riklam

لە نوێبوونەوەی یەكێتییدا چی بكرێ؟

ی.ن.ک‌‌ 11:44 AM - 2020-06-03
.

.

یاد ویادكردنە وەكوچەمكێكی  گشتگیر بریتییە لە رووداوێكی دیاریكراو لەكات و زەمەنێكی دیاریكراودا, یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە 1 ی 6  هەموو ساڵێكدا خۆی ئامادەدەكات بۆ شكۆداركردنی ئەوسات و زەمەنەی كەتیایدا زەنگی بەرخودان و خۆبەقوربانیكردنی لێّدا بۆ  گێرانەوەی هیوای گەلی كوردستان لەدوای نسكۆو هەرەسی شۆرشێك, بۆیە یادی یەكێتیی لەداهاتووی نزیكیدا بریتی نییە لە ئاهەنگێران و وتنەوەی دروشم, بەڵكو بریتیە لە بەجێهێنانی هیواو ئاواتی هەزاران كەس لە رێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە خوێنی خۆیان بەخشی, بریتیە لە جێبەجێكردنی پەیام و  نەخشەرێگای سەرۆك مام جەلال وەك رابەرو باوكی روحیی نەتەوەیەك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی ئەم هەرێمەی نەخشاند, دەبێت و پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیادەیدا هەمم و غەمی راستكردنەوەی مەساری سیاسیی حوكمرانیی هەرێمەكە بێ, ئەو مەسارەی كەهەردوو رەوانشادمامجەلال ونەوشیروان مستەفا لە چوارچێوەی رێكەوتننامەیەكدا دیاریانكرد كەلەهزری خەمخۆران و شوێنكەوتوانی رێبازی ئەو دوو سەركردەیەدا بەرێكەوتننامەی دەباشان ناسراوە, ئەگەر شیكارێكی نیشتمانیی بۆ فەحواو و ناوەرۆكی رێكەوتننامەكە بكرێ, ئەوا خواستی ئەو دوو سەركردەیەزۆر بەئاسانی دەردەكەوێت كە مەبەستیان دارشتنی ستراتیژێكی نوێیە بۆ پێكەوەكاركردنی هەردوولایەنی یەكێتییی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران لەسەریەك بەرنامەی سیاسیی بۆگیرانەوەی گەورویی و قەبارەی زۆنی ئەمبەر و هاوسەنگیی كردنی لەگەڵ زۆنی ئەوبەردا, چونكە حوكمرانیی زیاتر لەدوو دەیەی ئەم وڵاتە دەرخەری ئەوەبوون كە پێكەوەحكومرانییكردنی هەردوو گەورەهێزی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەیەك كابینەدا نەگونجاون , كەواتە ئەم وڵاتەی ئێمەوا دەخوازێت دوو گەورە حزب ململانێی نیشتمانیی و شەریفانەی یەكتر بكەن بۆ بەدەستهێنانی متمانەی هاونیشتمانیان و لە هەڵبژاردنەكاندا كاملا لەودوو گەورەحزبە متمانەی گەلی بەدەستهێنا تەنیا خۆی یان ئەگەر پێویست بكا لەگەڵ حزبە بچوكەكانی دیكە هاوپەیمانی بكات و حكومەت پێكبهێنێ , ئەوسا هەر خۆشی بەرپەرس ئەبێ لە باش و خراپیی حكومرانییكردنی لەوخولەدا, لە دۆخی وەهاشدا كێرڤی دزی و گەندەڵیی و بەهەردان ئەگەر بشمێنێ دائەبەزێ و سنوردارئەبێ, ئەوەشی لە واقیعی حاڵدا بەدی دەكرێ و دیارە ئەوەیە كە لەوبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان گەورە هێزی زۆنی خۆیەتی و ژمارەیەكی دیاروگەورەیە, یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەم بەرو لەم زۆنەدا هاوشان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆراندا دەبنە هێزێكی مەدەنیی , نیشتمانیی گەورەو دیار,ئەتوانن پێكەوە ململانێی پارتی بكەن,ململانێیەك لەسەر رێرەوی دیموكراسیی سەردەم بەوەی ئەگەر پارتی لەهەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرددا لەیەكێتیی و گۆرانی بردەوە ئەوا دەبێ دەستبەجێ ئەو دوو لایەنە پیرۆزبایی لەپارتی بكەن و گۆرەپانی حكومرانی بۆ چۆڵ بكەن و بەتەنیاحكومرانیی بكا, بە پێچەوانەشەوە ئەگەر یەكێتی و گۆران زۆرینەیان بەدەستهێنا ئەوا پێویستە پارتی پیرۆزباییان لێبكات و ببێتە ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەماندا ,ئەگەر ئەو بیرۆكەو نەخشە رێگایەی كە هەردوو رەوانشاد مامجەلال و نەوشیروان مستەفا وەكو خۆی جێبەجێ بكرێ ,لایەك جێی لامەركەزییش دەگرێتەوە, لەلایەكی دیكە چەوتیی مەساری سیاسیی حكومرانیی نزیكەی دوو دەیەی ئەم هەریًمە راستئەبێتەوە و ئەو تێكەڵە فرەحزبییە نادروستە لەحكمرانییكردندا كۆتایی پێدێ ,ولایەنی سەركەوتوو لە حكومرانییدا لەلایەنی شكستخواردوو جیائەكرێتەوە و دەنگدەریش بەرچاو رووندەبیً كە دەنگ بەكێ بدات, دەبا وەك وەفایەك بۆ رێبازەكەی مام  لە نوێبونەوەی ساڵی نوێی یەكێتیدا , خواستی مامجەلال بۆ ئۆقرەیی سیاسیی وڵات  بەجێ بگەیەنرێ كە خۆی لە جێبەجێكردنی رێكەوتننامەی دەباشان دەبینێتەوە.

مەریوان علی محەمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket