riklam

لاهور شێخ جه‌نگی و مه‌حه‌مه‌د حه‌لبوسی جه‌خت له‌ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:50 PM - 2020-06-03
.

.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌3-6-2020، پێشوازیكرد له‌ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كاری په‌رله‌مانی هاوبه‌ش بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان، و پیشتیوانی حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زارییه‌كه‌ی، و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی، و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی قۆناغه‌كه‌ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی وڵات پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket