یه‌كێتی شۆڕشێكی نوێیه و هه‌میشه خه‌باتی نوێی پێیه
ی.ن.ک 02:18 PM - 2020-06-01.
هه‌ڵگیرسانی هه‌ر شۆڕشێك پێویستی به دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌میان عه‌قڵی نوێ و دووه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌كی بوێر و بڕیارده‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت له سه‌ختترین كاتدا بڕیاری یه‌كلایكه‌ره‌و و چاره‌نووساز بدات، دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول، سه‌رۆك مام جه‌لال و چه‌ند هه‌ڤاڵێك بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕ‌شیان دا، هه‌م به شێوازی نوێ و هه‌م به عه‌قڵییه‌تێكی نوێ، بلێسه‌ی شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرساند و دواتر ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه و هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه. پشكی شێری ئه‌و شۆڕشه نوێیه به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌وێت.
ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایمی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ له بادینانی خۆشه‌ویست ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به جوجه‌ڵه‌یی ھه‌مووی شه‌ھید كران و سه‌ره‌تا شه‌ڕی براكوژی له‌وێ ده‌ستیپێكرد. 37 پێشمه‌ره‌گه‌ی مه‌شق پێكراو به فه‌رمانده‌یی ئیبراھیم عه‌زۆ ئه‌ندازیار و ئه‌فسه‌ر ئه‌وانه‌ی تر ھه‌مووی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر بوون به نیازی شۆڕش ھه‌ڵگیرسانه‌وه ڕوویان كرده شاخ له دژی به‌عس، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌یان له سه‌ره‌تاوه بۆ ھۆی براكوژییه‌وه له‌ناو برا . دوای ئه‌ویش مولازم حه‌سه‌ن خۆشناو به دۆشكه و پاره له ناویان برد . نه له بادینان وه‌كو شه‌ھید ئیبراھیم عه‌زۆ ھه‌رگیز له بادینان دروست نابێته‌وه ھه‌روه‌ك دروست نه‌بوو، نه له خۆشناوه‌تی وه‌ك مولازم حه‌سه‌ن خۆشناو دروست نه‌بووه، شه‌ھیدی سولاقه، شه‌ھید عه‌لی شیعه، شه‌ھید فوئاد مه‌لا موسڵح، شه‌ھید جه‌وھه‌ر برای د. خالید قارمانێكی له ھه‌ڵگیرسانه‌وه شۆڕشی نوێ دكتۆر وشیار سمایله خڕه لاوكۆی برازای مام عومه‌ر ده‌بابه ئه‌و دوو زاته كاك وشیار و كاك لاوكۆ له ژیاندا ماون ، شه‌ھیدی ئازاد خه‌لیفه له ھه‌ڵگیرسێنه‌رانی شۆڕشی نوێ بوو له كاره‌ساتی ھه‌كاری گولله‌یه‌ك به سه‌ری كه‌وت پاش 7 ساڵان به‌و برینه‌وه شه‌ھید بوو یه‌كه‌م دكتۆری شۆڕشی نوێ د.خدر مه‌لا مه‌عسووم بوو یه‌كه‌م كچ كه بوو به پێشمه‌رگه نازه‌نین عوسمان ئه‌فه‌ندی و به‌یان خۆشناو بوون بێ برا و بێ ده‌ستگیران بوون به پێشمه‌رگه یه‌كه‌م ژن كه بووه ئه‌ندامی یه‌كێتی رووناكه ڕه‌ش بوو له گومناوه‌كان تالیب كاك ئه‌سوه‌د برای شه‌ھیدی جه‌عفه‌ر ئه‌سوه‌د له‌گه‌ڵ خدر خۆشناو له كاره‌ساتی ھه‌كاری بریندار بوو و دوای كه‌وته سوریا و له‌ژیاندا ماوه دانه‌بڕاوه له خه‌بات عه‌بدولره‌زاق خاره عه‌بده له ھه‌ڵگیرسێنه‌رانی شۆڕشی نوێ دانه‌بڕاوه له خه‌بات و یه‌كێتی.
له‌لایه‌كی تره‌وه تابان شێخ عه‌بدوڵڵا بڕیاریده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: نه‌هجی نوێگه‌رایه‌تی و تێڕوانینی دوورمه‌ودای سه‌ركرده‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش بۆ یه‌كێتی كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی حزبێكی جیاواز بێت. یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی پێشكه‌وتوو دروشمه‌كانی له‌یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی خۆی له 1-6-1975، له پایته‌ختی سوریاوه ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش بۆخۆ ناساندن و خۆ سه‌لماندن و ئاشناكردنی خۆی به هێز و پارته پێشكه‌تووه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی وجیهانی، رۆڵ و كۆششی رابه‌ری كۆچكردوومان (مام جه‌لال) و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه كه‌سانی دیار و رۆشنبیری وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا و د.فوئاد مه‌عسوم و د.كه‌مال فوئاد و عادل مورادو عومه‌ر شێخ موس و عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی-یان تیا بوو و له‌ناو خۆی كوردستانیش سه‌ركرده‌كانی وه‌ك شه‌هیدان ئارام و جه‌عفه‌ر و ئه‌نوه‌ر .. هتد، ئه‌و سه‌ره‌تایه پێك ئه‌هێنن كه شۆڕشێكی نوێی لێ به‌رپابوو، سه‌ر گوشته‌ی شۆڕشیش له ده‌یان كتێب و یاداشت و لێكۆڵینه‌وه‌دا نوسراون كه ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بۆیان بگه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه تێكۆشه‌رانی ناو شۆڕشی نوێ خۆیان زۆریان له‌و ئه‌ده‌بیاته سیاسییه نوسیوه‌ته‌وه‌و كردویانه‌ته به‌ڵگه‌ی مێژوویی بۆ نه‌وه‌كانمان.
لای خۆشیه‌وه ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی وت : ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه ئامانج بۆ گه‌لن سه‌ربازی ونیان زۆره. شۆڕشه‌كان ناتوانن هه‌قی سه‌ربازه ونه‌كان بده‌نه‌وه. هه‌موو خه‌باتی گه‌لێك به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ربازی ونی تێدایه، سه‌ربازه ونه‌كان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گه‌لن، كه هه‌ر كامیان له ئاستی خۆیان یارمه‌تی شۆڕش و خه‌بات ده‌ده‌ن. له شۆڕشه گه‌وره و مه‌زنه‌كاندا سه‌ربازه ونه‌كانیش زۆرن. باشترین ده‌رفه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ئه‌وه‌یه به شێنه‌یی هه‌قه‌كان به سه‌ربازه ونه‌كان بدرێنه‌وه. پێدانه‌وه ته‌نها دانه‌وه‌ی هه‌قه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كان نییه و پێدانی ناو و ناونیشان نییه. هه‌ق پێدانه‌وه به‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربازی ونن ئه‌وه‌یه كه شۆڕش وه‌فاداری ئه‌و ئامانجانه بێت كه له‌پێناویدا به‌رپا بووه و له‌پێناویدا خه‌ڵك قوربانی داوه. ئه‌مه جوانترین هه‌ق پێدانه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: شۆڕشی نوێ یه‌كێكه له‌و شۆڕشانه‌ی كه‌م وێنه‌یه له مێژووی كورد چونكه یه‌كه‌م شۆڕش بوو كه به رێكخراوی تازه و به‌عه‌قلی نوێ هه‌ڵگیرسا . بۆ یه‌كه‌مجار شۆڕشێك سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانی له چین و توێژی مامناوه‌ند و وورده بۆرژوای شاریی بوون . واته كۆمه‌لێك له كه‌سانی خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز و شاری سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌كه‌یان كرد. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ بكه‌ی پڕیه‌تی له داهێنانی شۆڕشگێرانه".
ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ه‌ركردایه‌تیه‌ی یه‌كێتیی وتیشی:" له چالاكی پێشمه‌رگانه‌دا هه‌میشه سه‌رده‌سته‌ی گیان فیدایكردن له به‌رپرس و فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كان بوو, له زیندانه‌كان كادیر و رێكخستنه‌كان نموونه‌ی خۆڕاگری و به‌زاندنی جه‌لاده‌كانی به‌عس بوون . له‌م رێگایه‌وه ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه و فه‌رمانده و كادیر و رێكخستنی قاره‌مان و لێهاتوو گیانی خۆیان به‌خت كرد".
شۆڕشی نوێ تاكه شۆڕشه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی هاتبێته به‌ر ئه‌ویش راپه‌ڕین و ئازادی كوردستان بوو .دواتر رووخانی رژێمی به‌عس و چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد بوو له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، بۆیه شادمان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه " به‌ناوبانگترین سه‌ركرده‌ی شۆڕشی نوێ و دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری یه‌كێتی هه‌ڤال مام جه‌لال بوو ئه‌و نموونه‌ی سه‌ركرده‌ی لێهاتوو بوو ، كۆڵی نه‌دا و نه‌وه‌ستا له خه‌بات تاكو چووه سه‌ر ته‌ختی بالاترین ده‌سه‌ڵاتی كۆماری عیراق ئه‌ویش پۆستی سه‌رۆك كۆماری بوو .بۆیه قاره‌مان و ره‌مزه‌كانی شۆڕشی نوێ هه‌میشه كه‌سانی دره‌وشاوه‌ی مێژووی گه‌لی كوردستانن".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال، زوبێر عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmeida ی ڕاگه‌یاند: ڕێكخستن و شانه چه‌كداره‌كان نه‌بوونایه‌ن شۆڕش سه‌رنه‌ده‌كه‌وت.یه‌كێك له سه‌ربازه ونه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان هێرۆخانه. ڕێكخستنه‌كانی ناوشار، كه زۆربه‌ی كوێره‌وه‌رییه‌كانیان بینیوه هه‌م له گه‌یاندنی په‌یام و هه‌م له دابینكردنی پێویستییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ڕۆلی كارا و سه‌ره‌كییه‌كان گێڕاوه. به‌شێكی دیكه‌ی له سه‌ربازانی ونی شۆڕش خه‌ڵكی گوند ودێهاته‌كان بوون كه هه‌م سه‌ربازی ئاشكرا بوون و هه‌م ون. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كان پێشمه‌رگه نه‌بوون به‌ڵام دوو ڕۆڵیان ده‌بینی، هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی پشتیوان و پشتگیری و ڕۆڵی خزمه‌ت و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌بینی. ئه‌گه‌ر گوند و لادێكان نه‌بوونایه‌ن و ئه‌و كه‌سانه نه‌بوونایه كه له‌پشتی په‌رده‌وه كاریان ده‌كرد.
شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به هه‌وڵ و هیمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال و هاوڕێكانی هیوایه‌كی نوێی به گه‌له‌كه‌مان به‌خشی و ڕووبارێك له خوێن هه‌ده‌یه كرا تا ئه‌وه‌ی كه هه‌وری نه‌هامه‌تی و نائومێدی له ئاسمانی كوردستان بڕه‌وێته‌وه و ئۆقره و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و مێژوو شایه‌تێكی زیندووه له‌سه‌ر خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و له ئێستاشدا یه‌كێتیی به سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێیه‌وه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مام به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشته به خه‌ونه‌كانی كورد.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18