riklam

هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیاران دەدرێت

ئابوری 11:48 AM - 2020-06-02
.

.

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژە بەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتووچۆی جوتیاران دەدات بۆ سەر بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان.

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكردوە:"دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشەی چونتان بۆسەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر بەرهەم.

رونیشكراوەتەوە:" بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوو چۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت.

ئاماژە بەوەشدراوە:" لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانین، دواتر ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە.

 PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket