riklam

لەرۆژژمێری خشتەی ھەفتە یاددا ئەمرۆ رۆژی ژنانە

ی.ن.ک‌‌ 09:55 AM - 2020-06-02
.

.

بەپێی رۆژژمێری خشتەی ھەفتە یادی یەكێتیدا، ئەمڕۆ 2-6-2020 رۆژی ژنانە،رۆژی تەوارەكانی ھاوسەنگەر وھاوخەباتی ھەڵۆكانی شۆرش و یەكێتییە.

رۆژی سەبری شۆرشگێڕی ژنی كورددە لەبەردەم ئازار و مەینەتییەكانی ژیان و جیھان و دوژمنانی گەلەكەمان.

رۆژی پێشمەرگەی ژن و ژنی پێشمەرگەیە، رۆژی گوڵی نێو سەنگەری خەباتی پێشمەرگایەتی و رێكخستن و زیندان و خۆپیشاندانەكانی ھەشتاكان و راپەرینی رزگارییە.

رۆژی تەتەری نامەبەر و عەبای شاردنەوەی چەكی رەوای بەرەنگاری و نامەی چوكلێتی رێكخستنەكان و تەگبیری وردی شاردنەوەی نھێنییەكانی شۆرشە
رۆژی سەبری ئەیوبی بەردەرگای زیندانەكانی فاشست و ناو زیندانەكانی ئەشكەنجە و ئازاردانە.

رۆژی خوشك و دایك و ھاوسەر و ھاورێی ژیانی پێشمەرگایەتی و تەواری ھاندان و ورە بەخشینە. رۆژی ژنانی شەھیدی رێی رزگاری و ئازادی كۆمەڵایەتی و نیشتمانە.

رۆژی ئەو ژنە تێكۆشەرانەیە كە بە ئێستای رزگاری و ئازادیشەوە دەسكەوتە كەمەكانیان ناگاتە بستێك لە باڵای ئازارەكانی رۆژانی سەختی خەبات و شەختەی ناو شۆرش و بزوتنەوەی یەكسانیخوازی.

 رۆژی ژنانی خەباتگێر لە دەفتەری شانازییەكانی یەكێتیدا ھەر بەوە قەرەبودەكرێتەوە فەرھەنگی مافداری و یٔازادیخوازی و ورە وزەی مام جەلال لەم كایەشدا بە جیاكاری یٔیجابی و كۆتای قۆناغبەندی بەشداری كارای كچان و خوشكان و دایكان پایەدارتر بكرێت یٔەم رۆژە بەس نابێت كە ھەموو رۆژانی شۆرش و خەبات ژنان شەریك و ھاوخەم بوون و دەبن.

كوردستانی ژنكوژ قەرەبوو نییە، كوردستانی مافخواز و یەكسانیخواز و جێندەری ئیجابی شایانی تۆماری خەباتی ژنانی كوردە.

PUKmedia تایبەت

19.jpg

20.jpg

23.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket