riklam

4 تووشبووی کۆرۆنا لەسلێمانی گیانیانلەدەستدا

کوردستان 11:44 PM - 2020-06-02
.

.

وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی تری بڵاوکردەوەو تیایدا گیانلەدەستدانی ٤ تووشبووی تری راگەیاند.

 

دەقی راگەیەنراو: 

چوار تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا ...

چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، سێ پیاو تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ.

سێ لە خوالێخۆشبووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

یەک خوالێخۆشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.

دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپارد.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢ حوزەیران ٢٠٢٠

 

PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket