مام جه‌لال هه‌ره‌سی به هه‌ره‌س هێنا
ی.ن.ک 02:14 PM - 2020-06-01.
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له كاتێك مومێكی تری ته‌مه‌نی داده‌گیرسێنێت كه تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و سه‌رده‌میانه و مۆدێرن خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، حزبێك فره ده‌نگ و فره‌ڕه‌نگ، حزبێك كه‌تێیدا ده‌ربڕینی بۆچوونی جیاواز بۆته به‌شێك له شوناس و كلتوری ئه‌و حزبه. حزبێك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بیروبۆچونێكی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام گوزارشت له یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزی نیشتمان و خاك ده‌كات و له هه‌ر پارچه‌یه‌ك له پارچه‌كانی كوردستان كه پێویستیان به یه‌كێتی بووبێت درێغی نه‌كردووه و زیاتر له توانای خۆیشی كاری بۆ كردوون و هاوكاری كردوون، ده‌توانین بڵێن جه‌نابی سه‌رۆك مام و جه‌لال چه‌ترێك بوون كه‌ده‌كرا هه‌موان له‌ژێریدا كۆببنه‌وه.
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به PUKmedia ی وت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه دامه‌زرا داش- عیراقی پێوه نه‌بوو وای نیاز بوو بۆ ھه‌موو كورد و كوردستان بێت له‌ھه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌و حه‌وت ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره یه‌كێكیان كوردی ڕۆژئاوا بوو و ھه‌موو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ڕۆشنبیر و بڕوانامه‌ی به‌رزیان ھه‌بوو. ئامانجیان ئه‌و بوو به ھه‌موو دونیا بناسێنن بۆیشه سۆشیال دیموكراتی ھه‌ڵبژارد یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ناو كوردا ڕۆڵێكی باشی ھه‌بووه له پێشكه‌وتن و سیاسه‌ت دا خودی جه‌نابی مام جه‌لال-یش ڕۆڵی كاریگه‌ری ھه‌بووه له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشێروان ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون به‌داخه‌وه. له‌و یاده پیرۆزه دا دوو كه‌س له ژیاندا ماون ته‌مه‌ن درێژبن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی نوێ بوو بۆ شۆڕشی نوێ له‌سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و ئه‌مساڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدا یادی دامه‌زراندنی خۆی ده‌كاته‌وه كه دوای چه‌ندین ساڵ له چاوه‌ڕوانی كۆنگره‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و سه‌ركردایه‌تی نوێی هه‌ڵبژارد و په‌یڕه‌وی ناوخۆی نوێی داڕشت و پێی نایه ناو قۆناغێكی نوێ له كاری حزبی و ڕێكخراوه‌یی.
لای خۆشییه‌وه تابان شێخ عه‌بدوڵڵا بڕیاریده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی جیاوازه و خاوه‌ن ئایدۆلۆجیایه‌كه تایبه‌ت به خۆی له باشوری كوردستان، ناونیشانی یه‌كێتی گوزارشت ده‌كات له یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزیی نیشتمان و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێكهاته حزبییه‌كه‌ی یه‌كێتیش هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی و مێژووی كاركردنی له ساحه‌كه‌دا ئه‌و راستیه ده‌زانێت كه هێزێكی فره مینبه‌ره، یه‌كێتی، وه‌ك حزبێكی زیندووی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له باشوری كوردستان، ته‌نیا حزبه كه رای جیاوازی تێدا به‌رجه‌سته بووه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هزر و توانای مرۆیی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌م حزبه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراندو ئامانجیش لێی ئه‌وه‌بوو كه هه‌موو بیروباوه‌ڕه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ته‌واوی خاكی كوردستاندا له‌ژێر باڵی خۆیدا كۆبكاته‌وه.
هاوكات ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به PUKmedia ی وت: یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر شۆڕشێك به تایبه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌م نوێیه، هه‌م تازه‌یه و هه‌م درێژی ڕه‌وتێكه. ئه‌م شوڕشه نوێیه، خۆی له خوێدا دانپێدانانه به هه‌موو شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌ی دیدی ڕه‌واڵه‌تی هه‌ندێك كه‌س، ئه‌م شۆڕشه كه خۆی ناوه شۆڕشی نوێ خۆی ئیعتیراف و دانپێدانان به شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. دیوی دووه‌می ئه‌م شۆڕشه نوێیه ڕێچكه‌یه‌كی نوێی له شۆڕشكردن ڕه‌چاو كردووه. ئه‌م شۆڕشه له‌كاتێكدا سه‌ری هه‌ڵدا كه ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات( شه‌رق و غه‌رب) خۆشیان له داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد نه‌ده‌هات. دیتمان له‌وكاته‌دا ئه‌مریكا دۆست نه‌بوو، سۆڤییه‌ت دۆست نه‌بوو. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و خه‌سڵه‌ته بوو كه شۆڕشی شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری هه‌یبوو. نه قاجاری و نه عوسمانی كه‌یفیان پێی نه‌ده‌هات. شۆڕشی نوێ شۆڕشێك بوو به خه‌سڵه‌تی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر به ناوه‌كه‌یدا دیاره كه هه‌م نیشتمانییه و هه‌م كوردستانییه و حزبێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه. هه‌موو شۆڕشێك شوێنێكی هه‌یه كه له‌سه‌ر ڕاوه‌ستێت، هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت دونیا بگۆڕێت ده‌بێت شوێنێك هه‌بێت كه قاچی له‌سه‌ر دابنێت، هه‌ر بۆیه شۆڕشی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستان و هاوكاتیش به‌و مانایه شۆڕشێكی باشووری كوردستانه، شۆڕشێكه بۆ گۆڕانكاری له عیراقیشدا. ئه‌و ڕه‌هه‌نده جیاجیانه‌ی خه‌بات و شۆڕشی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرجار كاڵ ده‌بێته‌وه هۆكاره‌كه‌ی زۆر جار ته‌نها خودی یه‌كێتییه‌كان نین، به‌ڵكوو زۆر جاریش ئه‌و ته‌وه‌قوعات و ئه‌ركه قورسانه‌ی ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئه‌م شۆڕشه ئه‌م كێشانه دروستده‌كات. شۆڕشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشێكی كوردستانییه و له‌باشووری كوردستان په‌یدا بووه و ناتوانێت له‌بری حزبه‌كانی دیكه‌ی پارچه‌كانی كوردستان بڕیار بدات. هه‌ر بۆیه ناتوانێت له‌به‌ر حزبه عیراقییه‌كانیش بڕیار بدات. دوو باڵی هه‌یه، باڵی عوقمه ستراتیژییه كوردستانییه‌كه‌یه‌تی كه سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه، باڵه‌كه‌ی دیكه‌شی عوقمه ستراتیژییه دیموكراتییه‌كه‌یه‌تی كه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا، یه‌كێتی به‌م دوو باڵه توانی بفڕێ، به‌مدوو باڵه توانی بگاته ئامانجه‌كانی خۆی. كاتێك یه‌كێك له‌م دووباڵانه ده‌شكێ یان زامدار ده‌بێ و په‌كی ده‌كه‌وێ ده‌بینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌كی ده‌كه‌وێ هه‌ر وه‌ك هه‌ندێكجار له‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوویداوه.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و كاریگه‌ری و خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی، شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی وت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ناوه‌كه‌ی ڕا ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێت كه حزبێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستانیه. هه‌م له‌سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداری هه‌م له‌سه‌رده‌می خه‌باتی مه‌ده‌نی و هه‌لبژاردن یه‌كێتی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه حزبێكی نیشتمانی سه‌رتا سه‌ریه. له‌سه‌رده‌می شاخ خه‌بات و چالاكی یه‌كێتی له هه‌موو شار و ناوچه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه بوونی هه‌بووه و یادگاری خه‌بات و چالاكی شۆڕشگێڕی كه‌م شار و گوندی ئه‌م كوردستانه هه‌یه بێ به‌ش بێت له چالاكی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. هه‌روه‌ها شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تا سه‌ری بوونی یه‌كێتی ده‌دات له كوردستان . هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌كان پێكهاته‌ی هه‌مه‌چه‌شنی دانیشتوانی كوردستان بوون، چونكه له هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شداری مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌كان بوون، ئیسلام و ئێزیدی و مه‌سیحی و توركمان و كاكه‌یی و شه‌به‌ك . له هه‌موو ناوچه‌كان شۆڕشگێران له ده‌وری یه‌كێتی كۆبوونه‌وه هه‌ر له مه‌نده‌لیه‌وه تاكو ده‌گاته شه‌نگال. هه‌روه‌ها یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ش هه‌م ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی هه‌بووه هه‌م چالاكی هه‌بووه . یه‌كێتی و دیمۆكراتیزه‌كردن دوو چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی دانه‌بڕاوی یه‌كترن، بۆیه هه‌میشه یه‌كێتی باوه‌ڕی به دیمۆكراتیزه‌كردنی كوردستان و ناوچه‌كه بووه . چونكه ئه‌گه‌ر هات و ناوچه‌كه دیمۆكراتیزه ببێت به دلنیایه‌وه ئه‌وكات گه‌لی كورد به ئاسانتر ده‌گات به مافی چاره‌نووسی خۆی، هه‌روه‌ها یه‌ك له‌و كێشه سه‌ره‌كیانه‌ی وای كردووه گه‌لی كورد بچه‌وسێته‌وه و كه‌س دان به‌مافه‌كانی دا نه‌نێت ئه‌وه نه‌بوونی سیستمی دیموكراسیه له‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه. هه‌رله‌و روانه‌گه‌یه‌وه یه‌كێتی هه‌میشه له‌او خودی خۆیدا باوه‌ڕی به پرنسیپه‌كانی دیموكراتیه‌ت بووه وه‌ك باشترین پرسی سیستمی سیاسی بۆ حزب و بۆ كۆمه‌لگا .بۆیه یه‌كێتی وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی رێكخراوی سۆسیالیست دیموكراته‌كان یان ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی وه‌رگیراوه و هه‌میشه ئاماده‌یه‌كی زۆری هه‌یه .
لایخۆشییه‌وه زوبێر عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كاتێكدا دامه‌زرا كه هه‌وری نائومێدی باڵی كێشابوو به سه‌ر ئاسمانی كورد و كوردستان و له فه‌راغی شۆڕشی ئه‌یلول كه یه‌كێكه له شۆڕشه مه‌زنه‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ره‌سی هێنا. حكومه‌تی ئه‌و كاتی ئێران و عیراق ڕێككه‌وتن دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر. قسه‌یه‌كی مه‌شهوری سه‌دام حسێن هه‌بوو كه وتبووی: دارخورما له قه‌ندیل بڕوێت پێشمه‌رگه له قه‌ندیل دروست نابێته‌وه. جه‌نابی مام جه‌لال هه‌ره‌سی به هه‌ره‌س هێنا. فه‌شه‌لی به‌هه‌موو ئه‌و قسانه هێنا. ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی كرد، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی دیكه دروست كرد‌و مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان دروستبوون. كۆی ئه‌و هێزه شۆڕشگێڕه سه‌رتاسه‌رییه‌ی كه چۆكی دانه‌دابوو یه‌كیان گرته‌وه. مام جه‌لال به‌هۆی حیكمه‌ت و حه‌كیمی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندی دروستكرد له‌ناو هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
زوبێر عوسمان وتیشی: یه‌كێتی سه‌ره‌تا دوو شتی كرد یه‌كه‌م خۆناسان له‌ڕووی ڕێكخستنه‌وه و دواتریش شۆڕشی چه‌كداری ده‌ستپێكرد. یه‌كێتی بۆیه حزبی سه‌رتاسه‌ری بوو چونكه شۆڕش و چالاكییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری بوو و دوان له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی( كاك عادل موراد و كاك عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی) له كوردانی فه‌یلی بوون.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27