منداڵیش رۆژێكی جیهانی هه‌یه, به‌ڵام هێشتا گه‌وره‌كان چێژی منداڵییان زه‌وت ئه‌كه‌ن
بیروڕا 09:08 AM - 2020-06-02.
له‌ساڵی 1954ه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مافه‌كانی منا‌ڵیشی له بڕیاره‌كانیدا له به‌رچاو گرتوه , ساڵی 1989یش به رێكه‌وتنێكی په‌نجاو چوار ماده‌یی دوباره پێویستی مافه‌كانی مناڵ سه‌لماندوه كه ئه‌بێت ده‌وڵه‌تان و حكومه‌ته‌كان و رێكخراو و ناوه‌نده جیاجیا كان به‌ره‌سمیی بناسن و پابه‌ندی ببن , له‌ساڵی1990یشه‌وه یه‌كی یۆنیۆ/حوزه‌یران به بڕیاری UN كراوه‌ته رۆژی جیهانیی مناڵ . وه‌ك تێبینی ئه‌كرێت ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌ولییه‌و بڕیاره ئیلزامیه‌كانی تری UN ی په‌یوه‌ست به مناڵ ته‌نیا له ناو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا و به تایبه‌تیی ئه‌وروپای خۆراوا به‌رێكوپێكی جێبه‌جێ ئه‌كرێن . له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریقا و هه‌ردو ئه‌مریكا و ناوچه‌كانی تر مناڵان به ده‌ست هه‌ژاریی ,شه‌ڕ , خراپی به‌ڕێوه‌بردن ,نه‌بونی دادپه‌روه‌ریی ,ململانێ سیاسیی و نه‌ژادییه‌كان ,گه‌نده‌ڵی و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاینییه‌كانه‌وه مناڵان چێژ له ده‌ورانی مناڵی خۆیان نابینن بێ به‌شن له ساده‌ترین مافی بنه‌ڕه‌تیی خۆیان . له عراقی خۆمان و به دیاریكراوی له‌به‌شه‌كه‌ی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی هه‌رێمی كوردستان , له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕیار و رێوشوێنی حكومیی و دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی تایبه‌ت به مناڵان كه‌چی مناڵان له كوردستان بێبه‌شن له مافه‌كانیان و هێشتا گه‌وره‌كان ئاماده نین ئه‌و مافانه بسه‌لمێنن . له‌م هه‌رێمه‌دا به‌هۆی نه‌بونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی, مناڵ له مه‌ینه‌تیی و نه‌هامه‌تیدا ئه‌ژی ,ئه‌ویش هه‌م وه‌ك گه‌وره‌كان ره‌فتار ئه‌كات ,هه‌م وه‌ك گه‌وره ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت. نه‌بونی سیستمێكی سیاسیی ئۆقره و خزمه‌تگوزار ,زاڵ بونی نه‌ریته ناشارستانیی و نامه‌ده‌نیی دواكه‌وتوه‌كان و سه‌پاندنی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی حزبیی و ئاینیی زاڵمانه وایكردوه كه مافی مناڵ له‌م هه‌رێمه‌دا بكه‌وێته ژێر پرسیارێكی زۆره‌وه ,وه‌ك ئه‌وترێت ئه‌وه‌شی هه‌یه ته‌نیا روكه‌شه و بۆ لابردنی گله‌ییه له‌سه‌ر حكومه‌ت . ئه‌وه مناڵی كورد له به‌شه‌كانی تر له بارودۆخێكدان كه ئیره‌ییان پێ نابرێت ,به هه‌مان شێوه‌ی هاوتاكانیان له كوردستانی عێراق , مناڵان له به‌شه‌كه‌ی توركیا له قسه‌كردن به زوبانه‌كه‌ی خۆشیان بێبه‌شن سه‌رباری شه‌ڕو كوشتار .مناڵی كوردی سوریاش به‌ده‌ست وه‌یشومه‌كانی جه‌نگه‌وه له بارێكی زۆر دژواردان . له كوردستانی عێراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی مناڵانی كچ و كوڕ به‌زۆر و بێ ئیراده‌و خواستی خۆیان باوه‌ڕه ئاینییه‌كان و سیاسیی و حزبییه‌كانیان به‌سه‌را ئه‌سه‌پێنرێت بێگوێدانه پێودانگه زانستیی و جه‌سته‌یی و فیسۆلۆژییه‌كان له‌ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵی ئه‌درێن به شو و ژنیان بۆ ئه‌هێنرێت , به‌شی هه‌ره زۆریشیان به هۆی خراپیی باری ژیانی خێزانه‌كانیانه‌وه له ژیانێكی پڕ له ئازار و بێ به‌شیدا ئه‌ژین و خه‌ونه‌كانی مناڵییان هه‌ر زو له بار ئه‌برێت ,ئه‌وانیش وه‌ك گه‌وره‌كان ئه‌كه‌ونه داوی گێژاوه‌كانه‌وه ,مناڵانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانیش وه‌ك گه‌وره‌كانیان له ده‌یان خراپه‌كاریی وه‌ك گه‌نده‌ڵیی و هه‌تك كردنی قانون و خۆ به گه‌وره زانین و سه‌رپێچیكردن و هه‌ندێكیان له‌تاوانی كوشتن تێوه ئه‌گلێن ,ئه‌وانیش له جیهانه پاك و ساده‌كه‌ی مناڵ بێ به‌ش ئه‌بن و هه‌ر له مناڵیه‌وه ئه‌بنه ئاغا و لاده‌ر و خۆسه‌پێنه‌ر . بۆ ئه‌وه‌ی مناڵی عێراق و كوردستانیش له‌و گێژاوه رزگار ببن و به جیهانه جوانه‌كه‌ی خۆیان شاد بن ,پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت سیستم و به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن هه‌موار و چاك بكرێن به‌و جۆره‌ی كه حزبایه‌تیی و ئاینه‌كان ده‌خاله‌ت نه‌كه‌ن له ژیانی مناڵان با خۆیان له هه‌ژده ساڵیدا بڕیار بده‌ن چ ئاین و رێبازێكی فیكریی و سیاسیی هه‌ڵئه‌بژێرن و له‌چ ته‌مه‌نێكی گونجاو‌دا هاوسه‌رێتی ئه‌كه‌ن , هاوكات سیستمی ئابوریی و سیاسییش به جۆرێك چاك بكرێن كه كۆتایی بێت به هه‌مو ناداد په‌روه‌رییه‌كان تا مناڵان‌یش له سایه‌یدا به مافه‌كانی خۆیان شاد بن و جیاوازییه چیناتییه‌كان بن بڕ بكرێن و چیتر مناڵی هه‌ژار و نه‌دار زیاتر نه‌چن به رۆخی زه‌ویدا ,مناڵ هه‌مو وه‌یه‌ك و یه‌كسان بژین و بخوێنن و فێر بن .لێره‌وه دوباره ئه‌ركێكی قورس ئه‌كه‌وێته سه‌رشانی هێزێكی سۆشیال دیموكرات و پێشكه‌وتنخوازی وه‌ك ی ن ك زیاتر هه‌وڵ و تێكۆشانی چڕ بكاته‌وه‌بۆپاراستنی مافه‌كانی مناڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشدا چ له ئاستی حكومیی و چاكسازیی په‌روه‌رده‌یی چ له ئاستی په‌رله‌مانیی و قانون داڕشتن و ده‌ستوریشدا ,به‌و جۆره‌ی كه گوزه‌رانی خانه‌واده‌یی مناڵ و باری ژینگه‌یی له هه‌مو روه‌یه‌كه‌وه بۆ مناڵان به‌و جۆره بڕه‌خسێنرێت كه شایسته‌ی مناڵ و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌یه‌كی كراوه و كۆمه‌ڵێكی مرۆڤ دۆست بێت .راسته ی ن ك هه‌نگاوی به‌رچاو وگرنگی ناوه بۆده‌سته‌به‌ر بونی مافه‌كانی مناڵ و ئاوڕی باشی داوه‌ته‌وه لێیان وبێ ئینسافییه ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه نه‌سه‌لمێنرێت كه رێكخراوێكی وه‌ك مناڵپارێزی كوردستان كاری زۆر باشیكردوه بۆ خزمه‌تی مناڵان نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له عێراقیش , به‌ڵام زۆری تری له‌به‌رده‌مدایه بۆ شكۆمه‌ندیی مناڵ .
PUKmedia به‌رزان عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19