كۆرۆنا ھه‌یه ؟
بیروڕا 10:51 PM - 2020-06-03.
گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س له رۆژێكداو توشبونی زیاتر له سه‌د كه‌سی تر له رۆژێكی تردا ئاماژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنێكی خێرا‌و مه‌ترسیداری كۆرۆنایه له ھه‌رێمی كوردستان و ناكرێت وه‌ك زه‌نگێكی مه‌ترسیدار سه‌یر نه‌كرێت ، ئه‌مه پێویستی به ھه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه‌و لانی كه‌م پێویست ده‌كات چاوی خۆمان له ئاست ئه‌و مه‌ترسیه دانه‌خه‌ین و بێخه‌م نه‌بین له ئاستیدا، ناكرێت ئه‌وه‌نده ھۆشیاریمان نه‌بێت ئه‌مه به‌ڵایه‌كی جیھانییه‌و به ئامانج گرتنی ژیانی ھه‌موو مرۆڤایه‌تییه و كوردستانیش به‌ده‌رنیه له‌و ھه‌رِه‌شه گه‌وره‌یه،
ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ده‌توانین بڵێین ته‌وژمێكی نوێی كۆرۆنایه كه رووی له‌ھه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌پێی قسه‌ی پزیشكه‌كان ئه‌م ته‌وژمه‌ی كۆرۆنا توندتر‌و مه‌ترسی دار تره ، به‌ھۆی نادیاری سه‌رچاوه‌كه‌ی و ده‌سته‌وه‌ستانی تیمه ته‌ندروستیه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك تووش بوون و به‌شێكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داھاتووشدا ژماره‌ی تووشبوان چه‌ند ھێنده زیاد بكات،
له‌كاتێكدا كۆرۆنا ھه‌رِه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك به‌ڵام ئه‌و ده‌نگ و ھه‌وڵانه‌ش كه‌م نین كه به‌مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراو یاری به ژیانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له مه‌ترسی كۆرۆنا كه‌م بكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵك له پابه‌ندبوون و خۆپارێزی سارد بكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و گومانه لای خه‌ڵك دروست بكه‌ن كه كۆرۆنا له كوردستان بونی نیه! وه‌ك ھه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی خۆمان كۆرۆنا به‌سیاسی ده‌كرێت و ھه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت سواری ئه‌و شه‌پۆله ببن و نارِه‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار بھێنن، له‌م گه‌مه‌یه‌دا خه‌ڵكی ئاسایی ده‌بێته قوربانی، قوربانیه‌ك كه باجه‌كه‌ی گیانی خۆیه‌تی ، بۆیه ناكرێت له ئاست ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه بێده‌نگ بین پێویسته خه‌ڵك له‌وه تێبگه‌ن كۆرۆنا مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه‌یه‌و بونی ھه‌یه ھه‌ر باوه‌رِنه‌بوون و پابه‌ند نه‌بونێك دوور نیه باجه‌كه‌ی ژیانی خۆت و كه‌سه ئازیزه‌كانت بێت، له‌نێو ئه‌و گێژاوه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیھان دروستی كردووه جێگه‌ی سه‌ر سورِمانه كه‌سانێك ھه‌بن له ھه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی سیاسی و دیاریكراو ئه‌وه‌نده ئاست نزم و بێ ھه‌ست بن یاری به ژیانی خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن و به‌رِێیان بكه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین نه‌بونی ھۆشیاری تاك كێشه گه‌وره‌كه‌یه و پێویسته خه‌ڵك ئه‌وه‌نده ھۆشیاری و تێگه‌یشتنێكیان ھه‌بێت كۆرۆنا مه‌ترسیه‌كی جیھانیه‌و ھیچ سنور و به‌ربه‌ست و كه‌سێك نا ناسێت و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ھیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه ، له‌م ئافاته‌دا ته‌نیا ئه‌وانه سه‌رده‌كه‌ون و رزگاریان ده‌بێت كه به‌ته‌نگ ته‌ندروستی خۆیانه‌وه‌ن،
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك گرنگه تا تووش نه‌بوون و نه‌بوون به‌یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستكردووه خۆتان بپارێزن و گوێ به‌و ده‌نگۆیانه مه‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت ساردتان بكه‌نه‌وه له خۆپارێزی ، ئێمه له نزیكه‌وه ئاگادارین و ده‌زانین چی ده‌گوزه‌رێت و مه‌ترسییه‌كه له چ ئاستێكدایه ، دڵنیابن ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌پارێزین و گوێ به مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا نه‌ده‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌ساتێكی گه‌وره رووده‌دات كه نه حكومه‌ت و نه ھیچ رێكخراوێكی جیھانی ناتوانن به‌ر به‌وكاره‌ساته بگرن، توانای حكومه‌تی ھه‌رێم و ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانمان سنورداره‌و دۆخمان له‌و وڵاتانه باشتر نابێت كه كۆرۆنا ڤایرۆس كاولی كروون و ده‌رفه‌تی ژیانی بۆ نه‌ھێشتوونه‌ته‌وه،
ھه‌رچه‌نده مه‌ترسیه‌كه سات به‌سات له زیادبوندایه به‌ڵام ئێستاش ده‌رفه‌ت ماوه و ده‌كرێت به‌ر به‌و كاره‌ساته بگرین كه نزیكه رووبدات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان و كه‌سوكارمان پارێزراو بین ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا گرنگه بیكه‌ین تاك پارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌ریه‌ككه‌وتن و شوێنی قه‌ره‌باڵغ، بۆ كارێكی زۆر گرنگ نه‌بێت نه‌چینه بازارِو شوێنه گشتیه‌كان و ئه‌گه‌ر كرا گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌كار نه‌ھێنین و چه‌ند پێمان ده‌كرێت له‌ماڵ بمێنینه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكارانه بگرینه به‌ر تا راده‌یه‌كی زۆر پارێزراو ده‌بین به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بین له پرِ كۆرۆنا ده‌بێته دوژمنێكی قین له‌دڵ بۆ بون و مانه‌وه‌مان ،
گرنگه له‌وه تێبگه‌ین كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی جیھانییه و به‌رۆكی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی دونیای گرتووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ژێرخانێكی ئابووری و رۆشنبیری تاك تێیدا لاوازه و له ئاستێكی گه‌شه‌سه‌ندودا نیه به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌تر و مه‌ترسی دار تره، بۆ ئه‌وان كۆرۆنا زیاتر له ھه‌رِه‌شه‌یه‌كه، بێگومان بۆ ھه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی كۆرۆنا ھه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و دوژمنكارانه‌یه واپێویست ده‌كات ھێنده‌ی مه‌ترسیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و تاك خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین و به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، ئێستا زانیتان كۆرۆنا له كوردستان ھه‌یه كه‌واته ئازابه‌و خۆت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت له‌م به‌ڵایه رزگار بكه‌و مه‌به به‌یه‌كێك له توشبوانی كۆرۆنا.
مه‌ریوان عه‌بدوڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28