riklam

حزبی شیوعی چین: بەگرنگییەوە دەڕوانینە پەیوەندییەكان لەگەڵ یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 01:57 PM - 2020-06-04
.

.

حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: بەگرنگییەوە دەڕوانینە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پێداگریش دەكەین لەسەر قوڵكردنەوەی ئاڵوگۆڕ و هاوكاری لە نێوان هەردوو حزبدا، ئەوەش لەسەر بنەمای دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش و وەلانانی ناكۆكییەكان و رێزگرتن و سوودگەیاندن بەیەكتری.

 

بۆ/ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

فەرمانگەی دەرەوەی پەیوەندییەكانی لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چین خۆشحاڵە بەبۆنەی یادی 45 هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان پێشكەش بكات .

حزبی شیوعی چینی بەگرنگییەوە ئەڕوانێتە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پێداگریش دەكات لەسەر قوڵكردنەوەی ئاڵوگۆڕ و هاوكاری لە نێوان هەردوو حزبدا، ئەوەش لەسەر بنەمای دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش و وەلانانی ناكۆكییەكان و رێزگرتن و سوودگەیاندن بەیەكتری، بەو شێوەیەی كە ببێتە پاڵنەری بەردەوامیدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ستراتیژی لەنێوان عیراق و وڵاتی چین، بەشێوەیەك كە خێرو خۆشی بۆ هەردوو گەلی وڵاتی تێدا بێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی

لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی

4 ی حوزەیرانی 2020 پەكین   

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket