riklam

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 11:57 PM - 2020-06-01
.

.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

ئەمەش دەقی  پیرۆزباییەكەیە:

بۆ برایانی بەڕێز لەسەركردایەتی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان

خوشك وبرایانی بەڕێز لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

كەوادر و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی

بەبۆنەی 45 هەمین ساڵرۆژی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەم،  لەم كاروانی خەبات و تێكۆشانەتاندا هیوای سەركەوتن و پێشكەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم،  كە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە،  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێبازێكی میانڕەوانە پیادەدەكات.

بەشانازییەوە یادی سەركردایەتی مێژوویی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال دەكەینەوە، هەروەها یادی ئەو سەركردە سیاسییانە دەكەینەوە كە بەهەمان رێچكەی خەباتی  مێژوویی ئەو سەركردە مەزنەدا رۆیشتوون.

جارێكی تر هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم.

محەمەد حەلبوسی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket