riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ خانه‌واده‌ی پۆڵا تاڵه‌بانی

پرسەنامە 01:05 PM - 2020-06-04
.

.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك شێخ تاهیر شێخ ره‌شید برای شه‌هیدی سه‌ركرده‌ سیروان تاڵه‌بانی و مامی هه‌ڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه‌ نمونه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌رن و له‌رێگای خه‌باتی كوردایه‌تیدا شه‌هیده‌كانیان ماییه‌ی شانازیین بۆ خۆیان و گه‌له‌كه‌یان.
یه‌زدانی مه‌زن سه‌بورییان بداته‌وه‌و ئه‌مه‌ دواناخوشیان بێت و رۆحی كۆچكردوویش بۆ هه‌میشه‌ شادبێت.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket