئەوەی چارەسەری دڵنیاكەرەوە بدات بەدەستەوە.

راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان ئەمەریكا و ئێراندا

هەروەها ئەحمەد شەریفی جەختیش دەكاتەوە، سیاسەتی پشكپشكێنە كاریگەری لەسەر گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن دەبێت، ئاماژە بەوەش دەكات كە دەستپێشخەرییەكانی ئێران ئەوە ئاشكرا دەكات كەهەنگاو  بەرەو ئەوەیە كە ناكۆكییەكان بەشێوەیەكی سیاسییانەی چارەسەر بكرێن و لێكتێگەیشتن لەنێوان ئەمەریكا و ئێران بێتەكایەوە، هیوادارین گفتوگۆكان سەركەوتوو بێت و رەچاوی بەرژەوەندییەكان و پاشەڕۆژی  عیراقی تێدا بكرێت.    

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رۆژی 7 ی نیسانی 2020 داوایكرد كە (گفتوگۆی ستراتیژی) لەنێوان ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و عیراق ئەنجام بدرێت، تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بكرێت.

دوێنێ‌ چوارشەممە، حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لەو گفتوگۆیەی وا بڕیارە لەم مانگەدا لەنێوان ئەمەریكا و عیراقدا ئەنجام بدرێت بەشداری دەكەن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەنوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم  لە گفتوگۆكاندا بەشدار دەبێت. 

PUKmedia/ تایبەت 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شیلادزێ و دەوروبەری بۆمب باران دەكەن

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان

  • image04
  • كەركوك.. ژنەكە توشبوی كۆرۆنایەو منداڵە تازە لەدایكبوەكەی كۆرۆنای نیە

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی گوندی كونه‌ماسی كرد له‌ شارباژێڕ

  • image04
  • وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • هونەرمەند عەتا چاوشین بە كۆرۆنا گيانی لەدەستدا


                                           

خالید شوانی: هه‌نگاوی باشمان بڕیوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد


ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا، له‌ڕێی سكایبه‌وه‌ سیمینارێك بۆ وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم و به‌غداد ڕێك ده‌خات.

رۆژی ش...


  هۆڵەندا.. مەراسیمی بەخاكسپاردنی خاتوو بەناز بەڕێوەدەچێت
  دانیمارك.. دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

فیلمێك به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت


كه‌یوان كه‌ریمی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری گرینگی ڤڕایتی: فیلمه‌كه‌ی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت

سینه‌ماكاری كورد "كه&zwnj...


  لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی
  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
                                           

هەكاریی، جوگرافیای كارەسات و كۆڵنەدانی یەكێتی

ئەمڕۆ 7ی تەمموز، رۆژێكی كارەساتبارە بۆ ی.ن.ك كە كۆمەڵێك سەركردە و سەدان پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شەهیدكران، كە لە كاروانی هێنانی چەك دابوون، بۆ د...


  سەفەری هات و نەهات لە هەکاری
  دسنورێ‌ ناحیا شێلادزێ دا 47 وه‌ڵاتیێن سڤیل ژلایێ‌ فڕۆكه‌ و سوپایێ‌ توركیا ڤه‌ هاتینه‌ شه‌هیدكرن


کاریکاتێر