riklam

5 تووشبووی تری کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکران

کوردستان 11:21 PM - 2020-06-02
.

.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین دەرئەنجامە نوێیەکانی بڵاوکردەوە، کە پێنج کەسی تر  لەسنوری پارێزگای هەولێر تووشی کۆرۆناوون.

 

دەقی راگەیەنراو: 

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket