riklam

حزبی دەعوەی ئیسلامی پیرۆزبایی لە یەكێتیی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:40 PM - 2020-06-01
.

.

مەكتەبی سیاسیی حزبی دەعوەی ئیسلامی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

لە بروسكەكەدا، سەرەڕای پیرۆزبایی بەو بۆنەیەوە، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتن بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەخوازێت، بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی خێر وخۆشی بۆ گەلی عیراق و هەرێمی كوردستان.

حزبی دەعوە هیواخوازیشە كەیادی  دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە مایەی یەكڕیزیی و  هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان، بەئامانجی تێپەڕاندنی  بەربەستەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی.

 

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket