riklam

پێداچوونەوە بەقەدەغەی هاتووچۆ دەكرێت

کوردستان 03:11 PM - 2020-06-02
.

.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: لەبابەتی كۆرۆنا حكومەت ئەركی خۆی جێبەجێ كردوەو ناكرێت هاووڵاتی تەنها بیر لەوە بكاتەوە كەسابەتی خۆی بكات و پابەندی رێكارەكان نەبێت.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:لە رابردوودا بەخۆپارێزی دەستكەوتی باشمان بەدەستهێنا، بەڵام دواتر خۆپارێزی وەك پێویست جێبەجێ نەكراوە.

راشیگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبێت، ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنی تەندروستی و ژمارەی ئەوانەی لەهەولێرو سلێمانی باری تەندروستیان ناجێگیرە، هەروەها زۆربەی ئەو حاڵەتانەی كۆرۆناش كە لەچەند رۆژی رابردودا تۆمار كراون نیشانەیان هەبوو‌ە.‌

وتیشی:پێداچوونەوە بە راگەیەنراوی ژمارە 38ی ناوخۆدا دەكرێت كە چەند رۆژی رابردوو دەرچووە، دەسەڵاتیش دراوەتە پارێزگارو سەرۆكی ئیدارە سەربەخۆكان ئاسانكاری بۆ خەڵك بكرێت، بەتایبەت پێداویستی رۆژانەی خەڵك و سێكتەرەكانی ژیان كە وەرزی دروێنەو بەرهەمی كشتوكاڵی جوتیارانە تا بەرهەمەكانیان نەفەوتێت و ئاسانكاری بكرێت.

ئەوەشی وت: ناكرێت ئیدارەی پارێزگاكان و خەڵك داوای ماف بكات و ئەرك جێبەجێ نەكات، ناكرێت هاووڵاتی تەنها بیر لەوە بكاتەوە كەسابەتی خۆی بكات و پابەندی رێكارەكان نەبێت، بۆیە دەبێت هەر كەسێك سەرپێچی كرد سزا بدرێت.

وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند: هیچ نیازێكمان نیە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بكەینەوەو سبەینێ رێنمایی نوێ بڵاودەكرێتەوەو دەسەڵات دراوەتە پارێزگارو سەرۆكی ئیدارە سەربەخۆكان ئاسانكاری بكەن.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket