riklam

كۆسرەت رەسوڵ: كۆمەڵی ئیسلامی حزبێكی كاریگەرە

ی.ن.ک‌‌ 01:09 PM - 2020-06-02
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانەوە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و دۆست و لایەنگرانیان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەت:

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر- ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان

بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی

‎بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان حزبێكی كاریگەرو سەرەكییە لە هەرێمی كوردستان و لەماوەی ڕابردوودا هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەكان ڕۆڵی دیاری هەبووە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمڕۆش جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوانمان دەكەینەوە و هیواخوازین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانمان بدەین.
‎دۆخی كوردستان لەهەموومان دەخوازێ هاوكارو پشتیوان و تەبا بین و كاربكەین بۆ خزمەتی كۆمەڵگاكەمان و چارەسەری سەرجەم كێشەو گرفتەكان بكەین.
‎دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia تایبەت


 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket