riklam

كازمی لەبارەی مووچە بڕیارێكی گرنگ دەدات

عیراق 06:45 PM - 2020-06-02
.

.

سەرۆك وەزیراتی عیراق لەبارەی مووچەوە بڕیاریداو رایدەگەیەنێت: رێگە نادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر مافی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەی كۆمەڵاتی بكرێت و مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوەو دوو موچەیش رادەگیرێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تویتێكیدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمە‌ڵایەتی تویتەر بەزمانەكانی عەرەبی و كوردی و ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە رایگەیاند: رێگە نادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر مافی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەی كۆمەڵاتی بكرێت.

دەشڵێت: كەمكردنەوەی پلە بەندی سەرۆكایەتییەكان و پلە تایبەت و پلە باڵاكان و راگرتنی دوو موچەیی و ئاڕاستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت و  سورین لەسەر تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پێكەوە.

PUKmedia 

 

46444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket