riklam

كونسوڵگەری گشتی روسیا: یەكێتی لەعیراق و كوردستان رۆڵی گرنگی گێڕاوە

ی.ن.ک‌‌ 10:19 AM - 2020-06-03
.

.

ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ لە هەولێر بەبۆنەی 45 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و گشت ئەندامانی یەكێتی دەكات.

لە نامەیەكی رەسمی كونسوڵگەری گشتی روسیا كە ئاڕاستەی د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان كراوە، رایدەگەیەنن: لەم رۆژە پڕ شكۆیەدا هەموومان یادی دامەزرێنەرو سەرۆكی مێژوویی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی پێشووی كۆماری عیراق مام جەلال دەكەینەوە، وە سەری رێز لەبەردەم گڵكۆی پیرۆزییان دادەنەوێنین كە بەڕێزیان هەمیشە هاوڕێی راستەقینەی وڵاتی روسیاو هێمای نیشتمان پەروەری و مرۆڤدۆستی بووە.

هەر لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە دەدەن: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمێژووی كۆماری عیراق و هەرێمی كوردستاندا رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی گێراوە، وە ئەمڕۆش درێژەپێدەری رێبازی مام جەلال-ە. ئەم حزبە هەمیشە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی، تەبایی، پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو كۆدەنگی نیشتمانی لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

PUKmedia تایبەت

دەقی نامەكە لێرە بخوێنەرەوە:

31.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket