riklam

وەزارەتی نەوت بڕی داهاتی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ئایار راگەیاند

ئابوری 08:43 PM - 2020-06-01
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی بڕی ئەو داهاتەی لەهەناردەكردنی نەوتەوە لەمانگی ئایاردا دەست عیراق كەوتووە دەستكەوتووە راگەیاند.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بازاڕكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عیراق(سۆمۆ)، لەمانگی ئایاری رابردوودا 99 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە كراوە، داهاتەكەشی بریتی بووە لە 2 ملیار دۆلار.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە كۆی ئەو بڕە نەوتەی لەمانگی ئایاردا لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە بەرهەمهێنراوە و هەناردەی دەرەوەی وڵات كراوە گەیشتۆتە 96 ملیۆن و 39 هەزار و 852 بەرمیل.

جیهاد ئاشكراشی دەكات كە بڕی ئەو نەوتەی لەكیڵگە نەوتییەكانی كەركوك و لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەی دەرەوە كراوە گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 545 هەزار و 431 بەرمیل.

جیهاد ئاماژەشی بەوەداوە كە تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 21.005 دۆلار فرۆشراوە، تێكڕای كۆی هەناردەی رۆژانەی نەوت 3 ملیۆن و 212 هەزار بەرمیل بووە، بەشێوەیەك لەبەندەرەكانی بەسڕەوە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت بریتی بووە لە 3 ملیۆن و 98 هەزار بەرمیل، هەروەها تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە 114 هەزار بەرمیل بووە.

PUKmedia/ ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket