riklam

كه‌ره‌نتین راكردنه‌كه‌ى هه‌فته‌ یادى یه‌كێتی دواخست

ی.ن.ک‌‌ 04:48 PM - 2020-06-01
.

.

به‌هۆى سه‌پاندنى كه‌ره‌نتین بۆ  ماوه‌ى شه‌ش رۆژ، راكردنه‌كه‌ى هه‌فته‌  یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له‌ بنكه‌ى وه‌رزشى سیروان دواخرا.

جه‌بار حه‌سه‌ن، له‌ بنكه‌ى وه‌رزشى سیروان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌ك كرابوو بۆ رۆژى 5/6 راكردنێكى ماوه‌ درێژ له‌  بازگەی پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ بەردەم بینای بنكه‌ى سیروان به‌رێوه‌بچێت به‌ڵام به‌ هۆى سه‌پاندنى كه‌ره‌نیتنه‌وه‌ راكردنه‌كه‌ دواخرا .

وتیشى ته‌واوى ئاماده‌كارى كرابوو بۆ راكردنه‌كه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر خۆیان ناونووس كردبوو به‌ڵام ئێمه‌ پابه‌ندى ئه‌و بریاره‌ ده‌بین و هیواخوازین له‌ پاش كۆتایى هاتنى كه‌ره‌نتین  ئه‌و مه‌راسیمه‌ ئه‌نجامبده‌ین .


PUKmedia وه‌رزش -تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket