riklam

35 خاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی راگەیەنرا

کوردستان 10:53 PM - 2020-06-02
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیاند، 35 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركراون كە 21 پیا و 10 ئافرەت و چوار منداڵن و 11 تووشبووش بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

ئەمشەو 2-6-2020 وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 35 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە 21 پیاو و 10 ئافرەت و چوار منداڵ.

راشیگەیاند: 11 تووشبووش بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و 24 تووشبووش نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند: 29 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و یەك تووشبووش دانیشتووی پیرەمەگروون و یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت و تووشبووكی دیكە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار و یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین و یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبارن.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket