riklam

سەرۆكایەتی یەكێتی پیرۆزبایی لە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:47 PM - 2020-06-02
.

.

سەرۆكایەتی یەكێتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ كردو تیایدا دەڵێت: لەقۆناغی جیاوازو رۆژگاری سەختی میللەتەكەماندا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی و كۆمەڵی ئیسلامی، تایبەت و مێژوویی و نیشتمانی بوون. هیوادارین ئەو پەیوەندییانە،‌ كە لەسەر دەستی رابەرمان سەرۆك مام جەلال  و مامۆستا عەلی باپیر داڕێژران و پەرەیان سەند، لەم سەردەمەشدا بەگوڕو تینی زیاترەوە، بەرەوپێش ببرێن و قووڵتر ببنەوە.

 

بەڕێز جەنابی مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

لە نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، پیرۆزباییەكی گەرم لە جەنابتان و لەڕێی ئێوەشەوە، لەبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمەڵی ئیسلامی و تەواوی كادر و رێكخستنەكانتان دەكەین. 

لەقۆناغی جیاوازو رۆژگاری سەختی میللەتەكەماندا، هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی و كۆمەڵی ئیسلامی، تایبەت و مێژوویی و نیشتمانیی بوون. هیوادارین ئەو پەیوەندییانە،‌ كە لەسەر دەستی رابەرمان سەرۆك مام جەلال  و مامۆستا عەلی باپیر داڕێژران و پەرەیان سەند، لەم سەردەمەشدا بەگوڕو تینی زیاترەوە، بەرەوپێش ببرێن و قووڵتر ببنەوە. ئەمڕۆش زیاتر لە جاران، دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەو ئەگەرەكانی بەردەممان، یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوانمانی كردوە بە‌پێویستییەكی گرنگ و نەگۆڕ. 

ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێمانوایە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان  بە بەردەوامبوون لەسەر بنەما چەسپاوەكانی پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان و رێزگرتن لە خەباتی مەدەنی، بە كۆدەنگیی كوردستانی لەگەڵ یەكێتی و حزب و لایەنەكانی تر، دەتوانین ببینە جێی هیوا لەپێناو دابینكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ گەل و نیشتمانەكەمان.

دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket