riklam

سلێمانی.. 48 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

کوردستان 09:46 PM - 2020-06-03
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ 48 كه‌س له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، چل و چواریان دانیشتوانی ناو شاری سلێمانین و ئه‌وانی دیكه‌ ده‌ره‌وه‌ی شارن.

ده‌ره‌نجامی نوێ ...

له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چل و هه‌شت تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافره‌ت و دوو منداڵ. هه‌شت له‌ تووشبووان به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ھه‌یه‌.

یه‌ك تووشبوو دانیشتووی ناحیه‌ی بازیان.

یه‌ك تووشبوو دانیشتووی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت.

یه‌ك تووشبوو دانیشتووی قه‌زای سیدسادق.

یه‌ك دانیشتووی شاری كه‌ركوك.

چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

٣ حوزه‌یران
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket