ته‌ندروستی: له 24 سه‌عاتی ڕابردوو 104 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
کوردستان 12:25 PM - 2020-06-03.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه تا ئێستا 849 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 104 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، له دهۆك 52 حاڵه‌ت و له سلێمانی 46 حاڵه‌ت و له هه‌ولێرش 6 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه.
ڕاشیگه‌یاندووه 401كه‌س له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و 404 تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه و 14 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ژماره (٩٩)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
1. كه‌ره‌نتین:
تاوه‌كو ئه‌وڕۆ (١٢٢٩٧) هاووڵاتی "ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌كان" كه‌ڕه‌نتین كراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٩٣٨) هاووڵاتی له (٣٣) شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٨١) له هه‌ولێر، (٦١) له سلێمانی، (٦٩٦) له دهۆك. وه (١١٣٥٩) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو كردنی ماوه‌ی ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆیان وپشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری هاووڵاتییان له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كه كۆی گشتی (٦٤) هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین:
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٩٦) پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان؛ (٦٠٨) هه‌ولێر، (٥٣٤) سلێمانی، (٣٤٢) دهۆك، (١) هه‌ڵه‌بجه،(٦) گه‌رمیان،(١) ڕاپه‌ڕین، (٤) سۆران.
3. ده‌ره‌نجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو:
(١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• پارێزگای هه‌ولێر (٦) پۆزه‌تیڤ:
(٣) پیاو ته‌مه‌نیان (٥٠)، (٢٢)، (٢١) ساڵ كچێكی ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ، (٢) منداڵ ته‌مه‌ن (١٣)، (٩) ساڵ، یه‌كیان نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ھه‌بووه و پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، ئه‌وانی تر به‌ركه‌وته‌ی تووشبوێكی پێشوون، پێنجیان دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانن و یه‌كیان دانیشتووێ گروپی ئه‌ندازیارانی شاری ھه‌ولێره.
• پارێزگای سلێمانی (٤٦) پۆزه‌تیڤ:
شاری سلێمانی (٣٩) پۆزه‌تیڤ: (٢٤) پیاو، (١١) ئافره‌ت، (٤) منداڵ ته‌مه‌نیان، یازده له‌وانه به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ھه‌بووه و پشكنینیان بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، یه‌ك دانیشتووی پیره‌مه‌گروون، یه‌ك دانیشتووی عه‌ربه‌ت، دوو دانیشتووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، یه‌ك دانیشتووی قه‌زای كه‌لار، یه‌ك دانیشتووی قه‌زای پێنجوین، یه‌ك دانیشتووی پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌وانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، چوار له‌وانه گیانیان سپاردووه.
ئیداره‌ی گه‌رمیان (٦) پۆزه‌تیڤ:
(٣) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٣٨)، (٢٨)، (٢٠) ساڵ و (٢) پیاو ته‌مه‌نیان (٦٤)، (٢٣) ساڵ، منداڵێك ته‌مه‌ن (٩) ساڵ، ھه‌موویان به‌ركه‌وتووی تووشبوانی پێشوون، چوار تووشبوو دانیشتووی قه‌زای كفری، دوو تووشبوو دانیشتووی قه‌زای كه‌لار.
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین (١) پۆزه‌تیڤ : پیاوێكی ته‌مه‌ن (٤١) ساڵ، نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ھه‌بووه و پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزه له قه‌زای ڕانیه.
• پارێزگای دهۆك (٥٢) پۆزه‌تیڤ:
(٢٠) پیاو و (٢٣) ئافره‌ت و (٩) منداڵ، ھه‌موویان به‌ركه‌وتووی تووشبوێكی پێشوون له به‌شداربوونیان له داوه‌تێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.
(كۆی گشتی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٩٣٦٧) پشكنین بووه)
4. ئاماری گشتی:
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان (٨٤٩) تووشبوو، له‌نێویاندا (١٤) مردن هه‌یه و (٤٣٤) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٤٠١) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی داشبۆردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌م لینكه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له ئه‌ركدان، جارێكی داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ڵه‌بالغ و دانانی ماسك و ده‌ستكێش، وه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٣ی حوزه‌یران
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25